|
چـــاوه‌ڕوانـــــــــــــــی
ده‌سته و نه‌زه‌ر ڕاوه‌ستاوم
له به‌ر ده‌رگای ماڵی دڵتا
چاوه‌ڕوانم کۆرپه‌ی دڵم
بلاوێنی له باوه‌شتا
. . .
ئاماده‌م چاوم ده‌ربێنم
بیکه‌ی به ملوانکه‌ی ملت
به‌مه‌رجێ ڕێگام پێ بده‌ی
بیکه‌م به ماڵی خۆم دڵت
. . .
سه رو سه‌روه‌ت و سامانم
باببێ به خۆڵی به‌ڕپێت
به‌س یه‌ک ووشه بدرکێنه
بڵێ منیش تۆم خۆشه‌وێت
. . .
بادڵم له نێو دڵتا بێ
تامردن ئه‌ی خودای جوانی
ئه‌گه‌ر مردیشم دڵی تۆ
باببێ به گۆڕستانی
|