گه‌ردنی عه‌شق ئازاکه
وا ئێواره‌یه و دیسان هه‌م شه‌و هات
بۆ خه‌م و پرسه‌ی و شین و بێزاریم
ده‌بێ هه‌م دیسان خه‌م ناخم بخوات
هه‌تا دوای دێ شه‌وی بێداریم
. . .
دیسان هه‌م گریان چاوی دیل کردم
پێکه نینیشم هه‌ر زوو مردوه
هێنده تاریک و سامناک ژورم
شه‌وی دی جوره ڕوی تێم کردووه
. . .
وه‌ک ڕێبوارێکی بێ نیشتیمانیم
ڕێگام تاریک و پڕترسناکه
ده‌فریام که‌وه ئه‌ی خاوه‌ن جوانی
گه‌ردنی عه‌شقی پاکم و ئازاکه
. . .
نه‌ک شه‌وێ ئه‌جه‌ل ڕێگام پێ بگرێ
له‌ناکاو مردن بێ به‌میوانم
تاپێڵوی چاوم له‌یه‌ک نه‌ناوه
وه‌ره بۆ دواجار تێر لێت بڕوانم
|