پوختەیەك لە ژیانی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز

 

 

زۆربەی مێژوو نوسەکان دەڵێن لە ساڵی 61ك/681ز لە مەدینە لەحیجاز لە دایك بووە

عومەری کوڕی عەبدول (خوای لێ رازی بێت)عەزیز کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم کوڕی ئەبوو عاس کوڕی ئومەییە ، ھەشتەم خەلیفەی ئەمەوییەکانە ، و پێنجەم خەلیفەی ڕاشدینە بە پێی تێڕوانینی سوننە ، وە سوفیانی سەوری دەربارەی وتویەتی وەک پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین (خەلیفەکان پێنج کەسن، ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی وعومەری کوڕی عەبدول عەزیز). وە نەژادی لە دایکیەوە ئەچێتەوە سەر عومەری کوڕی خەتاب کە دایکی لەیلای کچی عاسم کوڕی عومەری کوڕی خەتاب بووە ، بەمەش خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب ئەبێتە باپیرەی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ، لە مەدینە لە دایک بووە ، وزانست وئوسوڵی ئایینی خوێندوە لەسەر دەستی ساڵح کوڕی کیسان لە مەدینە وزۆر سوودی وەرگرتووە لە زانایانی ، پاشان مامی خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان بانگی ئەکات بۆ دیمەشق پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی وە فاتمەی کچی کردە ھاوسەری وکردی بە میر لەسەر ئیمارەیەکی بچوك لە نزیک حەلەب کە ناوی (دەیر سەمعان) بوو وە بە والی ئەوێ مایەوە تا ساڵی ٨٦ک. ،

کاتێك وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیك خەلافەتی گرتە دەست، عومەری کوڕی عەبدول عەزیزی کردە والی مەدینە لە ساڵی ٩٢ تا ٩٣ك .

کاتێك بووە والی مەدینە دە کەسی بانگ کرد لە زاناکانی مەدینە ومەجلیسێکی شورای بۆ دروستکردن داوای لێکردن کە ھاریکاری بکەن لە بە جێ گەیاندنی داد وحەقدا.

ولایەتەکەی فراوان بوو ھەموو حیجازی گرتەوە ، وئاسایش ودادی بڵاو کردەوە لە نێو خەڵك ، ھەروەك تامی بەزەیی و ئارامی دەروونی پێ چەشتن ، ستەمکار وخراپەکارەکانی سەردەمەکەی دوور ئەخستەوە و بەرپەرچی چاو نەترس و لادەرەکانیانی ئەکرد و لە سەروو ھەموویانەوە (حەجاجی کوڕی یوسف سەقەفی) ، و عومەر زۆر ڕقی لێی‌بوو بە ھۆی خراپەکاری و زوڵمەکانیەوە ، لە یەکێك لە ساڵەکاندا نوێنەر بوو بۆ حەج عومەر ناردی بۆ لای وەلید وداوای لێکرد کە نەیەڵێت حەجاج بە مەدینە بڕوات لەگەڵ ئەوەی کە ئەیزانی حەجاج جێگەیەکی تایبەتی ھەیە لای خەلیفە ئەمەوییەکان ، وەلید داواکەی جێبە جێکرد ، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی حەجاج بەدگۆییەکی زۆری کرد بەرامبەر وەلید کە بووە ھۆی لابردنی لە خەلافەت. وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیك ئەیویست کە سولەیمانی برای لابات و کوڕەکەی دابنێ لە جێگەی خۆی بۆ وەرگرتنی خەلافەت ، زۆریان گوێڕایەڵی بوون ، بەڵام عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ڕێگەی نەدا وتی (بەیعەتدان بە سولێمان لە گەردنماندایە).

لە سەردەمی سولەیماندا فرسەت کرایەوە لە بەردەم عومەری کوڕی عەبدول عەزیزدا وکاریگەری دەرکەوت لە زۆر ڕووەوە ، سولەیمان لەگەڵ خەلافەتی گرتە دەست عومەری لە خۆی نزیك کردەوە وبوارێکی فراوانی خستە بەردەمی ، کردی بە وەزیر و ڕاوێژکاری خۆی لە مانەوە و لە سەفەرەکانیدا ، وسولەیمان وا ئەیبینی کە پێویستی بە عومەرە لە ھەموو شتێکی گەورە و بچوکدا ، وەکو وتویەتی ، ھەر کە ئەم پیاوەم لێ ون بێت ھیچ کەسێك نادۆزمەوە لیم تێ بگات.

