|
| ||
|
|
||
|
دانیشتنی نێوان تورکیا و پەکەکە دەستی پێ‌کرد
نەوا / بەگوێرەی سەچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ,رۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركی ده‌ڵێت كه‌مەسعود بارزانی داواكارییه‌كانی توركیای گه‌یاندۆته قه‌ندیل و دانوستانه‌كانی‌پارستی کرێکارانی کوردستان" په‌كه‌كه "و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیان پێكرده‌وە. به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌كه دوای ئه‌وه‌ی كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌كانی توركیای گه‌یاندۆته په‌كه‌كه، بەگوێرەی هەواڵ رۆژی هه‌ینی له گوندی لێوژێی بناری قه‌ندیل، دانوستانی نێوان په‌كه‌كه و حكومه‌تی توركیا ده‌ستی پێكرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له دوو ئه‌ندامی پله‌به‌رزی په‌كه‌كه كه یه‌كێكیان مسته‌فا قه‌ره‌سوو بوه له دانوستانه‌كه‌دا به‌شدار بوون به‌ڵام دیارنییه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه كێ به‌شداری كردووە. پێشتر مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه ئاماده‌یه ناوبژیوانی توركیا و په‌كه‌كه بكات ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت. رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركیا رایگه‌یاندبوو كه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌٢٣ داواكاری له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه. پێشتر چه‌ند جارێك به‌رپرسانی میتی توركی و سه‌رانی په‌كه‌كه له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ له‌گه‌ڵ یه‌كدا دانوستانیان كردبوو
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||