ئۆجالان پیامێکی ئارەستەی گەلی کورد کرد

پەیامەكەی ئۆجالان لە پیرۆزباییەكانی دوێنێ دا لە خاڵفەتی خوێندرایەوە و لەلایەن جەماوەرەوە بە چەپڵە و هەلهەلە و وتنەوەی دروشم پێشوازی كرا.

دەقی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجالان :

” دۆستانی هێژا و گەلە بەڕێزەكەمان هەڤاڵە ژنەكان كە هەموو رۆژێك سەرلەنوێ ژیان دەخوڵقێننەوە، ئەو هەڤاڵە گەنجانەم كە گوڕی ئاگری تێكۆشان لەناخیاندایە، سڵاو لە هەمووتان دەكەم . بەر لە هەموو شتێك شوكرانە و خۆشەویستی بێ كۆتام ئاراستەی ئەو دەیان هەزار كەسە ئەكەم كە هاتوون بۆ ئامارا بۆ پیرۆزكردنی رۆژی لەدایكبوونم . لە رۆژێكی وەهادا مژدەم بۆ ئێوە ئەمەیە : بە حەقیقەت هەل و دەرفەتی ئاشتییەكی شەرەفمەندانە زیادی كردووە، ئەمە گرنگترین شتێكە ئێمە پێشكەشی مرۆڤەكانمانیان بكەین . گرنگی ئەمڕۆكە لە رۆژی لەدایكبوونی من زیاتر، سەرلەنوێ لەدایكبوونەوەی گەلێكە و دەشزانم كە ئێوەش بەوشێوەیە دەیخوێننەوە . پێدەنێمە (٦٥) ساڵیمەوە، ئەوەی كەوتە سەر من، جێبەجێم كرد، سەرەی گەلەكەمانە بۆ چالاكی، وابیری لێدەكەمەوە لە ئاستێكی گرنگدا حورمەت و خزمەتی گەورەی خۆمم لەبەرامبەر بەوان بەجێهێناوە. چیتر ئەرك لەسەر شانی ئێوەیە . لەو بڕوایەدام  وەكو لە رابردوودا، لە ئێستا و داهاتووشدا ئێوە ئەم ئەركە بەشێوەیەكی شایستە جێبەجێ دەكەن . بانگەوازی لە هەموو كەسێك دەكەم كە بەخۆی دەڵێ شكۆمەند ــ بە شەرەفم ، بێ جیاوازی دەوڵەمەند، هەژار، ژن، پیاو، گەنج و پیر خۆتان لەگەڵ‌ قۆناخەكە رێكبخەن و قۆناخەكە بەرەو پێشتر ببەن . پێویستە هەموو كەسێك باش بزانێت كە: چیتر ژیانێكی جیاواز دێتە ئاراوە . 

ئومێدەوارم لەبەرەو پێشەوچوونی ئەم قۆناخەدا دڵۆپێك خوێن نەڕژێت، كەس كەسی تر توشی ئێش و ئازار نەكات، هەموو كەسێك بە ئەشقەوە بەشداری لەم قۆناخەدا بكات، ئەوەی زیاتر قۆناخەكە دەردەخاتەڕوو و بەرەو پێشەوەی دەبات، گەلەكەمانە، گەلانی هەرێمەكەن . گوزەركردنی ژنانیش بەرەو ژیانی راستەقینە، راستەوخۆ پەیوەندی بەم رۆژەوەیە. كارم بۆ خولقاندنی ژیانێكی ئازاد كرد بۆ ژنان و بەردەوامم. ژنان خاوەنی هێزێكی بێ كۆتای دەرخستنەڕووی دەرفەتەكانی ژیانی ئازاد و پەرەپێدانیانن.

من زۆر باشم، تا دوا هەناسەشم هەر باش دەبم.

لەسەر ئەو بناخەیە جارێكی تر بە متمانبوونم بە ئاشتییەوە سڵاوی لە هەموو كەسێك دەكەم .”

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved