سووره ماچ

بگه رێوه په رده ی ره شی
كینه له دلت لابه
ده ره حمت بێ ئه ی خوای جوانی
دوایی بێنه به م عه زابه
بروات هه بێ نه ك هه ر دلم
روحیشم ده كه م به قووربانی
گه ر بێیته وه وه كو جاران
ته نها جارێ لێم بروانی
بگه رێوه پرچی ره شت
بئالێنه به گه رنما
ده با عه شق و خۆشه ویستیت
شیرین تر بێ له نێو دلما
وه ره به سووراوی لێوت
ده مم پر كه له سووره ماچ
له پێش ئه وه ی ده ردی دوریت
وه كو مه سیح بمدا له خاچ


 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved