|
گـــه‌ردنـــت ئـــازا نـــــاکـــــــه‌م
زۆر پێم ووتی جێم مه هێڵه
ده مکوژێ ده‌ردی ته‌نیایی
با تا سه‌ر بێت خۆشه‌ویستیت
با نه گا به‌ماڵ ئاوایی
گۆێت پێ نه‌دام به جێت هێشتم
بیرت له من نه‌کرده‌وه
به خۆت نه‌ووت دوای من چی بکه
تا که‌ی بگری به‌م ده‌رده‌وه
چۆن دڵت هات هه‌ناسه که‌م
من بۆ عه‌شقی تۆ چیم نه‌کرد
حاشام ئه‌کرد له ژیان و
خۆمم بۆ تۆ ته‌نیا نه‌کرد
بۆت ئه‌گریام پێم ئه‌ووتی
مه‌رؤ به‌بێ تۆ هه‌ڵ ناکه‌م
بێ ویژدان بووی به جێت هێشتم
قه‌ت گه‌ردنت ئازا ناکه‌م
***********************
خــــۆمــــم دۆڕان
زۆر مامۆستای عه‌شق و ئه‌وین
ئامۆژگارییان ده‌کردم
که باسی عه‌شقی تۆم ده‌کرد
ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کردم
ده‌یان ووت کچ بێ وه‌فایه
گاڵته‌م ده‌هات ده‌مووت نانا
ئه‌و که‌سه‌ی من خۆشم ده‌وێ
خۆی بناخه‌ی عه‌شقی دانا
هه‌موودونیا بێ وه‌فا بێ
ئه‌و خاوه‌ن عه‌شقێکی وایه
بێ وه‌فا نابێت خۆی فه‌رمووی
په‌نجه‌ی ده‌س که‌ی وه‌ک یه‌ک وایه
هه‌ڵه‌ی من بوو گۆێم ڕانه‌گرد
له دڵسۆزی مامۆستایه‌ک
هه‌تا وه‌کوو خۆمم دۆڕان
له پێناوی بێ وه‌فایه‌ک
|