| ||
|
||
پەیامی پارتی، بەبۆنەی سەری ساڵ وجەژنی نەورۆزەوە
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵ و جەژنی نەورۆزەوە بڵاو کردەوە،
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و، په‌یمانی به‌رده‌وامی و خه‌بات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتن به دوا مافه ره‌واكانمان.
نه‌ورۆز نیشانه‌و هێمای سه‌ركه‌وتنه و ده‌یسه‌لمێنێ كه ئێمه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كین یه‌كه‌مین رۆژی نووسینه‌وه‌ی مێژوومان بریتییه له نووسینه‌وه‌ی داستانی خه‌باتمان بۆ ئازادی و له‌ناوبردنی جه‌ورو سته‌م. نه‌ته‌وه‌یه‌كین ده‌ستپێكی مێژوومان، راپه‌ڕین بووه به رووی زوڵم و زۆرداریدا، رابوون بووه بۆ سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانی. مێژوومان، مێژووی كۆشش بووه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی زستانی سته‌م و به‌رپابوونی به‌هاری ژیان و ژیانه‌وه. ئه‌م مێژووه تا ئه‌م ساته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش هه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه كه پێش ٢٧١٨ ساڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له سته‌مكارترین حوكمڕان رزگار كرد و سه‌ره‌تای بۆ مێژووییه‌كی نوێ دامه‌زراند. وا ئه‌مڕۆش جارێكی تر دهیسهلمێنینهوه كه ئێمه‌ی كورد به هه‌مان ئیڕاده و گۆڕوتینهوه و، به به‌رگه‌گرتنی كاره‌سات و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆسپ و پڕكێشیهكان، به‌رده‌وامین له خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادی وبه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانمان و گه‌شتن به ئامانج.
نه‌ورۆز به‌ر له هه‌زاران ساڵ هه‌رده‌م سروشبه‌خشی به‌ره‌نگاریی و شۆڕش بووه دژ به زوحاكه‌كانی هه‌موو سه‌رده‌مێك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌یه‌كی گرنگی نێو زنجیره‌ی راپه‌ڕینه‌كانی ئاداری ساڵی(١٩٩١) ه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینی شاری كه‌ركووكی دڵی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئازادكردنی شاری برایه‌تی و خۆراگریی، كه به‌داخه‌وه به‌هۆی خیانه‌ت و غه‌دری 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكیرت شار كه‌وته‌وه به‌ر شاڵاوی داگیركاری و زوڵم و سته‌م و ناسه‌قامگیری، له‌م بۆنه‌یه‌دا و به یادی (٢٧) هه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی شاری كه‌ركوك وێڕای پیرۆزبایی تایبه‌تمان له هاووڵاتیان و خه‌ڵكی خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزی ئه‌و شاره دێرینه، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئیراده و بڕوا و خۆڕاگریان ئه‌م ره‌وشه ناهه‌موار و سهپێندراوهش تێده‌په‌ڕێ و كه‌ركوك وه‌كو هه‌میشه به دڵی كوردستان و شاری پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه.
ساڵیادی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌كاتێكدا هاته‌وه گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی هاتۆته پێش دووچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و مه‌ینه‌تی بووه، هه‌روه‌ها هێشتا مه‌ترسی بۆ سه‌ر قه‌واره و ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌ئارادایه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ماف و ده‌سكه‌وته‌كانمان پارێزراوبن، پێویسته زه‌وینه و بناغه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابڕێژرێ له‌پێناو ئاشته‌وایی و ئاسووده‌یی وخۆشگوزهرانیی، هه‌رچه‌نده چه‌ند هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیانه نراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام هێشتا پێویسته و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه به ته‌بایی و یه‌ك ده‌ستی، هێز و وزه تواناكانمان زیاتر بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پته‌وكردنی گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و داكۆكیكردن له ماف و ده‌سكه‌وته‌كانمان و پاراستنی خاك و نیشتیمانه‌كه‌مان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كانی ناحه‌ز و دوژمنان.
هیواخوازین جه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌ك چۆن سیمبوولی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه، ئاوهاش هه‌وێن و هانده‌ری پته‌وبوونی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی و برایه‌تی گشت پارت و لایه‌نه سیاسیییه‌كان بێت تا بتوانین به یه‌كخستنی هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان داكۆكی له ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان بكه‌ین و هه‌نگاوی گرنگتر و باشتر بنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و به‌دیهاتنی ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
ئومێده‌وارین ساڵ و نه‌ورۆزی ئاینده له‌سایه‌ی ئاشته‌وایی و كۆتایی یه‌كجاره‌كی هه‌موو نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیه‌كان بێ و، كوردستان وه‌ك هه‌میشه نیشتیمانی پێكه‌وه ژیان و ئارامی وئاشتی و گه‌شه‌كردن بێ و، نه‌ورۆزی گه‌یشتن به هیوا و ئاواته‌كانمان بێ..
دووباره سه‌ری ساڵی(٢٧١٨)ی كوردی وهاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌ك پێرۆز بێت..
هه‌ر به‌رزو شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان... مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ٢٠ی ئاداری ٢٠١٨
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||