مانای ناوه کانی خودای گه وره ‌

مانای ناوه پیرۆزه کانی خودای په روه ردگار ،به وهیوایه ی سوودی هه بێت بۆ هه مووان

 

الله : واتە خوا، خودا ، خوداوەند ، یەزدان

الله : ناوی هه ره تاكو پیرۆزو گه وره ودیارو زانراوباوی خوای گه وره یه کۆکه ره وه ی هه موو ناو سیفاته کانی تریه تی ألله واته خوداو په رستراوی به هه قو شایسته

الله : خودای گه وره و میهره بان ئه و خودایه یه که تاکو ته نهاو بێ هاوه ڵو بێ شه ریکه

خاوەنی ئەم ناو و سیفەتە بەرزو بەڕێزو پاك و پیرۆزو گەورەو ئازیزو پڕ ماناو مەبەست و ناوەڕۆكانەیە كە لە قوڕئان و سوننەتدا هاتوون

 

الرَّحْمَنُ : بەخشندەو میهرەبان و بەسۆزو بەزەییە لەدونیا بەرانبەر بەهەموو شتێك لە بوونەوەردا.

الرَّحِيمُ : بەخشندەو میهرەبان و بەسۆزو بەزەییە لەدوا ڕۆژدا بەرانبەر بە ئیمانداران و هەر شتێك كەخوا حەز بكا ڕەحمی پێ‌ بكات.

الْمَلِكُ : هەمیشە پاشاو دەسەڵاتدارو سەرۆك و خاوەنی هەموو شتێكە لەبوونەوەرو دونیاو دواڕۆژدا.

الْقُدُّوسُ : زۆر پاك و بێگەرد و بێ‌ نەنگ و بێ‌كەم و كوڕی و هەڵەو ناتەواوییە.

السَّلاَمُ : زۆر ساغ و بێ‌ گەردو بێ‌ عەیب و ئاشتی خوازو ئاشتی دارو ‌و ئاشتی پەروەرە.

الْمُؤْمِنُ : ئەمیندارو ئەمیندەرو دڵنیا كەری بڕوادارو دروستكراوەكانیەتی لە زەبڕ دلێدان و زیان پێ‌ گەیاندنیان لە دونیاو دواڕۆژدا.

الْمُهَيْمِنُ : زۆر ئاگادارو چاودێرو دەسەلاتدارە بەسەر هەموو دروستكراو و بوونەوەردا.

الْعَزِيزُ : هەمیشە زاڵ و دەسەڵاتدارو بەهێزو بە توانایە بەسەر بوونەوەردا.

الْجَبَّارُ : زۆر دەسەڵاتدارو زەبر بەدەست و بەتواناو ناچاركەرُ.

الْمُتَكَبِّر : زۆر خۆ بەگەورە زان و زل و بەتواناو خۆ گەورە گرە كە لەخۆی دەوەشێتەوە.

الْخَالِقُ : دروست كەرو بەدیهێنەرە لە نەبوونەوە بۆ بوون.

الْبَارِئُ  : بەدیهێنەرو پارێزەری بوونەوەری بەدیهێنراوە.

الْمُصَوِّرُ : وێنە كێش و نیگار كێش و نەخشە كێشە بەجوانترین شێوە.

الْغَفَّارُ : لێخۆشبەرو داپۆشەری گوناه و تاوانەكان لە دونیاو دواڕۆژدا.

الْقَهَّارُ : زۆر بەزەبرو بە دەسەڵات و بەتواناو بەحوكم.

الْوَهَّابُ : بەخشەرو بدەری بێ‌ ئەندازە بەهەموو دروستكراوەكان.

الرَّزَّاقُ : ڕزق و ڕۆزی و بژێوی دەری بێ‌ سنوورو كۆتا بەهەموو دروستكراوەكانی.

الْفَتَّاحُ : دەروو كەرەوەو واڵاكەری هەموو گەنجینەو دەروویەك.

اَلْعَلِيْمُ : زاناو ئاگادارو بێ‌ سنوور بەهەموو شتە ئاشكراو پەنهانەكانی ژیان و بوونەوەر.

الْقَابِضُ : بگرو وێكهێنەرو گوشەری هەموو شتێكی بوونەوەر.

الْبَاسِطُ : ڕاكێشەرو فراوانكەرو لەدوو دەری ڕزق و ڕۆزی و پێویستیەكانی دروستكراوەكان.

الْخَافِضُ : دابەزێنەرو دانەوێنەرو نەویكەرو لێ‌ هێخەری پاشاو دەسەڵاتدارو زەبر بەدەستان.

الرَافِعُ : بڵند كەرو بەرز كەرەوەو سەرخەرو دەست گرو بارگری هەموو شتەكان.

 الْمُعِزُّ : بەهێزكەرو زاڵكەر، هێزو دەسەڵات بەخش بەهەر شتێك كەبیەوێت.

 ٱلْمُذِلُّ : زەلیل و زەبوونكەرو سەرشۆڕكەرو رسواكەروملكەچ پێكەرو سەر پێدانەوێن.

 السَّمِيعُ : بیسەرو گوێگری بی سنووری بوونەوەر.

 الْبَصِيرُ : بینەرو دیدەی بێ‌ سنووری هەموو شتەكانی بوونەوەر.

الْحَكَمُ : دادوەرو دادگەرو فەرمانڕەواو ناوبژیوانی بەهەق و ڕاست.

الْعَدْلُ : دادگەرو دادپـەروەرو هەق و ڕاسـت و بێ‌ ستـەم و لاگـر.

اللَّطِيفُ: زۆر بەسۆزو لوتف و بەخشندەو میهرەبان.

الْخَبِيرُ : زۆر زاناو پسپۆڕو شارەزا لەهەموو شتەكانی ژیان‌و بوونەوەر.

الْحَلِيمُ : زۆر نەرم و نیان و هێدی و هێواش و بەئارام و لەسەر خۆو بێ‌ پەلە.

الْعَظِيمُ : زۆر گەورەو مەزن و بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و شكۆدار.

الْغَفُور : لێبوردەو لێخۆشبەرو گوناه و نهێنی داپۆش.

 الشَّكُورُ: سوپاسگوزارو بەخشندەی خێرو چاكەو نازو نیعمەت.

الْعَلِيُّ : زۆر بەرزو بڵندو پایەدارو بەدەسەڵات.

الْكَبِيرُ : گەورەو بەدەسەڵاتی بێ‌ سنوور لەگەورەیی و دەسەڵاتدا.

الْحَفِيظُ : پارێزەری دروستكراوەكانی لە تیاچوون و لەناو چوون‌و لەزیان پێ‌ كەوتنیان.

المُقيِت : فریاد ڕس و فریادكەرو بەهانا چووی دروستكراوەكانی.

اﻟْﺣَسِيبُ : ژمێریارو لێپرسەرەوەو نگاداری هەموو شتەكانی بوونەوەر.

الْجَلِيلُ : بەرزو بەڕێزو شكۆدار لەسەر هەموو بوونەوەر.

الْكَرِيمُ : زۆر سەخی و بەخشندەو بەڕێزو دەستكراوەو دەستڕۆو دەست واڵا.

الرَّقِيبُ : ئاگادارو چاودێرو پەیدار بەسەر هەموو بوونەوەردا.

ٱلْمُجِيبُ : وەڵامدەرەوەی هەموو پرس و داوحوازو ئارەزووەكانی دروستكراوەكانی.

الْوَاسِعُ : زۆر فراوان و گوشادو بەسەلیقەو بەتوانا.

الْحَكِيمُ : زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ‌ و كار لەجێ‌‌و وردو لێزان.

الْوَدُودُ : زۆر بەسۆزو خۆشەویست و دۆستدار.

