|
پـرسـه‌ی دابـڕان
له و ڕۆژه‌وی تۆم ناسیوه
هه‌ر چوار وه‌رزی من خه‌زانه
ئێستاش نه‌مدی ساتئ خۆشی
هه‌رده‌م به‌شم خه‌م و ژانه
. . .
من پێم وابوو ناسینی تۆ
له‌م گێژاوه ده‌رم دێنێ
نه‌م ده‌زانی ئیزراێله و
ڕۆح له جه‌سته‌م ده‌ریه‌هێنێ
. . .
تا ژوانێکت بۆ به ستم
سه د بیانووت ئه هێناوه
که ڕۆیشتی به یه‌کجاری
چرای ژینم لێ کوژاوه
. . .
ئیستا بۆ خۆت به ئاسووده
چاوده‌گێری به ژیانا
منیش به‌شم شین و گریان
له گه‌ڵ پرسه‌ی دابڕانا
|