| ||
|
||
جیهان چاوه‌ڕوانی پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ئامه‌دن
٤٠٠ رۆژنامه‌وان و ده‌زگای راگه‌یاندنی جیهانی و کوردی ڕوومالی په‌یامه‌که‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان ده‌که‌ن له ئامه‌د بۆ ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری مه‌زنی نه‌ورۆز له شاری ئامه‌د ته‌نها یەک رۆژ ماوه . له کوردستان و توکیا له‌به‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجالان هه‌مووان چاویان له سه‌ر نه‌ورۆزی ئامه‌ده . هه‌تا ئێستا ٤٠٠ رۆژنامه‌وان که ١٥٠ یان بیانین بۆ به‌دواداچوونی نه‌ورۆزی ئامه‌د به‌ده‌په‌یان به‌سه‌رکردۆته‌وه . ناوه‌ندی گشتی به‌ده‌په ده‌رباره‌ی ره‌وشی دوایی ئاماده‌کاریه‌کانی نه‌ورۆزی ئامه‌د لێدوانێکی نوسراوی دا . به‌ده‌په له لێدوانه‌که‌دا رایگه‌یاند که به هۆی په‌یامی ریبه‌ر گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالانه‌وه که له نه‌ورۆزدا ده‌خوێندرێته‌وه ، جیهان له چاوه‌روانی نه‌ورۆزی ئامه‌ددان . به‌و هۆیه‌وه میدیاکانی جیهان گرنگی تایبه‌تی پێده‌ده‌ن و هه‌تا ئیستا ٤٠٠رۆژنامه‌وان که ١٥٠ یان بیانین بۆ به دواداچوونی نه‌ورۆز به‌ده‌په‌یان به‌سه‌ر کردۆته‌وه . له ناو رۆژنامه‌وانه‌کان دا نوینه‌ری ئاژانس، رۆژنامه و ته‌له‌ڤیزۆنی ناوداری جیهان هه‌ن . به‌ده‌په بۆ ئه‌وه‌ی که رۆژنامه‌وانان به ئاسانی به کاره‌کانیان هه‌ستن ، جێیه‌کی تایبه‌تی بۆ دابین کردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ١٥٠ که‌س ئه‌رکدارکراوه . بەدەپە رایگەیاند : ئەوان چاوەلەڕێن لە نەورۆی ئامەد دا زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس بەشداری نەورۆزی ئامەد بن و بۆ ئەوەی کاروباری پیرۆزبایی نەورۆز بەباشی بەرێوەبچێت ، ئەوان ٥ هەزار کەسیان وەک چاو‌دێر ئەرکدار کردوە و ئامادەکاریەکانی لە کۆتایی دان . هەروەها لە ٨٥ ناوەندی ئامەد و دەروبەریەوە هۆکاری گواستەنەوە بۆ بەشداران ئامادە کراون و جەماوەر دەبەنە مەیدانی نەورۆز . هەروەها ، بەدەپە لە باشوری کوردستان و پارچەکانی دیکەوی کوردستانەوە ، رێخەری گشتی گۆران نەوشیروان موستەفا ، بەرێوەبەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، حزبی شوعی کوردستان ، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ،پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پەچەدەکە ، دەستەی بالای کورد ، پەیەدە ، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حزبی دیموکراتی کوردستان ، کۆمەلەی شۆڕشگێرانی کوردستان ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، زۆر پارت و لایەنی دیکەی داوەتی ئامەد کردوە . هەروەها لە دەرەوەی ولاتیشەوە ، هەر لە ئەوروپاوە بگرە تا ئەمەریکا و ئەمەریکای لاتین ، زۆر پارت ، لایەن ، کەسایەتی سیاسی ، مەدەنی ، ئەکادیمی پەرلەمانتاران داوەت کراون . ئەمەو وێرای ئەوەی کە لە تورکیاشەوە زۆرێک لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و سەدان کەسایەتی بەشداری نەورۆز دەبن .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||