| ||
|
||
محه‌مه‌د بهرامی گوازرایه‌وه بۆ زیندانی شاری مه‌ریوان
محه‌مه‌د بهرامی زیندانی سیاسی کورد پاش راگرتنی چه‌ند رۆژێک له ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ زیندانی مه‌ریوان گوازرایه‌وه به‌پێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستی ANF گه‌یشتووه ( محه‌مه‌د بهرامی ) ناسراو به ( محه‌مه‌د سه‌یفی ) خه‌ڵکی گوندی ( سێف ) سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان، زیاتر له‌مانگێکه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌زگای ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌و ئێستاش بۆ زیندانی ناوه‌ندی ( مه‌ریوان ) گوازرایه‌وه . محه‌مه‌د بهرامی کارمه‌ندی به‌شی مخابراتی گوندی ( سێف ) و خوێندکاری زانکۆی ( په‌یام نوری مه‌ریوان )ه که له ( ١٥ )ی مانگی رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ جێگایه‌کی نادیار رفێندراوه . هه‌واڵنێری ANF رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ( محه‌مه‌د بهرامی ) پاش ( ٢٥ ) رۆژ راگرتنی له زیندانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعات چه‌ند رۆژ پێش بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان گوازرایه‌وه . شایانی باسه که به‌هرام نه‌خۆشی دڵی هه‌یه . بانگه‌شه ده‌کرێت که پێشتر سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی بهرامی ( ٤ ) خوێندکار له سنووری ( باشماخ ـ پێنجوێن ) ده‌ستبه‌سه‌ر و به جێگایه‌کی نادیار گوازرانه‌ته‌وه .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||