الْمَجِيدُ : زۆر پایە بەرزو سەر بەرزو سەر بڵندو شكۆدارو بەڕێز.

الْبَاعِثُ : زیندووكەرەوەو ژێنەرو نێرەرو گۆرەری سەرجەم دروستكراوەكانیەتی.

الشَّهِيدُ : ئاگادارو زانا

الْحَقُ : ڕاست و دروست و هەق و هەقگۆ.

الْوَكِيلُ : پشت و پەناو، دابینكەرەو دەستەبەرو فەراهەمهێنەرە.

الْقَوِيُ : زۆر بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و زاڵە بەسەر بوونەوەریدا.

الْمَتِينُ : زۆر بەهێزو پتەو و بەتواناو قایم و نەگۆڕە.

الْوَلِيُّ : دۆست و پشتیوان و هاوكارو سەرپەرشتكار.

الْحَمِيدُ : سوپاسكەری بەندەكانیەتی لەسەر چاكە كردن، بەندەكانیش سوپاسی خوا دەكەن لەسەر بەخششەكانی.

الْمُحْصِي : ژمێرەرو ئاماركەری هەموو شتەكانی بوونەوەرە.

الْمُبْدِئُ : داهێنەرو دروستكەرو دەستپێكەری سەرەتای دروست كردن و بوونەوەرە.

ٱلْمُعِيدُ : گێڕەوەو دووپات كەرەوەی خەلق و بوونەوەرە بۆ حاڵەتی پێشوو و سەرەتا.

الْمُحْيِي : زیندووكەرەوە

اَلْمُمِيتُ : مرێنەرو لەناو بەری گیانلەبەرانی هەموو بوونەوەرە.

أَلْحَیُّ: زیندوو

الْقَيُّومُ : هەمیشە ڕاگرو بەرپاو ڕاوەستاوو ئامادەباش و، ڕێكخەرو بەڕێوەبەری بوونەوەر.

الْوَاجِدُ : دروست كەرو بەدیهێنەرو فەراهەمهێنەری سەرجەم بوونەوەر، هەر لەكایەو هەر هەبوو.

المَاجِدُ : خاوەن پلەو پایەو شكۆو ڕێزی بێ‌ شومار.

الْواحِدُ : تاك و تەنیاو بێ‌ هاوەڵ و بێ‌ وێنە لە خودی خۆی و لەسەرجەم ناو و كردارو سیفەتە بەرزو بەڕێزەكانی لەچاو دروست كراوەكانی خۆی.

اَلاَحَدُ : تاکو تەنها ، تاقانە، هاوتاو شەریکی نیە.

الصَّمَدُ : بێ‌ نیازو مەبەست و جێی نیازو مەبەست‌و هیوا، لە هەموو دروستكراوەكانی بێ‌ نیازو مەبەست و بێ‌ منەتە‌و پێویستی بەهیچ شتێك نیە، جێی نیازو مەبەستی هەموو دروستكراوێكە، هەموو شتێك لە بوونەوەردا پیویستی به وه

الْقَادِرُ : زۆر بەتواناو بەدەسەڵات.

الْمُقْتَدِرُ : سەرچاوەی هەموو هێزو دەسەڵات و توانایەك لە بوونەوەردا بۆ دروستكراوەكانی.

الْمُقَدِّمُ : پێشخەرو پێشهێنەر، هەموو شتێك دەزانێ‌ پێش هاتن و ڕودانی، دەتوانێ‌ هەمو شتێك وە پێش بخات.

 الْمُؤَخِّرُ: دواخەری گشت ڕوداو و پێشهاتەكانە، دەتوانێ‌ هەموو شتێك لەكاتی خۆی ڕاگرێ‌ و دوا بخاو ڕوونەدات.

الأوَّلُ : سەرەتاو یەكەمی هەموو شتێكە لە بووندا، هیچ شتێك لە بوونەوەر نەبووە، ئەو هەر هەبووەو بێ‌ سەرەتایە.

