| ||
|
||
بۆ بەرپرسانی وڵاتەکەم
مامۆستایەکی ئاینی شاری هەولێر،مامۆستا (موسلیم ملاصاڵح فریزی) نامەیەك بۆ بەرپرسانی هەرێم دەنێرێ. ئەمەش دەقی نامەکەیەتی:
بۆ به‌رپرسه‌كانى وڵاته‌كه‌م زۆر له ده‌رگاى ئه‌مریكاو توركیا‌و ئێران‌و عێراق‌و ئه‌م‌و ئه‌وتاندا...............؟ ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێكیش بێت با هه‌موولامان به ئیخلاصه‌وه له‌ده‌رگاى خوا بده‌ین..؟ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُواْ مِن دُونِ اللَّهِ أولياء كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتاً وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ لَوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ )) العنكبوت: 41 (هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى پشت به‌غه‌یری خوا ده‌به‌ستن وه‌ك ئه‌وه وایه ماڵێكى وه‌كو ته‌ونه جاڵجاڵۆكه دروستكردبێت بێ نرخترین‌و ناسكترین ماڵیش ته‌ون‌و ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر ئێوه بیزانن)! كه‌واته تكایه زیاتر روو له خوا بكه‌ین هه‌موولایه‌ك وه پشت به خواى گه‌وره ببه‌ستین ئینجا سیاسه‌تیش بكه‌ین ئه‌وكاته پشته‌ستورین تكایه دڵی خۆتان به قسه‌ی باق‌و بریقی ئه‌م‌و ئه‌و خۆش مه‌كه‌ن تكایه چاكسازیه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانتان دابكه‌ن؟ تكایه چیتر چاوه‌ش‌و خه‌ڵكی خراپ با تۆی فه‌سادی‌و گوناهو تاوان نه‌نێننه‌وه! تكایه دادپه‌روه‌ربن‌و راست بن قه‌دیمى وته‌نى: راستبه‌و بڕۆ رێی شێر! ئه‌وه‌ش بزانن خواى گه‌وره ده‌وڵه‌تى كافر سه‌رده‌خات به دادپه‌روه‌ریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆیان به‌ڵام ده‌وڵه‌تى دیندار سه‌رناخات به‌هۆی زوڵم‌و سته‌م‌و نادادپه‌روه‌ری! تكایه عه‌داله‌ت بكه‌ن‌و راستى بڵێن له‌گه‌ڵ میلله‌تى خۆتان؟!
تێبینى/ تكایه ئه‌زموون له‌مێژوو وه‌ربگرن ئه‌وه چه‌ندین جاره كورد ده‌فرۆشرێت‌و ده‌كڕدرێت‌و خیانه‌تى لێ ده‌كرێت... تكایه هیچ رێگا چاره‌و چه‌كێك ئه‌وه‌نده به‌هێزنیه وه‌ك: 1- پشت به‌ستان به خوا. 2- له‌گه‌ڵ میلله‌ت باشبوون‌و راستبوون! 3- برایه‌تیكردنى یه‌كتری‌و یه‌ك خیتابی نیشتیمانى!
له‌گه‌ڵ رێزم. موسلیم ملاصاڵح فریزی ٢١/٢/٢٠١٦
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||