| ||
|
||
دی تایگ : رێکه‌وتنی پەکەکە و ئه‌نقه‌ره ده‌ستی بارزانی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌هێز ده‌کات
رۆژنامه‌ى " دیى تایگه سایتوونگ"ى ئه‌ڵمانیا له بابه‌تێکى دا، چاوپێکه‌وتنه‌کانى له نێوان لایه‌نى کورد و ده‌وڵه‌تى تورک له باکوورى کوردستان وه‌کوو پێڤاژۆیه‌کى گرینگ ناودێر ده‌کات و سه‌رنج بۆ سه‌ر ڕۆڵى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕاده‌کێشێ.. له بابه‌تى ڕۆژنامه‌که‌دا هاتووه:"ئۆجالان ده‌بێ به ( عه‌ره‌فات )ى کوردان. " و هه‌روه‌ها وشیارى ده‌دات که ئاسته‌نگى و مه‌ترسى له پێش ئه‌م پێڤاژۆیه هه‌یه، به‌ڵام بۆ پێکهاتنى ئاشتیش ده‌رفه‌تێکى دیکه وه‌کوو ئێستا هه‌ڵناکه‌وێ . رۆژنامه‌ى ناودارى ئاڵمان"دى تایگه سایتوونگ" بابه‌تێکى به سه‌رنووسی" با ئێستا ئیدى که‌س هه‌ڵه نه‌کات، ئاشتى له‌به‌ر ده‌رگایه" له سه‌ر پێڤاژۆى نوێى له باکوورى وڵات بڵاو کرده‌وه. هه‌واڵنێرى رۆژنامه‌که له تورکیا" یورگن گۆتشلیخ" بابه‌ته‌کى نووسیوه و وشیارى ده‌دا که تورکیا له پێڤاژۆیه‌که‌ى هه‌ستیار دا تێده‌په‌رێ و ده‌ستنیشانى ده‌کات که بۆ پێکهاتنى ئاشتى و وه‌رچه‌رخانێک له ژیانى میلیۆنان مرۆڤ دا ده‌رفه‌تێکى مێژووى درووست بووه. " یورگن گۆتشلیخ" له‌و باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ: " ئه‌گه‌ر گێره‌شێوێنه‌ک روونه‌دا، ده‌رفه‌تی هه‌یه ئه‌م شه‌ڕه خوێناویه‌ى که به‌ساڵانه به‌رده‌وام ده‌کات، کۆتایى پێبێ. بێگومان ئافرێنه‌رى ئه‌م پێڤاژۆیه‌ش رێبه‌رى پەکەکە، عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و سه‌رۆکوه‌زیرى تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن. به‌شێکى مه‌زنى له هه‌ر دوو کۆمه‌ڵگاى کورد و تورک ئیدى ده‌یه‌وێ کۆتایى به خوێنڕژاندن بێ. ئه‌وه‌ش هۆکارێکى پێشکه‌وتنى ئه‌م پێڤاژۆیه‌یه. هۆکارێکى دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه ئامرازه سیاسیه‌کان ده‌توانرێ کۆتایى به شه‌ێ بهێندرێ و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى کۆتاییه ." رۆژنامه‌که له بابه‌ته‌که‌ى دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که بۆ پێکهاتنى ئاشتى له‌گه‌ڵ کوردان، ئه‌ردۆغان خاوه‌ن ئه‌و هێزه‌یه که زۆربه‌ى تورکه‌کان ڕ‌ازى بکات و ده‌ڵێت :" به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو که ئه‌ردۆغان، ئۆجالانى وه‌کوو ناونیشانى چاره‌سه‌رى هه‌ڵبژارد. هه‌ر دوو لایه‌ن له‌گه‌ڵ پێکهاتنى ئاشتى زۆر قازانج ده‌که‌ن. هه‌م ئه‌ردۆغان و هه‌م ئۆجالان له‌و پێڤاژۆیه قازانج ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له راستى دا هه‌ر دوو گه‌لى کورد و تورک قازانج ده‌که‌ن. " ڕۆژنامه‌وان " یورگن گۆتشلیخ" له هه‌مانکاتدا سه‌رنجى بۆ سه‌ر مژارێکى دیکه ڕاکێشاوه و ڕاده‌گه‌یه‌نێ؛"له لایه‌کى دیکه چاوى سه‌رۆکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان مه‌سعوود بارزانى له سه‌ر ئه‌م پێڤاژۆیه‌یه. چوونکه کاتێک ئه‌نقه‌ره و پەکەکە ڕێکه‌ون، هێزى بارزانى له به‌رامبه‌ر به‌غدا زۆرتر ده‌بێ. " رۆژنامه‌که له باته‌که‌ى دا ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م پێڤاژۆیه ده‌توانێ ئۆجالان بکات به عه‌ره‌فاتى کوردان و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئێستا گه‌لى کورد ئۆجالان وه‌کوو ماندێلاى خۆیان ده‌بینن .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||