|
خوای شاعرێك
که‌سێک بۆ نیه ده‌ستی من بگرێ
بڵێ له پای چ ئه‌م له خۆدانه
من خۆم ده‌زانم ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی
ده‌مکوژێ ئێشی ئه‌م دابڕانه
# # #
ته‌من به‌ره‌و دوا هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ
منیش وام له نێو گوڵپه‌ی سووتانه
کچێ خۆ کفری خوام نه‌کردووه
ئاخر له پای چی ئه‌م ئازار دانه
# # #
بۆ ڕه‌حمی خودات له دڵدا نیه
دووریت وه‌کو مۆم دام ده‌گرسێنی
بۆ چی ناترسی خودای شاعرێک
ڕۆژێ دۆزه‌خت پێ بناسێنێ
# # #
مردم ئه‌وه‌نده کڕنۆشم هێنا
تۆ بۆ ئه‌وه‌نده بێ سۆز‌و هه‌ستی
من تازه ڕۆشتم به‌ڵام به هیوام
بتکات به‌خه‌ڵوز خوای خۆشه‌ویستی
|