الآخِرُ : كۆتاو دوماهی هەموو شتێكە لەبوونداو، هیچ شتێك لە بوونەوەردا نامێنێ‌ و كۆتایی پێ‌ دێ‌، كەچی خوای گەورە هەر دەمێنێ‌ و بێ‌ كۆتایە و قەت لەناو ناچێ‌ و دوایی نایەت.

الظَّاهِرُ : دیارو ئاشكراو هەیە، لە ڕێگەی بوونەوەرە بوونی خۆی دەنوێنێ‌‌و پەی پێ‌ دەبرێت.

الْبَاطِنُ : نهێنی و نادیارو بزرو پەردە پۆش و شاراوەو نادیدەیە لەبەر چاوی دروستكراوەكانی.

الْوَالِي : سەرپەرشتیارو پاشا و خاوەنی هەموو بوون و بوونەوەر.

الْمُتَعَالِي : زۆر بەرزو بەڕێزو پلەدارو بەدەسەڵات و خۆ بەرز گر.

الْبَرُّ : چاكەكارو بەخشندەی بێ‌ سنوور.

التَّوَّابً : زۆر لێخۆشبوو و تۆبە وەرگرو لێبوردەیە.

الْمُنْتَقِمُ : تۆلە لێ سێنەرەوەی ستەمكاران و تاوانباران.

العَفُوُ : لێبوردەو داپۆشەری گوناه و تاوان.

الرَّؤُوفُ : زۆر بەسۆزو بەزەیی و بەڕەحمەت لەگەڵ دروستكراوەكانیدا.

مَالِكُ ٱلْمُلْكُ : خاوەن و پاشاو فەرمانڕەوای هەموو ماڵ و موڵك و سەروەت و سامان و بوونێك لە بوونەوەردا.

ذُوالْجَلاَلِ وَالإكْرَامِ : خاوەنی ئەو پەڕی ڕێزو پایەو شكۆ.

الْمُقْسِطُ : دادگەرو دادپەروەرو دادڕەو لە حوكم و دەسەڵات و بڕیارو دابەشكردندا.

الْجَامِعُ : كۆكەرەوەو گردكەرەوەو گشتگیری هەموو شتەكانی بوونەوەر.

الغَنِیُّ : زۆر دەوڵەمەندو بێ‌ نیازو بێ‌ ئاتاج و پێویستە لە هەموو شتێك.

المُغْنِی : دەوڵەمەندكەری خەڵك و بوونەوەرە، هەموو بوونەوەر پێویستی بە دەوڵەمەندی ئەوە.

اَلْمَانِعُ : بەرگری كار، پارێزكار.

الضَّارَ : زیانبەخش و زیان گەیەنەرە بە هەر شتێك كە دەیەوێ‌.

النَّافِعُ : سودبەخش و زۆر بەكەڵك و بەسوود بۆ هەموو بوونەوەر.

النُّورُ : نورو ڕوناكی و چراو درەخشان و ڕوناككەرەوەی بوونەوەرە.

الهَادِیِ : هیدایەت دەرو ڕێنمایی كەرو ڕاستكەرو ڕێپیشاندەری دروستكراوەكانە.

البَدِیعُ : ئافراندن و جوانكارو داهێنەری بوون و بوونەوەرە.

اَلْبَاقِي : هەمیشە بەردەوام و هەرماوەیەو قەت لەنێو ناچێت.

الْوَارِثُ : میراتگری هەموو بوون و بوونەوەر، هەموو شتێك لەنێو دەچێ‌ و هەر ئەو دەمێنێ‌.

الرَّشِیدُ : سەر ڕاست و ڕێناس و شارەزاو ڕێ‌ نیشاندەرو ڕاستە ڕێ‌ كارە.

الصَّبُورُ : زۆر بە ئارام و لەسەر خۆو خۆڕاگرە

 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved