|
| ||
|
|
||
|
کەبوودوەند رەوانەی نەخۆشخانە کرا
ناوەندی هەواڵ ؛محەمەد سدیق کەبودوەند؛ سەرۆکی ڕێخراوی مافی مرۆڤی کوردستان باری تەندروستی بەرەو خراپی چوو،بۆیە ناوبراو لەبەندیخانەی ئەوینی تارانەوە ڕەوانەی نەخۆش خانە کرا، بەگوێرە سەرچاوە هەواڵ؛ خانەوادەکەی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند، به سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیان راگه‌یاندووه، كه رۆژى دووشه‌ممه ٩/١/٢٠١٢كه‌بودوه‌ند به هۆى نه‌خۆشى دڵ و سه‌رئێشه‌ى به‌رده‌وام، له زیندانى ئه‌وینى تاران، گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى موده‌ریسى له شارى تاران . ڕه‌وانه كردنى سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەندیخانەی ئێوینەوە بۆ نەخۆشخانەی لەسەر داوای پزیشکی قانوونی بووە و ئەگەری ئەوە هەیە چەند رۆژێك له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێرى پزیشكدابێ.بەگوێرەی سەرچاوەکانی باری تەندروستی محەمەد سدیق زۆرناجێگیرە بۆ یە بڕیاری مانەوەی لە نەخۆشخانە دراوە. محەمەد سدیق كه‌بودوه‌ند بناسە محه‌ممه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند له ساڵى ١٩٦٣ له شارۆچكه‌ى دیوانده‌ره‌ى نزیك سنه له دایكبووه، بكالۆریۆسى له بازرگانى و داراییدا هه‌یه. خوێندنى ماسته‌رى له یاساى نێوده‌وڵه‌تیدا به نیوه‌چڵى جێهێشتووه. ساڵى ١٩٩٧ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكوانێك رێكخراوى (یه‌كێتى بۆ دیموكراسى له ئێران) دامه‌زراند . ساڵى ٢٠٠٣ رۆژنامه‌ى (پیام مردم)ى به هه‌ردوو زمانى كوردى و فارسى ده‌ركردووه. خۆى خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌رى بووه، دواى ساڵێك ده‌ستگیر ده‌كرێ و رۆژنامه‌كه‌شى داده‌خرێ . دواى ئازاد كردنى له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌دا، له ساڵى ٢٠٠٥ (رێكخراوى مافى مرۆڤى كوردستان) داده‌مه‌زرێنێ . كه‌بودوه‌ند له ساڵى ٢٠٠٧ له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ به سێ دۆسیه‌ى جیاواز كه تۆمه‌تى "دژایه‌تیكردنى ئاسایشى ده‌وڵه‌ت"، به‌هۆى دامه‌زراندنى رێكخراوه‌كه‌یه‌وه و "به‌لارێدابردنى راى گشتى"، به‌هۆى كاره رۆژنامه‌وانه‌كانییه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبێك ده‌رباره‌ى پێشێلكردنى مافه‌كانى ژنان له ئێران" به ١١ ساڵ زیندانیكردن حوكم دراوه‌و ئێستا له زیندانى ئه‌وینى تارانه. له ماوه‌ى زیندانیكردنیدا له‌لایه‌ن رێكخراوى ئه‌منستى ئینته‌رناسیۆناڵ خه‌ڵاتكراوه . له ساڵى ٢٠٠٩ وه‌ك رۆژنامه‌نووسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگاى خه‌ڵاته رۆژنامه‌وانییه‌كانى به‌ریتانیا پاڵێورا. له ساڵى ٢٠٠٩ رادیۆى ده‌نگى ئه‌مریكا له وتارێكدا كه گوزاره له بیروڕاى حكومه‌تى ئه‌مریكا ده‌كات په‌سنى كاره‌كانى كه‌بودوه‌ندى دا‌و داواى ئازادكردنى كرد .
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||