|

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که موراد
قەرەیڵان له سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی باتمان که له لایه‌ن هێزەکانی پۆلیسی
دەوڵەتی تورک
پێکهات، قسه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگووباسی فورات کرد.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان له سه‌ر
کۆمه‌ڵکووژی باتمان، وڵامی پرسیاره‌کانی ئاژانسی ده‌نگووباسی فوراتی
دایه‌وه. قه‌ره‌یڵان
پرسه‌ی و سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌کانی "دوور‌و"، فه‌تحوڵا تۆکای و دوو
گه‌ریلای هه‌په‌گه که له باتمان گیانیان به‌ختکردبوو کرد و
هه‌روه‌ها داوای چاک
بوونه‌وه‌ی
بۆ "ته‌لعه‌ت دووروو" کچه‌که‌ی "شه‌یما" کرد.
قه‌ره‌یڵان قسه‌ی شاهیدان، دیمه‌نی رووداوه‌که‌ی و لێدوانه‌که‌ی
هه‌په‌گه‌ی به بیرهێنایه‌وه و گووتی؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
راستیه‌کان ئاشکرایه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی
تورک
هه‌وڵ ده‌دا که کۆمه‌ڵکووژه‌یه‌کی دیکه په‌رده‌پۆش بکات و بیخاته
ئه‌ستۆی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد. قه‌ره‌یڵان له دژی شه‌ڕی
تایبه‌تی
راگه‌یاندنه‌کانی
ده‌وڵه‌تی تورک به‌و شێوه‌یه ناره‌زایی نیشان دا:" راگه‌یاندنه‌کانی
تورکیا که فرمێسکی "تیمساح" بۆ مردووانی کورد ده‌رژێنن، به شێوازی
چه‌په‌ڵ
هه‌وڵی ره‌ش کردنی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ده‌دا. هه‌م کوردان ده‌کووژن، هه‌م
ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی کوردان، به‌و شێوه‌یه ته‌ڤگه‌ری
ئازادی گه‌لی
کوردیان
کردووته ئامانجێ هێرشه‌کانیان. راگه‌یاندنی هیچ وڵاتێک هێنده‌ی
راگه‌یاندنی تورکیا که خاوه‌ن زیهنیه‌تێکی داگیرکارین، راستیه‌کان به
پێچه‌وانه‌وه
نیشان
ناده‌ن.
قه‌ره‌یڵان ده‌سنیشانی کرد که هێنده‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و حکوومه‌تی
ئاکه‌په، راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی تورکیاش له به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ
دا تاوانبارن.
موراد قه‌ره‌یڵان ده‌سنیشانی کرد که هه‌ندێ ڕۆژنامه به تایبه‌تی
دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و وه‌کوو نموونه ئاماژه‌ی به
ڕۆژنامه‌ی "ته‌ره‌ف" کرد و
گووتی:"
من به تایبه‌تی بانگ له رۆژنامه‌ی "ته‌ره‌ف" ده‌که‌م که واز له
گه‌لی کورد بێنێ. ئه‌م رۆژنامه به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ" ئیعتراف کار"
و "چه‌ته" له
ده‌ورووبه‌ری
خۆی، به وه‌شانێکی گێره‌شێوێنانه، رێگا له کاره‌ساتی مه‌زن
ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌رکی ئاژاوه گێری و پاک نیشان دانی
ئاکه‌په‌ی وه‌ئه‌ستۆ
گرتووه.
مادام ئێوه له به‌رامبه‌ر ره‌وشێ منداڵان دا هێنده هه‌ستیارن، بۆ چی
له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکووژ کردنی 4 منداڵ، ژنی دووگیان و به گشتی 7
که‌س که
له قه‌دنیل گیانیان که ده‌ست دا بێده‌نگ بوون؟ ئه‌وه‌یه
مرۆڤایه‌تی ئێوه؟ ئه‌وه‌یه ویژدانتان؟ ئه‌وه هێڵی وه‌شانی
ئێوه‌یه؟"
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر
ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا پێشتر هه‌واڵی راستیان بڵاو بکردبایه‌وه،
ئه‌وا رووداوی وه‌کوو ئه‌وه‌ی باتمان
رووی
نه‌ده‌دا و گووتی؛
چاپه‌مه‌نی پۆلیس جێگای چاپه‌مه‌نی ژنراڵه‌کانی ئه‌رته‌شی
گرتووه‌ته‌وه. چاپه‌مه‌نی تورکیا له ڕه‌وشێکی وه‌هادایه. له
ئاستێکی گرینگ دا شه‌ڕ له کوردستان
به‌رێوه ده‌بات. ساڵانی 1990 چاپه‌مه‌نی له ده‌ستی ژنراڵه‌کانی
تورکیا دا بوو و ئێستا ئه‌و چاپه‌مه‌نیه که‌وتووته ده‌ست پۆلیسه‌کان.
چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی
تورکیا
کرده‌وه‌کانی پۆلیس له رای گشتی ده‌شارنه‌وه و به‌و شێویه بوون به
شه‌ریكی پێکهاتنی کۆمه‌ڵکووژیه‌کان له کوردستان."
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان
هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک ئه‌رۆغان له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
به‌ده‌په‌ی وه‌کوو راگه‌یاندنی
شه‌ڕ ناودێر کرد.
قه‌ره‌یڵان قسه‌که‌ی ئه‌ردۆغان که گووتبووی" له به‌ر مردنی مرۆڤه‌کان
دڵ ده‌سووتێ" به بیر هێنایه‌وه و گووتی؛
" ساڵێک به‌ر له ئێستا تۆ بووی که ده‌تگووت با" دایکان ئیدی نه‌گرین"
و هه‌ر به به فه‌رمانی تۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان به‌رده‌وام
بوون و دڵی دایکانی
کورد
سووتا. تۆ باسی سووتانی دڵه‌کان ده‌که‌ی، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک ده‌زانێ
که دڵی تۆ له به‌ر مردنی مرۆڤه‌کان ناسووتێ. تۆ هێزه چه‌کدار و
کووژه‌ره‌کانی
خۆتت له گۆره‌پانه‌کان جێگیر کردووه و کوردستان بۆمباران ده‌که‌ی.
ئایا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که منداڵه‌کانیان ده‌کووژری، دڵیان ناسووتی؟"
قه‌ره‌یڵان رایگه‌یاند ئاکه‌په رووداوه‌کی سێرت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
به‌کار ده‌با و گوتی:
" ئه‌گه‌ر داوای لێبووردنیان کرد ئه‌وه نیشانه‌ی ئازای و جوامێری
ئه‌وانه. فه‌رموو ئێوه‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کانتان داوای لێبووردن
بکه‌ن."
قه‌ره‌یڵان وڵامی قسه‌که‌ی ئه‌ردۆغان که گووتبووی" له دژی تیرۆر
تێکۆشان و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران دا گفتووگۆ" وه‌کوو دووڕووی ناودێر
کرد و
ده‌سنیشانی
کرد که هۆکاری پچرانی چاوپێکه‌تنه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت،
ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌ناوبردنی سیاسیه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان له دژی
ئۆپه‌راسیۆنه‌کان په‌یامی به‌هێز کردنی به‌رخۆدانی دا و گووتی:
" ئه‌م جاره له پیرسووس هێرشیان کرده سه‌ر شاره‌داری. ده‌سگیرکردن و
ده‌سبه‌سه‌رکردنی جێگری شاره‌دا و به‌رێوه‌به‌رانی شاره‌داری زۆر
سه‌رنج راکێشه.
به‌ڵام
نه‌خه‌ڵکی قاره‌مانی پیرسووس و نه خه‌ڵکی کوردستان له به‌رامبه‌ر
ئه‌و هێرشانه‌ی ئاکه‌په پاشه‌کشه ناکه‌ن. ده‌بێ هه‌موو که‌سێک له‌م
تێکۆشانه
شکۆداره‌دا
به‌شدار بێ و شوێنه خاڵیه‌کان به په‌له پڕ بکرێنه‌وه. ئه‌وه ئه‌رک
و به‌رپرسیاری هه‌موو خه‌ڵکی وڵاتپارێزی کوردستانه."
موراد قه‌ره‌یڵان گه‌رانه‌وه‌ی پارله‌مانتارانی به‌ره‌ی ڕه‌نج، ئازادی
و دیموکراسی بۆ پارله‌مانیشی هه‌ڵسه‌نگاند.
قه‌ره‌یڵان سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به رێزگرتن له‌و بڕیاره کرد و
ده‌سنیشانی کرد که راگه‌یاندنی بیروڕای گه‌لی کورد له پارله‌مان دا
زۆر گرینگه.
قه‌ره‌یڵان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:
" ئه‌گه‌ر مرۆڤ له پلاتفۆرمێک وه‌کوو پارله‌مان باسی تیکۆشانی ڕه‌وای
گه‌لی کورد و هێزه دیموکراتیک خوازه‌کان بکات، شتێکی هه‌ڵه نییه.
له چوارچێوه‌ی
په‌ره‌دان
به هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی ئێمه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی
ئاکه‌په، پێویسته مرۆڤ به‌رته‌سکانه بیر نه‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت
به‌رێگای دانووستان و گفتووگۆ،
هه‌وڵ
بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێ ده‌سکه‌وت و ئه‌نجام بدات.
له‌و چوارچێویه‌دا ئه‌م بڕیاره به پێی به‌گوڕ کردنی هه‌ڵمه‌تی
به‌رخۆدانی هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌ڵه نییه. پێویسته ئێمه له‌م
مژاره‌دا باوه‌ڕمان به‌و دکله‌راسیۆن و ئه‌و
بڕیارانه
بێ که بۆ ڕای گشتی و گه‌لی کورد ئاشکرا کراوه. |