پژاك: ئێران شەڕی دەسپێکردەوە

 


 بڕیارگای هێزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایان گەیان کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگربەستیان شکاند،

 لەبەیاننامەکەدا هاتوە کە بەرواری ٢٧/١٢/٢٠١١ کۆمەڵێك لەجاشو پاسدار پەلاماری کمەڵێك لەگەریلاکانی پارتیمان داوە.

 گەریلاکانیشمان بۆ بەرگری لەخۆیان  وەلامیان داونەتەوەو  ژمارەیەك لە جاش وپاسدار کوژراون.

 بفەرموون لەگەڵ دەقی بەیاننامەکەی باڵی سەربازی "پژاك" بڕیارگای هێزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان:

 ئهنجامی تێکهه‌‌ڵچوونی ئهم دوواییهی گهریلاکانمان لهگهڵ هێزهکانی سووپای پاسداران له شاری بانه


 له بهرواری ٢٧/١٢/٢٠١١ له گوندی کانی ناو سهر به شاری بانه هێزهکهنی سوپای پاسداران و کۆمهلێک بهکرێگیراوی کورد هێرشیان

 کردبووه سهر گروپێک له گهریلاکانی پارتیمان که لهو ناوچهدا مۆڵ درابوون و له ئاکامدا شهر هاته ئاراوه و گهریلاکانی پارتیمان مهجبور

 به خۆپاراستن و وهڵامدانهوه بوون. ئهو ئۆپهراسیۆنه له کاتژمێر '٨'بهیانی دهستیپێکرد و ههتا درنگانی ئێوارهی خایاند. هێزهکانی رژیم به

 کاتوێشا و هاوهن ناوچهکهیان به خهستی بۆردومان کرد و پاشان هێرشیان کرده سهر شوێنی گهریلاکانمان، بهڵام بهپێچهوانهی ئهوهی که

 شیمانهیان دهکرد له تێکههڵچوونهدا '٨' پاسدار و بهکرێگیراو کوژران.

 ئهو ئۆپهراسیۆنه لهلایان کۆماری ئیسلامییهوه له کاتێکدا روودهدات که ئێمه زیاتر له‌ '٥' مانگه ئاگربهستێکی دوو لایهنهمان راگهیاندووه و

 ئهو بابهته ههتا ئێستا له لایهن پارتیمانهوه پێشێل نهکراوه و لهکاتێکدا که کۆماری ئیسلامی ئێران لهو رووداوهدا به پێچهوانهوه

 ههڵسووکهوتی کردووه‌.

 ههروهها لهو شهرهدا هیچ زیانێک به گهریلاکانمان نهگهیشت و بۆیه ئهو بانگهشانهی راگهیاندنهکانی کۆماری ئیسلامی که گوایه‌ '٤'

 ئهندامی ئێمه‌(PJAK) گیانیان له دهست داوه دوورن له راستی و بێ بنهمان.


بریارگای هێزهکانی رۆژههڵاتی کوردستان (HRK)


2.1.2012


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved