|
| ||
|
|
||
|
په‌كه‌كه، هه‌ڕه‌شه له‌و “جاش”ه ده‌كات كه‌وه‌زیری ناوخۆی توركیای هێنایه شه‌رناخ
هاووڵاتی/دیاری محه‌مه‌د له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی نزیك له په‌كه‌كه، بۆزان ته‌كین یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و “جاش”ه كرد كه‌دوێنێ وه‌زیری ناوخۆی توركیای بانگهێشت كرد بۆ گوندی ڕۆبۆسكی شه‌رناخ كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا. شه‌وی پێنجشەممەی ڕابردوو 29-12 چوار فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری توركیا لە گوندی رۆبۆسكی ناوچەی قلابانی شرنا‌خ لەباكوری كوردستان كاروانێكی 50 كه‌سییان بۆردومان كرد له‌ئاكامدا نزیكەی 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. بۆزان ته‌كین له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی بۆ ڕۆژ تیڤی كرد، وتی”له‌كاتێكدا گه‌لی كورد ڕێگا نادات كهقایمقام به‌شداری پرسه بكات به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ بۆ دروستكردنی سیناریۆیه‌ك چوو بۆ ناوچه‌كه تاوه‌كو له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌ردۆگان قسه له‌گه‌ڵ باوكی یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كان بكات”. ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌كه‌كه وتیشی”نه‌ئێمه نهگهلهكهشمان له‌و جاشه‌ی توركیا قبوڵ ناكه‌ین كه‌وه‌زیری ناوخۆی هێنایه ناوچه‌كه”.“. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی فورات نیوز ئه‌و دوو لاوه خۆپیشانده‌ره‌ی دوێنێ به‌گوله‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له دیاربه‌كر گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌ریلای په‌كه بوون. فورات نیوز له‌هه‌واڵێكیدا نوسیویه‌تی “هه‌ردوو لاوه خۆپیشانده‌ره‌كه گه‌ریلابوون شه‌وی ڕابردووش له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت ته‌رمه‌كانیان برانه مه‌لاتیه”.“. له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه سایتی هاوڵاتی په‌یوه‌ندی كرد به به‌ختیار دۆغان وته‌بێژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ناوبراو وتی”ئێمه‌ش زانیاریمان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام تائێستا به‌ڕه‌سمی به‌یاننامه‌مان بڵاونه‌كردۆته‌وه”..
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||