|
نــــــــــــاز
نازی تۆ بوو وای لێ کردم
خؤشه ویستیت بوو به ده‌ریا
منش بووم به دره ختێك و
چرۆم ده کرد له که ناریا
نازی تۆ بوو بۆ یه که م جار
ده رگای عه شقی لێکردمه‌وه
منیش به شنه ی هه ناسه‌ت
وه کوو گوڵێک گه شامه‌وه
نازی تۆ بوو به ئاسمان و
منیش بووم به ئه ستێره کان
هه موو شه وێ له باوه‌شتا
ده خه وتم تا ده مه‌و به یان
هه ر نازت بوو وای لێکردم
پێکی دووریت ئه خۆمه‌وه
له جێی بالێ هه ناسه‌ی خۆت
په رده‌ی ڕه‌شت پێدامه‌وه
|