قەرەیلان لەبارەى کۆمەڵکوژییەکەوە رەخنە لەبەرپرسانى هەرێم دەگرێت

 

Beskrivelse: http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2011/12/kurdi-bakwr.jpg

هاووڵاتی- دیارى محەمەد

موراد قەرەیلان سەرۆکى کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى کۆمەڵکوژییەکەى ناوچەى قلابانى شەرناخ

 کەلەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیاوە ئەنجامدراو بووە بەهۆى گیان لەدەستدانى '٤٠' هاوڵاتى، رەخنەى لە بەرپرسانى هەرێمى

 کوردستان گرت.

لەنوێترین هەڵوێستیدا و لەدواى ڕووداوەکەى شەرناخ لەیەکەمین دیدارى لەگەڵ فورات نیوز موراد قەرەیلان کەسى یەکەمى پەکەکە وێڕاى

 هاوخەمى بۆ کەس و کارى شەهیدان وتىگەلى کورد لەسەر شەقام و کۆڵانەکان هاوار دەکات پەکەکە تۆڵەبکاتەوە”.

هەروەها وتىلەبەرئەوە ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە باهیچ مەراق نەکەن کەخوێنى لاوانى کورد بەهەدەر ناچێت و ئێمە خاوەنین و حیسابى ئەو

 کۆمەڵکوژیە دەپرسینەوە، ئەو کەسانەى کوژراون مرۆڤن نەک مەڕ بەرپرسى یەکەم یش لەو کۆمەڵکوژییە حکومەتە”.

قەرەیلان ڕەخنەشى لەبەرپرسانى هەرێم گرت و وتىلەبەرئەوەى چاپەمەنى جیهانى گرینگى پێدا ئەوانیش ناچاربوون قسە بکەن”.

قەرەیلان ئەوەشى خستەڕوو کە ئاکەپە بەلێزانى حسێن چەلیکى بەقسە هێناچونکە ئەو کوردێکى خۆفرۆشەسەرسوڕمانى خۆشى نیشاندا

 لەبەرامبەر قسەکانى سەرۆک وەزیرچونکە هیچ کەسێکى تاوانبار نەکرد لەبەرئەوە من دڵنیام کەبەفەرمانى ئەو هێرشکراوە”.

موراد قەرەیلان جارێکى تر پابەندى پەکەکەى بەداواکارى گەلى کوردەوە نیشان دا کەداواى تۆڵەسەندنەوە دەکەن و راگەیاند هەموو لایەک

 دڵنیا دەکەینەوە کەتۆڵەى شەهیدانى شەرناخ دەکەینەوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەى پەکەکە تەئکید دەکاتەوە کەهەواڵى کوژرانى ٢٧ گەریلا دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکى نییە.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved