|
مانای ناوه کانی خودای گه وره
مانای ناوه پیرۆزه کانی خودای په روه ردگار به وهیوایه ی سودی هه بێت بۆ هه مووان
ألله واتە : خوا، خودا ، خوداوەند ، یەزدان
ألله ناوی هه ره تاكو پیرۆزو گه وره ودیارو زانراوباوی خوای گه وره یه کۆکه ره وه ی هه موو ناو سیفاته کانی تریه تی
ألله واته خوداو په رستراوی به هه قو شایسته
ألله خودای گه وره و میهره بان ئه و خودایه یه که تاکو ته نهاو بێ هاوه ڵو بێ شه ریکه
خاوەنی ئەم ناو و سیفەتە بەرزو بەڕێزو پاك و پیرۆزو گەورەو ئازیزو پڕ ماناو مەبەست و ناوەڕۆكانەیە كە لە قوڕئان و سوننەتدا هاتوون
الرَّحْمَنُ : بەخشندەو میهرەبان و بەسۆزو بەزەییە لەدونیا بەرانبەر بەهەموو شتێك لە بوونەوەردا.
الرَّحِیمُ : بەخشندەو میهرەبان و بەسۆزو بەزەییە لەدوا ڕۆژدا بەرانبەر بە ئیمانداران و هەر شتێك كەخوا حەز بكا ڕەحمی پێ بكات.
المَلِكُ : هەمیشە پاشاو دەسەڵاتدارو سەرۆك و خاوەنی هەموو شتێكە لەبوونەوەرو دونیاو دواڕۆژدا.
الْقُدّوُسُ : زۆر پاك و بێگەرد و بێ نەنگ و بێكەم و كوڕی و هەڵەو ناتەواوییە.
السَّڵامُ : زۆر ساغ و بێ گەردو بێ عەیب و ئاشتی خوازو ئاشتی دارو و ئاشتی پەروەرە.
المُۆْمِنُ : ئەمیندارو ئەمیندەرو دڵنیا كەری بڕوادارو دروستكراوەكانیەتی لە زەبڕ دلێدان و زیان پێ گەیاندنیان لە دونیاو دواڕۆژدا.
المُهَیْمِنُ : زۆر ئاگادارو چاودێرو دەسەلاتدارە بەسەر هەموو دروستكراو و بوونەوەردا.
العَزِیزُ : هەمیشە زاڵ و دەسەڵاتدارو بەهێزو بە توانایە بەسەر بوونەوەردا.
الجَبَّار : زۆر دەسەڵاتدارو زەبر
بەدەست و بەتواناو ناچاركەرُ.
المُتَكبِّرُ : زۆر خۆ بەگەورە زان و زل و بەتواناو خۆ گەورە گرە كە لەخۆی دەوەشێتەوە.
الخالق : دروست كەرو بەدیهێنەرە لە نەبوونەوە بۆ بوون.
البَاڕی : بەدیهێنەرو پارێزەری بوونەوەری بەدیهێنراوە.
المُصَوِّرُ : وێنە كێش و نیگار كێش و نەخشە كێشە بەجوانترین شێوە.
الغَفَّارُ : لێخۆشبەرو داپۆشەری گوناه و تاوانەكان لە دونیاو دواڕۆژدا.
القَهَّارُ : زۆر بەزەبرو بە دەسەڵات و بەتواناو بەحوكم.
الۆهَّابُ : بەخشەرو بدەری بێ ئەندازە بەهەموو دروستكراوەكان.
الرَّزَّاقُ : ڕزق و ڕۆزی و بژێوی دەری بێ سنوورو كۆتا بەهەموو دروستكراوەكانی.
الفَتَّاحُ : دەروو كەرەوەو واڵاكەری هەموو گەنجینەو دەروویەك.
العَلیمُ : زاناو ئاگادارو بێ سنوور بەهەموو شتە ئاشكراو پەنهانەكانی ژیان و بوونەوەر.
القَابِض : بگرو وێكهێنەرو گوشەری هەموو شتێكی بوونەوەر.
البَاسِل: ڕاكێشەرو فراوانكەرو لەدوو دەری ڕزق و ڕۆزی و پێویستیەكانی دروستكراوەكان.
الخَافِض : دابەزێنەرو دانەوێنەرو نەویكەرو لێ هێخەری پاشاو دەسەڵاتدارو زەبر بەدەستان.
الرَافِعُ : بڵند كەرو بەرز كەرەوەو سەرخەرو دەست گرو بارگری هەموو شتەكان.
المْعِزُّ : بەهێزكەرو زاڵكەر، هێزو دەسەڵات بەخش بەهەر شتێك كەبیەوێت.
المُژلُّ : زەلیل و زەبوونكەرو سەرشۆڕكەرو رسواكەروملكەچ پێكەرو سەر پێدانەوێن.
السَّمِیعُ : بیسەرو گوێگری بی سنووری بوونەوەر.
البَصِیرُ : بینەرو دیدەی بێ سنووری هەموو شتەكانی بوونەوەر.
الحَكَمُ : دادوەرو دادگەرو فەرمانڕەواو ناوبژیوانی بەهەق و ڕاست.
العَدْلُ : دادگەرو دادپـەروەرو هەق و ڕاسـت و بێ ستـەم و لاگـر.
اڵّلطیفُ : زۆر بەسۆزو لوتف و بەخشندەو میهرەبان.
الخَبِیرُ: زۆر زاناو پسپۆڕو شارەزا لەهەموو شتەكانی ژیانو بوونەوەر.
الحَلِیمُ : زۆر نەرم و نیان و هێدی و هێواش و بەئارام و لەسەر خۆو بێ پەلە.
العَڤیمُ : زۆر گەورەو مەزن و بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و شكۆدار.
الغَفُوُرُ : لێبوردەو لێخۆشبەرو گوناه و نهێنی داپۆش.
الشَّكُورُ : سوپاسگوزارو بەخشندەی خێرو چاكەو نازو نیعمەت.
العَلِیُّ : زۆر بەرزو بڵندو پایەدارو بەدەسەڵات.
الكَبِیرُ : گەورەو بەدەسەڵاتی بێ سنوور لەگەورەیی و دەسەڵاتدا.
الحَفِیڤُ : پارێزەری دروستكراوەكانی لە تیاچوون و لەناو چوونو لەزیان پێ كەوتنیان.
المُغِیپُ : فریاد ڕس و فریادكەرو بەهانا چووی دروستكراوەكانی.
الحَسِیبُ : ژمێریارو لێپرسەرەوەو نگاداری هەموو شتەكانی بوونەوەر.
الجَلِیلُ : بەرزو بەڕێزو شكۆدار لەسەر هەموو بوونەوەر.
الكَڕیمُ : زۆر سەخی و بەخشندەو بەڕێزو دەستكراوەو دەستڕۆو دەست واڵا.
الرَّقِیبُ : ئاگادارو چاودێرو پەیدار بەسەر هەموو بوونەوەردا.
المُجِیبُ : وەڵامدەرەوەی هەموو پرس و داوحوازو ئارەزووەكانی دروستكراوەكانی.
الۆاسِعُ : زۆر فراوان و گوشادو بەسەلیقەو بەتوانا.
الحكیم : زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ و كار لەجێو وردو لێزان.
الۆدُودُ : زۆر بەسۆزو خۆشەویست و دۆستدار.
المَجِیدُ : زۆر پایە بەرزو سەر بەرزو سەر بڵندو شكۆدارو بەڕێز.
البَاعِپُ : زیندووكەرەوەو ژێنەرو نێرەرو گۆرەری سەرجەم دروستكراوەكانیەتی.
الشَّهِیدُ: ئاگادارو زانا
الحَقُّ : ڕاست و دروست و هەق و هەقگۆ.
الۆكِیلُ : پشت و پەناو، دابینكەرەو دەستەبەرو فەراهەمهێنەرە.
القَوِیُّ : زۆر بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و زاڵە بەسەر بوونەوەریدا.
المتینُ : زۆر بەهێزو پتەو و بەتواناو قایم و نەگۆڕە.
اڵولیُّ
: دۆست و پشتیوان و هاوكارو سەرپەرشتكار.
الحَمِیدُ : سوپاسكەری بەندەكانیەتی لەسەر چاكە كردن، بەندەكانیش سوپاسی خوا دەكەن لەسەر بەخششەكانی.
الُمحْصِی : ژمێرەرو ئاماركەری هەموو شتەكانی بوونەوەرە.
المُبْدئُ : داهێنەرو دروستكەرو دەستپێكەری سەرەتای دروست كردن و بوونەوەرە.
المُعیدُ : گێڕەوەو دووپات كەرەوەی خەلق و بوونەوەرە بۆ حاڵەتی پێشوو و سەرەتا.
المُحْیی: زیندووكەرەوە
المُمْیِتُ : مرێنەرو لەناو بەری گیانلەبەرانی هەموو بوونەوەرە.
أَلْحَیُّ: زیندوو
القَیُّومُ : هەمیشە ڕاگرو بەرپاو ڕاوەستاوو ئامادەباش و، ڕێكخەرو بەڕێوەبەری بوونەوەر.
الواجِدُ : دروست كەرو بەدیهێنەرو فەراهەمهێنەری سەرجەم بوونەوەر، هەر لەكایەو هەر هەبوو.
المَاجِدُ : خاوەن پلەو پایەو شكۆو ڕێزی بێ شومار.
الواحِدُ : تاك و تەنیاو بێ هاوەڵ و بێ وێنە لە خودی خۆی و لەسەرجەم ناو و كردارو سیفەتە بەرزو بەڕێزەكانی لەچاو دروست كراوەكانی خۆی.
الصَّمَدُ : بێ نیازو مەبەست و جێی نیازو مەبەستو هیوا، لە هەموو دروستكراوەكانی بێ نیازو مەبەست و بێ منەتەو پێویستی بەهیچ شتێك نیە، جێی نیازو مەبەستی هەموو دروستكراوێكە، هەموو شتێك لە بوونەوەردا
پیویستی به وه
القَادِرُ : زۆر بەتواناو بەدەسەڵات.
المُقْتدِرُ : سەرچاوەی هەموو هێزو دەسەڵات و توانایەك لە بوونەوەردا بۆ دروستكراوەكانی.
المقَدِّمُ : پێشخەرو پێشهێنەر، هەموو شتێك دەزانێ پێش هاتن و ڕودانی، دەتوانێ هەمو شتێك وە پێش بخات.
المَۆَخِّرُ : دواخەری گشت ڕوداو و پێشهاتەكانە، دەتوانێ هەموو شتێك لەكاتی خۆی ڕاگرێ و دوا بخاو ڕوونەدات.
اڵاوَّلُ : سەرەتاو یەكەمی هەموو شتێكە لە بووندا، هیچ شتێك لە بوونەوەر نەبووە، ئەو هەر هەبووەو بێ سەرەتایە.
اڵاخِرُ : كۆتاو دوماهی هەموو شتێكە لەبوونداو، هیچ شتێك لە بوونەوەردا نامێنێ و كۆتایی پێ دێ، كەچی خوای گەورە هەر دەمێنێ و بێ كۆتایە و قەت لەناو ناچێ و دوایی نایەت.
الضاهِرُ : دیارو ئاشكراو هەیە، لە ڕێگەی بوونەوەرە بوونی خۆی دەنوێنێو پەی پێ دەبرێت.
البَاطنُ: نهێنی و نادیارو بزرو پەردە پۆش و شاراوەو نادیدەیە لەبەر چاوی دروستكراوەكانی.
الوالِیُ : سەرپەرشتیارو پاشا و خاوەنی هەموو بوون و بوونەوەر.
المُتَعَالِ : زۆر بەرزو بەڕێزو پلەدارو بەدەسەڵات و خۆ بەرز گر.
البَرُّ : چاكەكارو بەخشندەی بێ سنوور.
التَّوَّابً : زۆر لێخۆشبوو و تۆبە وەرگرو لێبوردەیە.
المُنْتَقِم : تۆلە لێ سێنەرەوەی ستەمكاران و تاوانباران.
العَفُوُّ : لێبوردەو داپۆشەری گوناه و تاوان.
الرَّوۆفُ : زۆر بەسۆزو بەزەیی و بەڕەحمەت لەگەڵ دروستكراوەكانیدا.
مَالِكُ الْمُلِك : خاوەن و پاشاو فەرمانڕەوای هەموو ماڵ و موڵك و سەروەت و سامان و بوونێك لە بوونەوەردا.
ذُو الْجَڵالِ والإكْراَمِ : خاوەنی ئەو پەڕی ڕێزو پایەو شكۆ.
المُقْسطُ : دادگەرو دادپەروەرو دادڕەو لە حوكم و دەسەڵات و بڕیارو دابەشكردندا.
الجَامِعُ : كۆكەرەوەو گردكەرەوەو گشتگیری هەموو شتەكانی بوونەوەر.
الغَنِیُّ : زۆر دەوڵەمەندو بێ نیازو بێ ئاتاج و پێویستە لە هەموو شتێك.
المُغْنِی : دەوڵەمەندكەری خەڵك و بوونەوەرە، هەموو بوونەوەر پێویستی بە دەوڵەمەندی ئەوە.
المَانِعُ : بەرگری كار، پارێزكار.
الجارُّ : زیانبەخش و زیان گەیەنەرە بە هەر شتێك كە دەیەوێ.
النَّافِعُ : سودبەخش و زۆر بەكەڵك و بەسوود بۆ هەموو بوونەوەر.
النُّورُ : نورو ڕوناكی و چراو درەخشان و ڕوناككەرەوەی بوونەوەرە.
الهَادِیِ : هیدایەت دەرو ڕێنمایی كەرو ڕاستكەرو ڕێپیشاندەری دروستكراوەكانە.
البَدِیعُ : ئافراندن و جوانكارو داهێنەری بوون و بوونەوەرە.
البَاقِی : هەمیشە بەردەوام و هەرماوەیەو قەت لەنێو ناچێت.
الواڕث : میراتگری هەموو بوون و بوونەوەر، هەموو شتێك لەنێو دەچێ و هەر ئەو دەمێنێ.
الرَّشِیدُ : سەر ڕاست و ڕێناس و شارەزاو ڕێ نیشاندەرو ڕاستە ڕێ كارە.
الصَّبُورُ : زۆر بە ئارام و لەسەر خۆو خۆڕاگرە
|