 

خەلافەتی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز

 

موبایەعەی خەلافەتی پێدرا دوای مردنی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیك بەڵام خۆی حەزی پێ نەئەکرد، خەڵکی ھەموو کۆکردەوە لە مزگەوت وپێی ووتن کە من توش بووم بەم ئیشەوە کە نە ڕام لەسەریەتی و نەداوام کردووە وڕاوێژ بە موسڵمانان نەکراوە ، لەبەر ئەوە داوای لێکردن کە خەلیفەیەك بۆ خۆیان ھەڵبژێرن ، بەڵام خەڵکەکە بە یەك دەنگ ھاواریان کرد ، تۆمان ھەڵبژاردووە ئەی پێشەوای باوەڕداران . بەم شێوەیە موبایەعەی پێدرا لە دیمەشق ساڵی ٩٩ك لە مزگەوتی ئەمەوی.

دوای ئەوە عومەر گەڕایەوە ماڵەکەی وچوە جێگەکەی، لەو کاتە عەبدول مەلیی کوڕی کە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو ، وھات بە باوکی ووت ، ئەوە چی ئەکەیت ئەی پێشەوای باوەڕداران؟، عومەر ووتی ئەمەوێت کەمێك بخەوم وزە لە لەشما نەماوە ، عەبدول مەلیك وتی ، ئەخەویت پێش ئەوەی حەقەکان بگەڕێنیتەوە بۆ خەڵکەکەی ئەی پێشەوای باوەڕداران ؟ ، عومەر ووتی دوێنێ شەو نەخەوتم لە بەر سولەیمانی مامت ، و کە نیوەڕۆ ھات نوێژ بە خەڵك ئەکەم و ناحەقیەکان ئەگەڕێنمەوە بۆ خەڵکەکەی ، عەبدول مەلیك وتی، کێ ئەڵێت تا نیوەڕۆ ئەژیت ؟ ! ، عومەر ھەستا کورکەی لە باوەش گرت وتی ، سوپاس بۆ خوا کە کوڕێکی وای پێداوم کە ئاگادارم بکاتەوە بۆ ئایین.

 

نمونە لەسەر دادپەروەری عومەری کوڕی عەبدول عەزیز

ماوەی خەلافەتی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز(خوای لێ رازی بێت) ناسراوە بە دادپەروەری وخۆشگوزەرانی لە ھەموو دەوڵەتی ئیسلامیدا ، بە شێوەیەك کە پیاوێك زەکات دەرئەکات بە دوای ھەژاردا ئەگەڕێت بەڵام کەس نابینێتەوە کە پێویستی پێی بێت.

سادەیی ولە خواترسی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز

 

عومەر حەز لە سێو دەکات ، ئەڵێت ئەگەر سێوێکمان ھەبوایە ، یەکێك لە پیاوەکان ھەڵئەسێت وسێوێکی بە دیاری بۆ ئەھێنێت کاتێك ھێنای بۆی عومەر وتی ، چەند بۆنی خۆشە و باشە ، و گەڕاندیەوە بۆیان ، وپیاوەکە وتی ، ئەی پێشەوای باوەڕداران ، کوڕی مامتە و پیاوێك لە خێزانەکەی خۆتەو پێت ڕائەگەیەنێت کە پێغەمبەر محەمەد دیاری وەرگرتووە بەڵام خێری وەرنەگرتووە ، عومەر وتی ، دیاری بۆ پێغەمبەر بووە وئەمڕۆ بۆ ئێمە ئەبێتە ڕەشوە.

 

سیاسەتی ناوخۆی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز

 

عومەر پیاوێکی لە خواترس بوو وە بەرپرسیاری دەوڵەتە گەورەکەی ھەڵگرت‌بو بەو پەڕی ھەوڵ و تێکۆشانەوە ، وویستێکی ڕاستگۆی ھەبوو لە پەیڕەوکردنی داد پەروەری و پارێزگاری لە ھەوڵ وکار کردن و سووربوو لەسەر ماڵی گشتی، ئەوانەی تیابوو کە وا لە خەڵك بکات بە چاوی ڕێز و خۆشەویستیەوە سەیری بکەن.

