|
| ||
|
|
||
|
جه‌ژن به من چی
به ناخێر داستی لێ به‌ر نه‌داوم هه‌ست به خۆشیه‌ک ناکه‌م له ژیان چۆن له ئێستاوه پرسه نه‌گێڕم خه‌م نه‌خۆم بڵێم من بێ هیوا نیم بۆ ئه‌م جه‌ژنه یان پۆشاکێکی ڕه‌ش ده‌ریا یه‌ک له خه‌م دێت به میوانم چی له ڕۆژگارکه‌م له ڕۆژی جه‌ژنیش دڵی پڕ تاسه‌و تینوم ده‌شکێنێ هه‌واڵێکی تۆ بۆ من کوشتاره‌و بینینی خۆشت سه‌د جه‌ژن دێنێ به من چی جه‌ژن دوای خۆشه‌ویستیت هه‌موو ته‌مه‌نم ڕۆیشت به بادا هه‌موو ڕۆژێکیش جه‌ژن بێ بۆ من تامی بینینی چاوی تۆ نادا '''''''''''''''''''''''''''''''''''' جه‌ژن سبه‌ینێ جه‌ژنه‌و خه‌ڵکی دڵ خۆشن وه‌ختی گه‌ڕان و گه‌شت و سه‌یرانه منیش میوانم خه‌مێکی ڕه‌شه‌و به‌شم شیوه‌ن و پرسه گێرانه سبه‌ینێ خه‌ڵکی بۆ پیرۆزبایی ڕوخساریان وه‌کوو مانگه شه‌و گه‌شه منی خه‌مباریش وه‌ک ته‌عزێ بارێک چاو پڕ لو فرمێسک پۆشاکم ڕه‌شه شاربریسکه‌ی دێ له شه‌وق و جوانی منیش بێ هیوا له خه‌ونه‌کانم مه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه جه‌ژن بێ بۆ من کاتێ به دی بێن ئاواته‌کانم خۆشیم نه‌بینی له‌م جه‌ژنه خوایه دونیایه‌ک خه‌مت کرد به میوانم تازه ئه‌م جه‌ژنه‌ی من به فیڕۆ چوو به‌ڵام به هیوای جه‌ژنی قوربانم .............................. |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||