|
| ||
|
|
||
|
قه‌ره‌یڵان: با کوردان له رۆژئاوای کوردستان خۆیان نه‌که‌ن به قوربانی
ڕۆژهەلات /سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان ، له ڕپۆرتاژێکی تایبه‌تدا ، هه‌ڵسه‌نگاندنی له سه‌ر ڕه‌وشی دوایی له سووریا، رۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین کرد ، و وشیاری گرنگی دا. قه‌ره‌یڵان سه‌رنجی بۆ سه‌ر ڕاپه‌رینی گه‌لان و تێکۆچوونی سیسته‌می دیکتاتۆری ڕاکێشا و ده‌سنیشانی کرد که هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار بێنن و له سه‌ر ئه‌و مژاره به‌و شێویه به‌رده‌وام بوو: " هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن، که دیموکرات نین و خۆیان وه‌کوو دیموکرات و ئۆپۆزیسۆن نیشان ده‌ده‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه مودێرنیته‌ی کاپیتالیسم ده‌یهه‌وێ به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی هه‌رێمه‌که سه‌رڵه‌نوێ دابڕێژێته‌وه. به‌ڵام چ ده‌بێ با ببێ، ئه‌م رووداوانه گۆرانکاری له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن". قه‌ره‌یڵان سه‌رنجی بۆ سه‌ر گووشاره‌کان له سه‌ر گه‌لی کورد له درێژایی مێژوودا راکێشا و گووتی:"ئێستا له سووریا ڕه‌شێكی نوێ له ئارادایه و ده‌رفه‌ت بۆ کوردان ڕه‌خساوه که مافه‌کانی خۆیان به ده‌ست بێنن. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌ندێ ئاسته‌نگی هه‌یه. گه‌له‌که‌مان له ڕۆژئاوای کوردستان وڵاتپارێز و فهداکارن. هه‌ر له شۆرشی بارزانیه‌وه بگره، هه‌تا شۆرشی نوێ به پێشه‌نگایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان خزمه‌تی مه‌زنیان کردووه و هێشتا به به‌رده‌وامی ده‌یکه‌ن. ڕاسته که رۆژئاوای کوردستان به‌شێکی بچووکی کوردستانه، به‌ڵام ئاستی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌وێ زۆر به‌رزه. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی خۆبه‌رێکخستن کردن بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌ڕه‌خسێنێ. قه‌ره‌یڵان له به‌رده‌وامی قسه‌کانی دا بانگی پێکهێنانی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له هێزه سیاسیه‌کانی کورد له ڕۆژئاوی کوردستان کرد و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: " ته‌نیا به یه‌کیه‌تی ده‌توانرێ له‌و ده‌رفه‌ته‌ی که ڕه‌خساوه، ئاکامێکی باشی به ده‌ست بخرێ. ده‌بێ گه‌له‌که‌مان خۆیان به‌هێز بکه‌ن و هه‌تا ده‌توانن خۆیان به سه‌ر سیسته‌می نوێ و کۆن دا داسه‌پێنن. به‌ڵام ئاشکرایه هه‌رچه‌نده گه‌له‌که‌مان هه‌وڵ ده‌دا یه‌کیه‌تی خۆیان پێک‌بێنن، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن که ئه‌و هه‌وڵانه ئاسته‌نگ ده‌که‌ن و هه‌ریه‌که‌یان خۆیان به لایه‌که‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه که گه‌ل یه‌کگرتوو بن و خاوه‌نداری له سیاسه‌ت و ستراتیژی هاوبه‌ش بکه‌ن". قه‌ره‌یڵان له سه‌ر هه‌ڵوێستی پارتی "به‌عس" و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی سووریاش هه‌ڵسه‌نگاندێکی به‌و شێوه‌یه کرد:" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩٤٥وه له ده‌سه‌ڵاتداری سووریا دا زۆر جاران گۆرانکاری پێکهاتووه، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ که گه‌لی کورد هێچ سوودێکیان له‌و گۆرانکاریانه وه‌رنه‌گرتووه و به به‌رده‌وامی نکوولی لێکراوه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێ ئیدی له‌و تێبگات که ناتوانێ وه‌کوو سیسته‌می به‌عس به‌رده‌وام بێ. هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستای سووریاش به هه‌مان شێووه‌یه. به هه‌وڵدانی لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه و ئاکه‌په، گوایه چه‌ند لایه‌نی دژبه‌ریان کۆکردوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌و کۆنسهیهی که به ناوی کۆنسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سووریا سه‌ریهه‌ڵداوه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر کوردان هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ سیسته‌می کۆن دا نییه، به‌ڵام هه‌ندێ رێکخستن و که‌س به ناوی کورد و کوردستان تێدا به‌شدار بوون". قه‌ره‌یڵان له باره‌ی کاریگه‌ری ئاکه‌په و سیاسه‌ته تهڵهکهبازانهکانی له رۆژئاوای کوردستان ، گووتی: " ئێستا کاریگه‌ری ئاکه‌په له سه‌ر لایه‌نی دژبه‌ری سووریا به ئاشکرا دیاره. له کاتێک دا ئاکه‌په نکوولی له مافی ٢٠ میلیۆن کورد له باکووری کوردستان ده‌کات، چۆن مافی ٢ میلیۆن کورد له رۆژئاوای کوردستان په‌سه‌ند ده‌کات. ده‌بێ کوردان له‌و راستیه به باشی تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر کۆنسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سووریا به راستی دیموکرات بێ، ده‌بێ مافی کوردان په‌سه‌ند بکات. ده‌بێ سووریای نوێ کوردانیش ته‌مسیل بکات. ئه‌گه‌ر نا، ده‌بێ هه‌موو که‌سێک بزانێ که به‌بێ کوردان هێچ دیموکراسیه‌ک له هه‌رێمه‌که پێش ناکه‌وێ. قه‌ره‌یڵان له باره‌ی هه‌ڵویستی لایه‌نێکی دیکه‌ی ئۆپۆزیسۆنی سووریا به ناوی " ئه‌ل ته‌مسیل" هه‌ڵسه‌نگاندنی کرد و رایگه‌یاند که هه‌ڵوێستی ئه‌م لایه‌نه له مژاری پرسی کورد دا ئه‌رێنی و ئۆبژه‌کتیڤه . له هه‌مانکاتدا ده‌سنیشانی کرد که گه‌لی کورد ده‌بێ به پێی هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراتیکی کوردان هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن. قه‌ریڵان سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌و پێڤاژۆ له سووریا که به‌ره‌و پێکدادانی سه‌ربازی ده‌ڕوات ڕاکێشا و وشیاریه‌کی به‌و شێوه‌یه دا:" ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشان بکات. هه‌ر بۆیه ده‌بێ کوردان گرینگی به رێگه چاره‌ی سێهه‌مین بده‌ن. ده‌بێ گه‌لی کورد له گه‌ڵ ئه‌و پرۆژانه‌دا بێ که یارمه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی کورد و دیموکراتیک بوونی سووریا ده‌کات. هه‌تا ئێستا ڕاپه‌رینه‌که به شێوه‌ی خۆپیشاندان و مه‌ده‌نیانه بووه. به‌ڵام ئێستا پێڤاژۆکه به‌ره‌وه شه‌ڕی چه‌کداری ده‌ڕوات. ئاشکرایه که تورکیا پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته ده‌کات. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێ که پیڤاژۆکه گه‌رمتر ده‌بێ و کۆنسه‌ی ئه‌ستنبوڵ ئیدی شه‌ڕ ده‌کات. ده‌بێ کوردان خۆیان وه‌کوو هه‌ده‌ف نیشان نه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کوردان له لایه‌نگری دایه، با ببن به لایه‌نگر. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌دنی کوردان له‌وه‌دا نییه. قه‌ره‌یڵان رایگه‌یاند که ده‌بێ گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه، په‌ره به پاراستنی جه‌وهه‌ری و ڕه‌وای خۆیان بده‌ن و گووتی: ده‌بێ کوردان خۆیان بۆ هیچ که‌سێک نه‌که‌ن به قوربانی. له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ هێز ده‌یانه‌وێ کوردان به کار بێنن". قه‌ره‌یڵان له قسه‌کانی خۆیدا رێزی له یادی ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌رایه‌تی که‌جه‌که ڕۆسته‌م جوودی که له ئاکامی هێرشی هه‌وایی ئه‌رته‌شی تورک دا گیانی به‌ختکرد، گرت و له‌و باره‌یه‌وه گووتی: " سه‌دان گه‌ریلا له ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بوون و به فه‌داکاری مه‌زنه‌وه داستانی قاره‌مانیه‌تیان تۆمار کردووه. له‌وانه هه‌ڤاڵ رۆسته‌م و هه‌ڤاڵ شیلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که بوون. شه‌هیدبوونیان ئێمه‌یان زۆر خه‌مگین کرد. به‌ڵام ئێمه په‌یمانمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه که، ناهێڵین چه‌ک و ئاڵاکه‌یان له زه‌وی بمێنێته‌وه. به‌رێوه‌بردنی تێکۆشان و ژیانکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵانه سه‌ربه‌رزیه بۆ ئێمه. شه‌هیدبوونیان بۆ ئێمه، گه‌لی کوردستان و به تایبه‌تی رۆژئاوای کوردستان بانگه‌وازیه بۆ به‌هێزکردنی تێکۆشانی .
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||