والیەکانی ھەڵئەبژارد دوای لێوردبوونەوەیەکی ورد ، وناسینی ھەموو ڕەوشت وتواناکانیان، کەس پلە وپایەی لەلای وەر نەئەگرت ئەگەر توانا و زانست و ئیمانی نەبوایە ، وئەگەر سەیری ناوی ئەوانە بکەیت کە ھەڵی بژاردون بۆ والی ، ئەبینیت زانای ئاینی و سیاسی بەتوانا وسەرکردەی فەتحەکان بوون . وە عومەر بە باشی ھەڵبژاردن کۆڵی نەئەدا ، بەڵکو بەدواداچوون وچاودێری ئەکردن ، وچاودێری کردنەکەی چاودێری تۆمەتبار نەبوو، بەڵکو چاودێری جێبەجێکردنی سیاسەتە گشتیەکەی ئەکرد کە بۆ دەولەتەکەی داینابوو.

وەك ئەوەی بۆ خۆی زۆر توند و ڕەق بوو بەڵام بۆ والیەکانی وای نە ئەکرد، بەڵکو زۆری پێ ئەبەخشین، وموچەی زۆر باشی بۆ دانابوون تا دووریان خاتەوە لە ھەوڵدان بۆ ڕزق و سەرگەرمی کاروباری موسڵمانان ببن ، وڕێگەی لێگرتن کە بازرگانی بکەن ، وئازادی کردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری ویلایەتەکانیان ، ڕاوێژیان پێ نەئەکرد لە کارە گەورەکاندا نەبێت، وە بێزار ئەبوو لە والیەکان ئەگەر بۆ کاروباری بچوک پێیان بوتایە ، ویەکەم کەس بوو کە بەخششەکانی بەنی ئومەیەی وەستاند و بەخششەکانی شاعیرەکانی ڕاگرت.

 

کۆچی دوایی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز

 

لەساڵی ١٠١ک/720ز خەلیفەی ئەمەوی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز (خوای لێ رازی بێت)کۆچی دواییی کرد ونێژرا لە ناوچەی دەیر سەمعان لە نزیك حەلەب لە سوریا، وھەندێك لە مێژوونوسان ئەڵێن، عومەر بە ژاراوی بوون کوژراوە لەسەر دەستی ھەندێك لە بەرپرسەکانی بەنی ئومەیە دوای ئەوەی بەخششەکانی ڕاگرتن ودەسکەوتەکانی گێڕانەوە بۆ ماڵی موسڵمانان ، خەلافەتەکەی ماوەیەکی کەم بەردەوام بوو ، نزیکەی دووساڵ ونیو بوو ، پاشان گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری بە دادپەروەری لە نێو خەڵکدا کە بە فەرمانی خوا ئیشی کرد لە نێوانیان ، وکاتێك کۆچی دوایی کرد یەك پیاو نەبوو لە بەندیخانەکانیدا ، وە لە سەردەمی ئەوو دا زانست بڵاوبوویەوە ومزگەوتەکان زۆر بوون لە ھەموو لایەکی دەوڵەتی ئەمەوی ، وە لە ماوە کورتەکەیدا جەنگ وەستا لەگەڵ دراوسێکانی وچالاکیەکانی لە ناوخۆی دەوڵەتەکەی فراوان بوو ، شەقام وڕێگا وڕێڕەوی ئاسایشی بنیاتنا لە دیمەشق و حەلەب و حومس و شارەک[میسر]] وشارە ئیسلامیەکانی تر وە خوێندگەکانی لە ھەموو لایەك کردەوە وکتێبەکان لێیان گیرایەوە ووەرگێڕان وە زانستی گواستەوە و زۆر چاکسازی تر بە شێوەیەك کە مێژوونوسان بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین ناوی ئەبەن.

 

سەرچاوەکان :

عمر بن عبد العزیز ومعالم التجدید والأصلاح الراشدی علی منھاج النبوة - د. علی محمد الصّلابی

سیرة عمر بن عبد العزیز - عفت وصال حمزة

سیرة عمر بن عبد العزیز- لابن الجوزی

عمر بن عبد العزیز - صالح العلی

عبد العزیز- عبد الستار الشیخ

عمر بن عبد العزیز- د. وھبة الزحیلی

عمر بن عبد العزیز- للشرقاوی .

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved