ڕاگەتەندراوی نەوەی نوێ لەسەر بۆدومانەکانی ئێران

 

نەوەی نوێ: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەروەری خاکی هەرێم و عێراق بێتە دەنگ

 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێکى لەسەر بۆردومانەکانى ئێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەروەری خاکی هەرێم و عێراق بێتە دەنگ.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نەوەی نوێ:

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین کە لە ئاست ئەم پێشێلکاریانە بەدەنگ بێن وە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر دژی هەر وڵاتێک کە دەستدرێژی دەکاتە سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و هیچ رێزێک بۆ مافی هاوسێیەتی و سیادەی خەڵک و خاکی هەرێم و عێراق دانانێن.

 

پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان توانای هێزەکانی پاسەوانی سنور بەرزبکرێتەوە و ئامادەبن بۆ هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.

 

هەروەها داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت هێزەکانی هاوپەیمانان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە رێکەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراق هەیە بۆ پاراستنی سەروەری عێراق لە هەر هەڕەشەیەکی ناوەکی و دەرەکی، بریارێکی نێودەوڵەتی دەربکەن تایبەت بەم بابەتە.

 

پێشتر لە بەرواری ٢٠١٨/٦/٢ هەمان هەڵوێستمان هەبوو لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم و  وتمان ، پێویستە سنورێک بۆ ئەم لەشکرکێشیانە دابنرێت، بەڵام هیچ لایەنێکی حکومی لە ناو هەرێم و هەروەها عێراق و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی کاردانەوەیەکی جدیان نەبوو لەسەر ئەو لەشکرکێشیە، هەر بۆیە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بۆتە شوێنی یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتانی ئیقلیمی.

 

ئەمڕۆ ئێران بۆردومانی بارەگاکانى حدکا و حدک و کەمپی ئاوارەکانى ڕۆژهەڵاتی لە کۆیە کرد و بە پێی ئامارەکانیش ١٤ کەس شەهیدبوون و ٣٩ کەسیش برینداربوون.

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved