پهکهکه‌: دەبێت لە هەموو گۆرهپانهکان گورزی کوشنده لە فاشیزمی ئاکەپە بدەین

کومیتەی بەرێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان له بارهی هێڕشەکانی حکومەتی ئاکەپە لە دژی گەلی کورد، لێدوانێکی نوسراوی راگەیاند.

کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە، لە لێدوانێکی نوسراو دا سەرنج رادەکێشێتە سەر گۆشەگیری گران لەسەر رێبەری گەلی کورد عبدوڵڵا ئۆجەلان، کۆمەلکوژیهکهی رۆبۆسکی و ئۆپەراسیۆنەکانی قر کردنی سیاسی و بانگی لەگەلی کورد کرد کە پهره بە بەرخودان بدا.

پەکەکە بەوشێوەیە تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئاکەپە:

-حکومەتی ئاکەپە بە سیاسەتە فاشێستیانەکەی، هەموو کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی حکومەتەکانی پێشتری تێپەراندووە. بە هێڕشەکانی لە دژی رێبەرایەتی و هێزهکانی گەریلامان هەموو سنوور و پێوانەکانی بەزاندووە. هێڕش و شەڕی دەروونی کە رۆژانە سەرۆک وەزیر و وەزیری ناوخۆ بە وتەکانیان بەرێوەی دەبەن، لهگهڵ کۆمەلکوژی رۆبۆسکی گەیشتە ئاستی لهنابردنی جەستەیی، هەوڵدانی بە یاسا کردنی سیاسەتی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیمان دوایین نمونەیەتی. ماوهیهکی درێژە که تەڤگەر و گەلەکەمان لهوە تێگەیشتوون کە ئاکەپە خاوەن هەوڵی چارەسەرکردن نییە و دوا هەڵوێستی، ئەمە دەسەلمێنێ. ئاکەپە دوور لە هەموو پێووەرێکی ئەخلاقی رایگەیاندبوو، کە بە هەموو شێووەیەک هەوڵی قرکردن دەدات، بەم هەڵوێستەشی سەلماندی کە ئاکەپە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی، سیاسی و مرۆڤایەتی ناناسێت.

پەکەکە راشیگەیاند کە دەیانەوێت رێبەری گەلی کورد عبدوڵڵاا ئۆجەلان، گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی پاکتاو بکەن و تەسلیمیان وهرگرن و هۆکاری تووند کردنی گۆشەگیریش بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنێ:

فاشیزمی ئاکەپە و دەوڵەتی تورکی نەتەوهپەرەست، لە بەرامبەر بەرخودانی هەمەلایانەی رێبەرایەتیمان شکستی هێنا. لە دیمەن، وێنە، بانگەوازی و تهنانهت لە ناردنی سڵاوێکی رێبەرایەتیمان دەترسن. بێ چارەن لە بەرامبەر ڕوحی ئازادی رێبەرایەتیمان کە بووتە دەنگی ملیۆنان کەس. سیستەمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی یاسای تایبەتن و گۆشەگیری لە ناو گۆشەدایه و پێشێل کردنی هەموو مافەکان لە ئیمراڵیش نیشانەی ئەو سیاسەتەیە.

پهکهکه دەسنیشانی کرد کە فاشیزمی ئاکەپە سەرەتا بە گۆشەگیری، پاشان بە دژوار کردنێکی بە کۆنترۆڵ درێژەی پێدرا، دوای ئەوەی زانییان سەرناکەون، دەستیان کرد بە پێشێل کردنی هەموو پێوەرەکانی سیاسی، ئەخلاقی و مرۆڤایەتی.

لە درێژەی لێدوانەکە پەکەکە دا هاتووە:

"ئەمەیە فاشیزم .شتێک کە دەرگا لە بەردەم ئاکەپە بکاتەوە نەک پێوانەکانی ئایینی و سیاسییە کە باسی لێوەدەکات و نەش پێشەرۆژی گەلی تورکە کە چەندین جار بەکاری هێناوە. تەنیا ترس و بێ چارەسەری یە کە ئاکەپەی گەیانودوە ئەم ڕەوشە. تەنیا لە دژی رێبەرایەتیمان نا بەڵکو لە دژی گەل و تەڤگەرەکەمان، لە دژی هەموو هێزەکانی دەرەوەی خۆی، لەناو هەمان ترس و تووڕە و هێڕش دایە " .

لە لێدوانەکە هەروەها دەسنیشان کراوە کە ئەم زهنیەتە فاشێستیانە ئاکەپە لە کاردانەوەی بڕیارەکەی رۆژ تیڤیش دەبینرا. پەکەکە راشیگەیاند کە ئاکەپە دەیەوێت هەموو جیهان وەک ئەوان دەیانەوێت چاویان لە قڕ کردنی گەلی کورد بکهن.

کۆمیتەی بەرێوبەری پەکەکە رایگهیاند لە دژی ئەو هەڵوێستانە، جگە لە پهرپێدانی بەرخودان هیچ رێگایەکی تر نەماوە و بانگێکی بەم شێوەیهی لە گەلی کورد کرد:

"دەبێت لە هەموو گۆرهپان و مهیدانێک گورزی کوشنده لە فاشیزمی ئاکەپە بدەیین"

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved