| ||
|
||
کارایلان: نه‌ورۆزی ٢٠١٣ نه‌ورۆزی رزگاری دیموکراتی و ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کەجەکەموراد کارایلان نه‌ورۆزی سالی ٢٠١٣ ی هه‌لسه‌نگاند و وتی نه‌ورۆزی ئه‌مسال ده‌بێته نه‌روۆزی سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ت و قۆناغێکی نوێ . سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کەجەکە موراد کارایلان له دیدارێکی دا له‌گه‌ل ئاژانسی فرات وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌ر نه‌ورۆزی ئه‌مسالی دایه‌وه . کارایلان وتی له ئێستاوه به دڵ و گیان پیرۆزبایی نه‌ررۆز له گه‌له‌که‌مان و هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌که‌م و ، ده‌لێم نه‌ورۆزی ئه‌مسال ده‌بێته سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی ڕزگاری کوردستان و ، بونیادنانی ژیانێکی ئازاد . کارایلان رایگه‌یاند که رێبه‌راتیمان له نه‌ورۆز دا پرۆسه‌یه‌کی نوێ راده‌گه‌یه‌نێ و ، له ئیستاوه دیاره که نه‌ورۆزی ئه‌مسال ده‌بێته نه‌ورۆزێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ ، نه‌ورۆز جارێکی تر ده‌بێته سه‌ره‌تا هه‌ڵمه‌تێک و پرۆسه‌یه‌کی نوێێ مێژوویی . سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کەجەکە موراد کارایلان رایگه‌یاند له‌م قۆناغه گرنگه‌ی مێژوو نه‌ورۆزدا گه‌واهی بۆ سه‌ره‌تایه‌کی نوێ ده‌کات . کارایلان وتی: بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ گه‌له‌که‌مان نه‌رۆزی سالی ٢٠١٣ نه‌ک وه‌ک نه‌ورۆزه‌کانی ڕابردوو ، ده‌بێ له هه‌موو نه‌ورۆزه‌کانی تر جیاوازتر هه‌لسه‌نگێنرێ ، ده‌بێ هه‌موو که‌سێ له جێیه‌کی لێیه‌تی به‌شداری پیرۆزباییه‌کان ببێ . ده‌بێ به هیچ شێوه‌یه‌ک گوێ به قسه‌ی وه‌ک " گێره‌شوینی ئه‌نجام ده‌درێ " نه‌ده‌ن و ئامانجه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که که‌مترین خه‌لک به‌شداری بکه‌ن ، ده‌بێ هه‌موو کوردستانیان و دۆستانیان له حه‌وت سالیه‌وه تا هه‌فتا ساڵی بڕژێنه مه‌یدانکان ، داکۆکی له قۆناغی بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و ، چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه بکه‌ن. له هه‌موو ده‌ڤه‌رێکی بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ هاوار بکه‌ن ، به‌و پێیه نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠١٣ ده‌بێته نه‌ورۆزی رزگاری دیموکراتی و ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ، ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌و پێیه خاوه‌نداری له نه‌ورۆز بکات ، ئه‌وه دێته واتای ئه‌وه‌ی که به هێز داکۆکی له قۆناغه‌که ده‌کات .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||