|
| ||
|
|
||
|
ژماره‌یه‌ك له‌گەریلاکانی په‌كه‌كه کەوتونەتە بۆسەوە
ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، ٥٠ گەریلای په‌كه‌كه له رۆژی رابردووه‌وه له چیای گۆرسی له ناوچه‌ی دیجله‌ی سه‌ر به ئامه‌د كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیاوە.. هاوكات رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركیا ، ژماره‌ی ئه‌م چه‌كدارانه‌ی به ٦٠ كه‌س راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: چه‌كدارانی په‌كه‌كه پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان له ناوچه‌ی دیجله هه‌بووه‌و له لایه‌ن جه‌نده‌رمه‌وه گه‌مارۆدراون. "مسته‌فا تۆپراك" قایمقامی ئامه‌د رایگه‌یاند: به‌پێی راپۆرتی فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی جه‌نده‌رمه كه به‌رپرسی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یه "له‌م گه‌مارۆدانه‌دا كه رۆژ و نیوێكی خایاندووه، ١٠ كه‌س له چه‌كدارانی په‌كه‌كه كوژراون. له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند: كه كۆپته‌رێكی سوپای توركیایان خستۆته خواره‌وه به‌ڵام ئاماژه به ژماره‌ی كوژراوان نهكراوو. شایانی باسه، تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌وه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وە
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||