| ||
|
||
ڕاگەیەندراوی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەڕ وتێکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ بڵاو کردەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونی ئەم دواییانەی هێزی پێشمەرگە و هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ هاونیشتمانە بەڕێزەکان ! کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران! ئوگرانی ئازادی ! هەروەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستەیەک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی سیاسی و تەشکیلاتی لە ناوچەی شنۆ بوون، بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵ و سەرگیز کە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیم و ناچار بە بەرگری لە خۆیان دەبن و لە ئاکامدا شەڕ و تێکهەڵچوونێکی قورس و خوێناوی ڕوو دەدا کە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێری خایاند. لەو تێکهەڵچوونەدا چەند پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون و بە دەیان کەس لە فەرماندە و جاش و پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون . هێزەکانی ڕێژیم بە دڕندانەترین شێوە کەوتنە وێرانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵک لە گوندی قەرەسەقەڵ و زیانێکی زۆریان بە موڵک و ماڵی خەڵک گەیاند. لێرەوە ڕادەگەیەنین سەرەڕای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەی حیزب لە هەلسووڕان و چالاکیەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامن و لە ڕاگەیەندراوەکانی دواتری شورای نیزامیدا لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕە و ژمارە و ناوی شەهیدەکانی هێزی پێشمەرگە ئاگادارتان دەکەینەوە. شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی شنۆ و دەورووبەری دەکا کە وەک هەمیشە پشتیوان و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بوون. بڕووخی ڕێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی ١٧ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||