|
تابلۆی ماچ ,چاوه‌ڕوانم ,بگه‌ڕیوه, سکاڵای دڵێک..چواربه رهه می نوێی شاعیری لاو عومران غه مبار
تابلۆی ماچ
جێی ماچه‌کان له سه‌ر لێوم تابلۆیه که‌و ماوه‌ته‌وه
ده‌وه‌ره‌وه نه‌باخه‌می دابڕان کاڵیان که‌ته‌وه
. . .
چاوکانم بۆ دیدارێ فرمێسک خه‌م ده‌بارێنێ
هه‌موو شه‌وێ زمانیشم په‌یتا په‌یتا ناوت دێنێ
. . .
هه‌تاکوو که‌ی چاوه‌ڕوانی هاکه زانی ڕۆژێ مردم
من نازانم بۆ له ناکاو و هه‌ناسه ساردت کردم
. . .
من له لای کێ تیماری که‌م ئازاری دڵێکی شکاو
زۆر ئه‌ترسم دوای جاربێ و ئیتر تۆ نه‌بینم به چاو
. . .
ئه‌ی من بێ تۆ چون به‌سه‌ر به‌م ڕۆژانی پڕنه‌هامه‌تیم
تکاده‌که‌م بگه‌ڕێوه من بێ تۆ ناتوانم بژیم
.............................................................
چاوه‌ڕوانم
سه‌فه‌ر مه‌که باوانه‌که‌م دڵم به بێ تۆ هه‌ڵ ناکا
چی له ئازاری دڵ بکه‌م خۆدکتۆریش چارم نکا
. . .
بۆ کوئ ده‌ڕۆی هه‌ناسه‌که‌م به‌جێم دێڵی به ته‌نیای
خۆ بڕیار بوو تاکومردن له من نه‌که‌ی ماڵئاوایی
. . .
ئه‌ی تۆبڕۆی من دڵی کئ بکه‌م به‌دواین هه‌وارگه‌م
به‌هیچ که‌سێ ناکرێته‌وه دڵی پڕبێ له ژان و خه‌م
. . .
هه‌رچه‌نده تۆ بێ وه‌فابووی به‌ڵام دڵم هه‌ر تۆی ده‌وێ
تاکومردن چاوه‌ڕوانم بڵئ منیش تۆم خۆش ئه‌وئ
...................................................................
بگه‌ڕیوه
له ناخه‌وه خۆشم ویستوی قه‌د له بیرم ناچێته‌وه
که‌س ناتوانئ تاکوو مردن شێوه‌ت له لام کاڵ کاته‌وه
. . .
به‌ڵام گۆڵم خۆشیم نه‌ما خه‌میش وه‌کو شاخ و کێوه
هه‌تاکوکه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌ناسه‌که‌م بگه‌ڕێوه
. . .
چۆن مۆم چاوه‌ڕوانی شه‌و شه‌وه‌زه‌نگیش بۆڕووناکی
منیش هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆم به‌ڵام جاڕئ تۆ نه‌هاتی
.................................................................
سکاڵای دڵێک
خۆشه‌ویستم له و ڕۆژه‌وای به تنیای به‌جێت هێشتم
بڕیارم داوه تامردن ده‌بێ جلی ڕه‌ش بپۆشم
. . .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز دڵم هه‌ست به‌خۆشی ژیان ناکا
نه‌به ڕۆژی یه‌خه‌م بگڕئ عه‌شقی نۆئ داوه بکا
. . .
هه‌رگیز ڕێگه ناده‌م به‌دڵ ده‌رگا له که‌س بکاته‌وه
باعه‌شقی تۆ له نێو دڵما بمێنێ‌و په‌نگ بخواته‌وه
. . .
ئیستا منیش هه‌موو ڕۆژئ له جی ژوانم پرسه‌یه
ئه‌وه‌ی له دوای تۆ جێگامه ته‌نها و تنها مه یخانه‌یه
05.05.2010
|