|
ژیانم ئازاره
به قه‌د مسقاڵه زه‌ره‌یه‌ک دڵم خۆش نیه به ژیان
نه‌مده‌زانی ئازیره‌که‌م لای تۆ ئاسانه دابڕان
. . .
هه‌رکه‌س ڕووخسارم ده‌بێنێ ده‌زانێ که دابڕوم
به به رده‌وام کز‌و بێده‌نگ وه‌کو شه‌تڵێکی بێ ئاوم
. . .
قرچه‌ی ناسۆری نێودڵم چاویشم ده‌ڵێ لێم گه‌رێ
چۆن ده‌بێ فرمێسک نه‌ڕێژم خۆشه‌ویستم لێم دابڕێ
. . .
من نازانم چاوه‌کانت سۆز‌و عه‌شقیان به من گه‌یاند
ئه‌م هۆنراوه‌یه ببینن ئاخۆده‌ست ناکه‌ن به‌گریان
. . .
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بینیت شێت بووم چڵکن و برسی و پێ په‌تیم
چاک بزانه هه‌ناسه‌که‌م تۆبووی به سه‌به‌بی شێتیم
|