|
| ||
|
|
||
|
موراد قه‌ره‌یڵان: تورکیا دژی کورد شه‌ڕ به‌رفراوانتر ده‌کات
ئا: ئاوێنه سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاتی کوردستان موراد قه‌ره‌یڵان له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا‌و سیاسه‌تی ئه‌وان سه‌باره‌ت بهڕیزبهندییه هه‌رێمایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که‌و خۆپیشاندانه‌کانی ئێستای سوریا بۆ ئاوێنه ده‌ده‌وێت. ئاوێنه: شه‌ڕی 18و 19ی ئۆكتۆبه‌ر زیاتر باس بكه‌ن، ئایا ئێوه هێرشتان كرد یان ده‌وڵه‌تی تورك، هۆكاره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه زیاتر شیبكه‌نه‌وه. موراد قه‌ره‌یڵان: سه‌ره‌تا، ئه‌و شه‌ڕه له19و 20ی ئۆكتۆبه‌ردا روویداوه، به‌رواردێك كه له‌پرسیاره‌كه‌تاندا هاتوه پێویستی به سه‌ر راستكردنه‌وه هه‌یه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌هه‌رێمی هه‌كاری ناوچه‌ی چه‌لێ روویداوه، وه‌كو ئۆپه‌راسیۆنێكی شۆڕشگێڕی له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه به‌ڕێوه‌چوه. هه‌په‌گه وه‌كو ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی شه‌هید چیچه‌ك ناوی لێكردووه. ئه‌و شه‌ڕه‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه كرا. ئه‌و چالاكییه به‌رفراوانه ئه‌و هێزانه‌ی ئارتێشی توركی كردووه‌ته ئامانج كه له‌پشتی سنوری ناوچه‌ی چه‌لێ خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بوون. هۆكاره‌كه‌شی؛ وه‌كو ده‌زانن له17ی ئاگۆسته‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورك به پشتیوانی‌و یارمه‌تی ئیستیخباراتی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر باكورو باشوری كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وایی‌و بۆردومان به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌و هێرشه هه‌واییانه‌ی ئارتێشی توركدا هه‌تا ئێستا له‌حه‌فتانین 5 هه‌ڤاڵ، لهئاواشین 3 هه‌ڤاڵ، له‌خواكورك 4 ههڤاڵو له‌قه‌ندیلیش 7 كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون. هه‌ره‌دووایی له10ی مانگدا له‌ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌واییدا 7 هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون كه له‌نێویاندا 3 هه‌ڤاڵ ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌مان بوون. شه‌هید رۆسته‌م جودی ئه‌ندامی مه‌جلیسی په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه، هه‌ڤاڵ چیچه‌ك بۆتان ئه‌ندامی مه‌جلیسی په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی له‌شكه‌ری هه‌په‌گه، هه‌ڤاڵ عه‌لی شێر كۆچگری ئه‌ندامی كۆنسه‌ی له‌شكه‌ری هه‌په‌گه بوون. ئه‌وه بۆ ئێمه زیانێكی زۆر گه‌وره بوو. بۆ جاری یه‌كه‌مینه كه به‌وشێوه‌یه‌و له‌و ئاسته‌دا ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌مان شه‌هید بوونه. له‌كه‌سایه‌تی شه‌هید رۆسته‌م، عه‌لی شێر‌و چیچه‌ك دا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی شه‌هیدو خه‌ڵكی سڤیل‌و وڵاتپارێز كه له‌و هێرشانه‌دا شه‌هیدبوونه بهبیردێنمهوهو سه‌ری كڕنۆشیان بۆ دادهنوێنمو سوێندو په‌یمانی تێكۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌یان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی ئارتێشی تورك كه له17ی ئاگۆسته‌وه هه‌تا 10ی جۆتمهو هاوكات بۆ یادهوهریو تۆڵه‌ی سۆلینی 6 مانگه‌و فه‌رماندا رۆسته‌م‌و چیچهكو عه‌لی شێر‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌و ماوه‌یه، ویستمان په‌یامێك بده‌ینه ده‌وڵه‌تی تورك‌و حیسابی لێبپرسینهوه. ئه‌و چالاكییه