هـه نـاسـه یـه‌کی تـاسـاو
ئه‌وه دیسان شه‌وگار هاتوو
ژوره‌که‌م خه‌م دای ئه‌پۆشێ
به هه‌ر لایه‌ک چاو ده‌گێڕم
خه‌یاڵ وێنه‌ی تۆ ئه‌کێشێ
هه ر چه‌ند ده‌که‌م گریانیشم
سه بووری دڵ ناداته‌وه
گه ر تۆ نه بی دڵی ساوام
به هیچ که‌س ژیر نابێته‌وه
ده تۆش وه‌ره‌و له باوه‌شتا
ته نها جارێک بم لاوێنه
باوه‌شی تۆخه ڵوهتگایهو
ماڵی منه‌و مه‌ی شێوێنه
توخوا وه‌ره له پێش ئه وه‌ی
ڕۆح له جه‌سته‌م بێته ده‌ڕێ
بمکه به کۆرپه‌ی ئامێزت
له جێگای شیر ماچم به‌رێ
|