شـــهوێـــکــی شـــاد
شه‌وت شاد بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
کردت به خۆڵ هیواکانم
وا نیوه‌ی شه‌ویش تێپه‌ڕی
هه‌ر بێداره چاوه‌کانم
خۆ ده‌زانم گوڵم دووری
تۆبیئاگای له سووتانم
پێڵوی چاوت له خه‌ودایا
منیش هاوڕێی بێدارانم
هه‌ر چه‌ند دووریت خۆشه‌ویستیت
گه‌وره ده‌بێ له ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کاته‌ی
ده‌ردی دووریت ئامخاته گڵ
دڵنیا به مه‌گه‌ر بمرم
من عه‌شقی تۆ بکه‌م له یاد
ئێستاش بنوو به ئارامی
به ئومیدی شه‌وێکی شاد
|