|
دار تــــــــــوو
هه‌ناسه‌که‌م له‌و ڕؤژهوهی
که دڵم تؤی خؤش ویستووه
هێنده‌ی ئاسمان هێنده‌ی دونیا
حه‌زم له سایه‌ی دار تووه
له هه‌ر ماڵی له هه‌ر لایه
داری تووم به‌رچاو که‌وتووه
وه‌کوو فه‌رزێکی سه‌ر شانم
خێرا سوجده‌م بؤ بردووه
ئه‌گه‌ر ڕؤژێ وتیان بؤ چی
هینده حه‌زت له دارتووه
ده‌ڵیم ئازیز ترین که‌سم
له سایه‌یا دانیشتووه
ئیتر با خه‌ڵکی پێم بڵێن
ئه‌م شاعیره چؤن شێت بووه
گرنگ تاوه‌کوو مردنم
شؤێن پێکانتم په‌رستووه
|