|
| ||
|
|
||
|
مالیکیش دەستی هەیە لەتیرۆردا
ئیئتلافی عیراقیه ده‌ڵێ، چه‌ندین دۆسیه‌یان لایه كه تێوه‌گلانی نوری مالكی و داروده‌سته‌كه‌ی له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ده‌سه‌لمێنێت، له‌وانه‌ش تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس هادی مه‌هدی. مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی لهعومانی پایته‌ختی ئوردون له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه‌كانی عیراق ترسی ئه‌وه‌یان له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر هه‌یه كه پاش لێدانی ئیئتلافی عیراقیه له‌وانیش بدات. وتیشی، مالكی له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆرینه نیه‌و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات تاكڕه‌وانه به‌رێوه ببات. مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆبونه‌ته‌وه‌و تاوتوێی گۆڕینی نوری مالكیان به‌كه‌سێكی دیكه كردووه، یان سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت. دووپاتیشی كرده‌وه، تا نوری مالكی له‌پۆسته‌كه‌ی دوور نه‌خرێته‌وه وه‌زیره‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. وته‌بێژی ئیئتلافی عیراقیه ئه‌وه‌شی ئاشكگرا كرد، كه چه‌ندین دۆسیه‌یان لایه تێوه‌گلانی نوری مالكی و داروده‌سته‌كه‌ی له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ده‌سه‌لمێنێت، به‌تایبه‌تی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسی عیراق هادی مه‌هدی. پێشتر، ئاژانسی شه‌ت نیوز له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردبوویه‌وه، كه دانیشتوانی ناوچه‌ی كهڕادهو دراوسێكانی هادی مه‌هدی زانیاریان له‌لایه كه پاسه‌وانه‌كانی حه‌یده‌ر عبادی نزیك له نوری مالكی و سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان كوشتووه. کوردستانیوز
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||