مافێكی ره‌وای ئێمه‌یه. مافی وڵامدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و هه‌موو هێرشانه‌ی كه دیكاته سه‌رمان. دیاره ئێمه ته‌یاره‌مان نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌مان‌با ئێمه‌ش به ته‌یاره وه‌ڵاممان ده‌دایه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش به هێزو چالاكی گه‌ریلا وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه. وه‌كو ده‌زانن خه‌ڵكی ئێمه ده‌كوژن، وڵات ده‌سوتێنن، سروشت تێكدهدهنو ژیانیان له‌گه‌له‌كه‌مان حه‌رام كردووه. دیاره‌و مسۆگه‌ره كه ئێمه‌ش بێ وه‌ڵام نامێنینه‌وه. مافی به‌رگری ره‌وا مافێكی گه‌ردوونییه‌و له‌یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشدا مافێكی پارێزراوه. ئێمه مافی خۆپاراستنمان هه‌یه‌و مافێكی ره‌وایه. ئه‌و چالاكییه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕێژراوه‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ش به ئه‌نجام بووه. په‌یامی ئه‌و چالاكییه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه: ئێوه به شه‌ڕو شه‌ڕخوازی ناتوانن سه‌ركه‌ون. ئێوه به فڕۆكه‌و بۆمباران ناتوانن ئه‌نجام بگرن. ئێوه چه‌نده منداڵ‌و خه‌ڵكی سڤیل‌و گه‌ریلاو به‌ڕێوه‌به‌ری كوردانیش شه‌هید بكه‌ن ناتوانن سه‌ركه‌ون. پێویسته ده‌ست له‌و سیاسه‌ته به‌رده‌ن. دیاره ئه‌وه ته‌نیا چالاكییه‌ك نییه، به‌ڵكو زنجیره‌یه‌ك چالاكییه كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر داڕێژراوه. وه‌ك ده‌زانن شه‌ڕه‌كه 2 رۆژی خایاندووه. له‌قه‌زای چه‌لێ كه به توركی ناوی چقورجهیه، هه‌موو بنكه‌و باره‌گای دهوڵهتو ئارتێش به‌شێوه‌یه‌كی هاوكات كراوه‌ته ئامانجی گه‌ریلا. له‌دژی 19 شوێن چالاكی ئه‌نجامدراوه. ده‌وڵه‌تی تورك باسی 8 شوێن ده‌كات راست نییه، به‌ڵكو 19 هه‌ده‌ف لێدراوه. له‌نێو ئه‌و ههدهفانهدا (تۆپخانه، ئاڵای، توگای، چه‌ند شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ربازان، مه‌ركه‌زی پۆلیس‌و هتد...) هه‌یه كه هاوكات چالاكی له‌سه‌ر هه‌موویان كراوه. ئه‌و چالاكییه له‌ڕووی تاكتیك‌و دیسیپلین‌و هێزو كه‌شف‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنه‌وه زۆر به باشی داڕێژراوه‌و پێكهاتووه‌و سه‌ركه‌وتووبووه. پسپۆڕانی بواری له‌شكه‌ری له‌توركیاش باسی سهركهوتنو به‌هێزبوونی ئه‌و چالاكییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن كه له‌وانه‌یه كورد نه‌توانن چالاكییه‌كی وه‌ها بكه‌ن، پێده‌چێت ئه‌وه كاری ده‌وڵه‌تی سوریا بێت. ئه‌وه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌و چالاكییه له‌ڕاستیدا هێزو ئه‌زمونی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان نیشانده‌دات. ئه‌وه‌ش كۆیێكه له‌ئه‌زمونی 30 ساڵه‌ی هێزی گه‌ریلا. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌كنۆلۆژیایه‌ی كه له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركدایه، هێزی گه‌ریلا ده‌توانن بكه‌ونه ناو شارێكهوهو سه‌رجه‌م باره‌گای دهوڵهتو شوێنی لهشكهریو پۆلیس بكه‌نه ئامانج‌و چالاكی له‌سه‌ر بكهنو به سه‌لامه‌تیش بگه‌ڕێنه‌وه. به گشتی له‌و چالاكییه‌دا 7 هه‌ڤاڵی قاره‌مانی ئێمه شه‌هید بوونه كه 5 هه‌ڤاڵ رۆژی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه‌و 2 هه‌ڤاڵیش له‌شه‌ڕی رۆژی دواتردا (واتا 20ی) مانگ شه‌هید بوون. به رێزه‌وه ئه‌و شه‌هیدانه‌ش بهبیردێنمهوهو ده‌ڵێم كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و چالاكییه قه‌رزداری گیانبازی ئه‌وانه. بابه‌تیتریش ئه‌وه‌یه كه چه‌لێ شوێنێكه كه هه‌موو ئه‌و هێرشو بۆمبارانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر گشتی بادینان هه‌مووی له‌وێوه ده‌كرێت. بۆیه‌ش چه‌لێ له‌لایه‌ن هێزی گه‌ریلاوه به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌وه وڵامی گه‌لی كورده له‌به‌رامبه‌ر ئارتێشی تورك‌و یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی قاره‌مانه. له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌نجامه‌كانی له‌داهاتوشدا زیاتر ئاشكرا ببێت. ئه‌و چالاكییه به‌و واتایه نایه‌ت كه ئێمه بمانه‌وێت شه‌ڕو ئاڵۆزی قوڵبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئاستی شه‌ڕیش ده‌رده‌خات. ئێمه به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێین كه ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ بكه‌یت، ئێمه‌ش ده‌توانین چالاكی هاوشێوه‌و به هێزتریش له‌هه‌موو ناوچه‌كانی توركیادا بكه‌ین. ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ش كه گوایا هێزی گه‌ریلا له‌باشوره‌وه رۆیشتون، هه‌مووی درۆیه. ئه‌و چالاكییه هه‌مووی به هێزی گه‌ریلای باكور پێكهاتووه. باشه كه ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و گه‌ریلایانه گوایا دووای چالاكییه‌كه كشاونه‌ته‌وه باشور، ئه‌ی بۆچی ئه‌وه 4 رۆژه له‌هه‌رێمی چهلێو سه‌رجه‌م چیا‌و كوێستانه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت پێویستی نه‌ده‌كرد. ده‌وڵه‌ت درۆ ده‌كات، ئه‌و ده‌ڤه‌ره به ساڵانه هێزی گه‌ریلای تێدا جێگیره‌و هه‌ر ده‌شبێت. ده‌وڵه‌ت باسی 24 كوژراوی خۆی ده‌كات. ئه‌وه‌ش درۆیه‌و ئێمه ده‌ڵێین مسۆگه‌ر 81 كوژراویان هه‌یه‌و له‌وانه‌یه زیاتریش بێت. ئاوێنه: هه‌ندێ چاودێری سیاسی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه گوایا په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ئێران‌و سوریاوه بهڕێوهدهبرێتو ئه‌و چالاكییانه به هاندانی ئه‌وان ده‌كرێن، ئێوه چی ده‌ڵێن؟ موراد قه‌ره‌یڵان: ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه زۆر خاو‌و كرچ‌و كاڵ‌و بێ بنه‌مان. راگهیاندنو ده‌وروبه‌ری سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گۆلهن باسی ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن. ئه‌وه بۆچونی هه‌موو توركیا نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ ده‌وروبه‌ری ئاماژه‌پێكراو ئه‌و شتانه ده‌خاته رۆژه‌ڤ‌و هیچ بنهمایهکیشیان نییه. ده‌زانن كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان ئێمه‌و ئێران‌دا روویدا له‌مێژوودا نمونه‌ی نه‌بووه. شه‌ڕی قه‌ندیل شه‌ڕێكی گه‌وره‌بوو. به‌رخۆدانی گه‌ریلاكانی پژاكیش بێ وێنه بوو له‌چه‌ندین شوێن گه‌ریلای ئێمه‌ش به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بوون. راسته پژاك شه‌ڕی كرد، به‌ڵام ئێران هه‌موو په‌كه‌كه‌ی كرده هه‌ده‌ف. ئه‌وه‌تا ئێستا شه‌ڕ راوه‌ستاوه، به‌ڵام چاوپێكهوتنیشمان نییه‌و به‌رپرسانی باشوری كوردستان هه‌موویان له‌وه ئاگادارن. به‌ڵێ ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران دۆستایه‌تی بكه‌ین، چونكه شه‌ڕی ئێمه‌و ئێران له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌و گه‌لی كوردیشدا نییه، به‌ڵكو خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. ئێمه به راوه‌ستاندنی ئه‌و شه‌ڕه خۆشحاڵین، به‌ڵام كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه قورسه هه‌بوه، ئێستا چۆن ئێران ئێمه به‌ڕێوه‌ببات؟ شتی وه‌ها بێ بنگهیهو ئاشكرایه كه درۆیه. بۆ سوریاش هه‌ر هه‌مان شت ده‌ڵێم. سوریا ناتوانێت خۆی به‌ڕێوه‌ببات، خۆی پێ ناپارێزرێتو له‌دۆخێكی خراپدایه‌و داهاتوهكهی زۆر گوماناوییه، چۆن ده‌توانێت بێت‌و ئێمه به‌ڕێوه‌ببات. رژێمی سوریاش هه‌تا 6 مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڤاڵانی ئێمه‌یان دهگرتو راده‌ستی توركیایان ده‌كرده‌وه. هه‌ر كه‌س ده‌زانێت كه هاوپه‌یمانییه‌كی دژه كورد له‌نێوان توركیا‌و سوریا‌و ئێران‌دا هه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه توركیا له‌چۆنییه‌تی داڕشتنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئهمهریكاو رۆژئاوا له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رۆڵێكی پێشه‌نگی به ئهستۆگرتو ده‌ستی به دژایه‌تی سوریا كرد‌و موعاره‌زه‌ی سوریای له‌توركیا كۆكرده‌وه، ئه‌وا هاوپه‌یمانی نێوان سوریا‌و ئێران‌و توركیا پارچه بوو. تورك له‌وه زۆر زویرو عاجزن. ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كه‌ن له‌ڕاستیدا له‌و ره‌وشه زویرن. له‌وانه‌یه هه‌ندێ له‌براده‌رانی كوردیش ئه‌و شته ده‌ڵێن، به‌ڵام بنگه‌ی ئه‌و تێڕوانینه هی ده‌وروبه‌ری سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گۆلهنه. ئه‌وانه لهبڵاوبونهوهو پارچه بونی هاوپه‌یمانی دژه كورد ته‌نگاون. بۆیه‌ش ئه‌و بانگه‌شه‌یه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه. هۆكاری دووه‌مینیشی ئه‌وه‌یه كه رامانی شۆڤێنیستی تورك هه‌میشه وه‌ها بووه كه گوایا كێشه‌ی كورد ده‌ستی ده‌ره‌وه‌ی تێدا هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك نایه‌وێت دۆزی كورد‌و هێزو ئیراده‌ی كورد په‌سه‌ند بكات. بۆیه‌ش ده‌ڵێت له‌ده‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێن. ئه‌وه وه‌كو مه‌عریفه‌تێكی ده‌وڵه‌تی توركه. له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی شێخ سهعیدو سه‌رهه‌ڵدانی ئاگریشدا هه‌ر وه‌هایان وتووه. بۆ شاردنه‌وه‌ی راستی گه‌لی كورد‌و ئاستی هێزو ئیراده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورده. ئاوێنه: دووای چالاكییه‌كه‌ی چه‌لێ پێده‌چێت هێرشی ئارتێشی تورك زیاتر بێت، قۆناغی داهاتوو چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟ موراد قه‌ره‌یڵان: له‌ڕاستیدا ئێمه نه‌مانده‌ویست كه ئه‌و قۆناغه به‌مشێوه‌یه به‌ره‌و ئاڵۆزی بڕوات، به‌ڵكو داخوازی سه‌ره‌كی ئێمه چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و دیموكراتییانه‌ی پرسی كورد بووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك‌و حكومه‌تی ئاكه‌په پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی كۆن دهكهنو ئه‌وان شه‌ڕیان ده‌ستپێكرد. ده‌وڵه‌تی تورك داینابوو له‌گه‌ڵ ئێران به هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆن بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی لێبكات. كه ئێران‌و ئه‌مه‌ریكا به‌شدار بن ئه‌و كاته عێراقیش به‌شدار ده‌بێت. پیلانی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌بوو كه وه‌كو چۆن له‌سریلانكا پڵینگهكانی تامیل پاكتاوكران هه‌ر هه‌مان شت به سه‌ر په‌كه‌كه‌شدا بێنن. له‌ساڵی رابردووه‌وه پیلانی ئاكه‌په ئه‌وه بووه‌و هه‌موو شێوه ئامادهكارییهكیشی كردووه. ئاكه‌په به‌و هۆكاره‌وه ره‌وشه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاڵۆزی برد. ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت كه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه‌دا؛ رۆڵی ئێران به لاوه نراوه، عێراقیش هه‌م به هۆی به‌شداری نه‌كردنی ئێران‌و هه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خودی خۆی خاوه‌نی ئه‌و هێزه نییه به‌شدار نابێت، ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌ویش له‌ڕێگای ته‌كنۆلۆژییه‌وه هاوكاری توركیا ده‌كات. له‌ڕاستیدا وه‌كو ئاكه‌په حیسابی كردبوو، ده‌رنه‌چوو. ئه‌وه سێ مانگه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر. فڕۆكه‌ی فانتۆم، ف 14، ف 16، فڕۆكه‌ی كه‌شفی هێرۆنو پراداتۆر، تانك‌و تۆپ‌و هاوهنو هه‌موو ته‌كنۆلۆژیای خۆیان له‌دژی ئێمه به‌كاردێنن. له‌دێرسیمه‌وه هه‌تا قه‌ندیل شه‌ڕه، به‌ڵكو گه‌لی باشوری كوردستان به وردی ئاگادار نه‌بن، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا شه‌ڕێكی قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌چیاكانی ئامه‌د، مۆنزور، بینگۆل، بۆتان‌و سهرحهدو هتد... شه‌ڕێكی زۆر قورس له‌ئارادایه. ئه‌و شه‌ڕه به‌شێكیشی لهباشوره كه زیاتر هێرشی هه‌وایی‌و تۆپبارانه. كه بڵێین ئه‌و ره‌وشه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؛ ئێمه پێمانوایه كه ئه‌و شه‌ڕه فراوانتر‌و ئاڵۆزتر ده‌بێت. ئێمه به گوێره‌ی ئه‌وه خۆمان ئاماده كردووه. ئه‌وه چه‌ند رۆژه ئارتێشی تورك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌باشوردا ئۆپه‌راسیۆن بكه‌ن. جار هه‌یه ده‌ڵێن كه‌وتینه باشور‌و دواتریش ده‌ڵێن هێشتا نه‌كه‌وتوین. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بوێرن ده‌كه‌ونه باشور‌و مه‌به‌ستێكی وه‌هایان هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆك وه‌زیری تورك ئه‌ردۆگان به ئاشكرا رایگه‌یاند كه بانگی به‌ڕێز بارزانیم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌م كه هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵمان به‌شداری شه‌ڕ بن له‌دژی په‌كه‌كه. من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه ئه‌مڕۆ له‌سیاسه‌تی كورددا هه‌ڵه‌یه‌كی به‌وشێوه‌یه رووبدات. چاوه‌ڕوانیم ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی بنوێنن‌و ئه‌گه‌ر وه‌هاش نه‌بێت با بێلایه‌ن بن. من پێموایه ئارتێشی تورك ده‌كه‌وێته باشور، به‌ڵام توشی شكستێكی گه‌وره‌ش ده‌بێت. له‌كوێوه دێت با بێت، مسۆگه‌ر بۆی ده‌بێته مه‌زارو قه‌برستان. كێشه هه‌ر هاتنه باشور نییه. ئارتێشی تورك وه‌كو چۆن ناتوانێت له‌چیاكانی ئامه‌دو بۆتان بمێنێته‌وه، به ههمانشێوهش ناتوانێت بكه‌وێته چیاكانی بادینان‌و قه‌ندیل. له‌باشوری كوردستاندا هه‌ندێ سیاسهتمهدارو راگه‌یاندن هێزی ئارتێشی تورك زۆر گه‌وره دهبیننو نیشانی ده‌ده‌ن. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، هێزی ئارتێشی تورك ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه، ئێمه وای نابینین‌و لێشی ناترسین. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه هێزی دوژمن بچوك بكه‌مه‌وه، نا پێویسته لهتاكتیكدا دوژمن وه‌كو شێر ببینیت، به‌ڵام هێزی دوژمن ئه‌وه‌نده‌ش نییه كه باسده‌كرێت. ئارتێشی تورك به ته‌كنۆلۆژیا شه‌ڕی ئێمه دهكاتو ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه نه‌بێت، سه‌ربازی تورك ناتوانێت ته‌نیا 24 كاتژمێر خۆی له‌به‌ر هێزی گه‌ریلا بگرێت. له‌ڕاستیدا ئارتێشی تورك ئه‌مجاره بۆ ماوه‌یه‌ك یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نایه‌ته باشور. ئه‌گه‌ر بێت مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتنی نییه. به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه باسی هه‌رێمێكی تامپۆن ده‌كه‌ن كه گوایا له‌هه‌ردوو دیوی سنور هه‌رێمێك بۆ هه‌میشه بگرن. ئاكه‌په به ئاشكرا خه‌ریكی ئه‌و پیلانه‌یه. رۆژنامه‌ی (ستار) كه رۆژنامه‌ی |