| ||
|
||
ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزدا به ده‌نگ و ره‌نگ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ملییه‌ت)ی توركی، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (١٢ی ئازاری ٢٠١٣) بڵاویكرد‌ووه‌ته‌وه تیایدا هاتووه: پێده‌چێت عه‌بدوڵا ئۆجا‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌و په‌یامه‌یدا كه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا له ئامه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، به ده‌نگ و ره‌نگی خۆی داوای دانانی چه‌ك له په‌كه‌كه بكات، نه‌ك وه‌كو پێشتر، كه له رێی نوێنه‌ره‌كانه‌وه په‌یامه‌كانی ده‌گه‌یاند. هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (ملییه‌ت) پشتی به لێدوانێكی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په به‌ستووه، كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په له ئیمرالی رایگه‌یاندبوو، ئۆجا‌لان له ٢١ی ئازاردا نه‌خشه‌رێگای ئاشتی راده‌گه‌یه‌نێت. دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی چاوپێكه‌وتنی عه‌بدوڵا ئۆجا‌لان و نوێنه‌رانی به‌ده‌په، بڵاوكرایه‌وه، گفتوگۆیه‌كی زۆری له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا هێنا، له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌دا، كه نوێنه‌رانی به‌ده‌په بڵاویانكرده‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت: ئۆجه‌لان نه‌خشه رێگایه‌كی بۆ ئاشتی له توركیا ئاماده‌كرد‌ووه و بڕیاره له جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا رایبگه‌یه‌نێت. رۆژنامه‌ی (ملییه‌ت)ی توركی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردو‌وه، بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به ده‌نگ و ره‌نگ، له ئیمرالی كامێرایه‌كی ڤیدیۆیی ئاماده ده‌كرێت و په‌یامه‌كه‌ی ئۆجا‌لان بۆ راگه‌یاندنی په‌یام و نه‌خشه رێگاكه‌ی تۆمار ده‌كرێت، دواتر له رێگای شاشه‌یه‌كه‌وه له ٢١ی ئازار، جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردان له ئامه‌د په‌خش ده‌كرێت. هه‌ر به‌پێی رۆژنامه‌كه، تا ئێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ كاردانه‌وه‌و لێدوانێكیان نه‌داوه.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||