پەکەکە: ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە

 

کۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە بارەی بەرخۆدانی عەفرین و نەورۆزدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکە:

 

ئێمە وەک بزووتنەوە و گەلەکەمان بە گەشکردنی بەرخۆدانی سەردەم پێشوازی لەم نەورۆزە دەکەین، کە جەژنی بەرخۆدانی مێژوویی و یەکێتی و ئازادی لە دژی هێرشی سوپای تورکە، نەورۆزی ٢٦٣١ دەبێتە نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرین، شەڕڤانان لە عەفرین ماوەی دوو مانگە کە قارەمانانە بەرخۆدان دەکەن، گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان لەو دوو مانگەدا بە هەموو جۆرەکان پشتگیریی بەرخۆدانی سەردەمیان کردووە، لەو چوارچێووەیەدا هەموو شوێنێک دەکەنە عەفرین و هەموو ڕۆژێک دەکەن ڕۆژی بەرخۆدان، نەورۆزی ئەمساڵ بە بەرخۆدانی سەردەمەوە دەگاتە واتای ڕاستینی خۆی.

 

لە سەر ئەو بنەمایەش بەرخۆدانی ئازادیی عەفرین لە ڕۆژی نەورۆزدا بەرز دەنرخێنین و لە گەلە قارەمانەکەمان، لە شەڕڤانان و فەرماندەکانی یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە پیرۆزی دەکەین، هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم بە تایبەتی ئاڤێستا خابوور بە ڕێزەوە بەبیردێنینەوە، باوەڕمان وایە بەرخۆدان لە ئەنجامدا سەردەکەوێت و دەبێتە دیاریکەری ڕاستی لە سەدەی ٢١ دا.

 

جەژنی نەورۆز، جەژنی بەرخۆدان و ئازادی و یەکێتی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و لە وڵاتپارێزان و هەموو ژنان و هێزە شۆڕشگێڕەکان و هەموو گەلەکەمان پیرۆزدەکەین، لە نەورۆزی نوێدا هیوای سەرکەوتن بۆ دیموکراسی و ئازادی دەخوازین، هەروەها بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی گەورەی نەورۆز دەگەینەوە.

پێمان سەیر نییە سوپای تورک کە سەدان ساڵە هێڕشی قڕکەر دەکاتە سەر گەلەکەمان، ئێستا هێرشی کردووەتە سەر عەفرین، سەیر نییە لامان کە عەفرین وێران دەکات و دەستیکردووە بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵک، ئەو هێزە سەدان ساڵە لە ئامەد، سەرحەد، دەرسیم، بۆتان، مێردین، مەرعەش و جولەمێرگ هەرئەوەی کردووە کە لە ئێستا دا لە عەفرین ئەنجامی دەدات، بەگوێڕەی ڕاستیی باوەڕی فاشیستیان دەجووڵێنەوە، ئێمەش سەدان ساڵی دیکە بە باوەڕمانەوە لە دژی بەرخۆدان دەکەین و شەهید دەدەین، ئێستا گەلی کورد لە عەفرین بەرخۆدان دەکەن، هەموو گەلەکەمان بە ئاشکرای دەبینن کە ساڵی نوێ بە بەرخۆدانی ئازادیدا گەش دەبێت و دیکتاتۆرییەتی فاشیستی تێکدەشکێت.

 

ئێمە لە هێرشی دیکتاتۆرییەتێکی فاشیستی بۆ سەر گەلەکەمان تێدەگەین، بەڵام لەوە تێناگەین کە باڵادەستەکانی جیهان کە خۆیان بە خاوەنی دیموکراسی دەزانن ئاوا لە بەرامبەر فاشیزم دا بێدەنگن، ماوەی دوو مانگە کە سوپای فاشیستی ئەردۆغان لە عەفرین خەڵک دەکوژێت، بێگومان بەبێ پستگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، ڕوسیا، ئێران و ڕژێمی ئەسەد نەیدەتوانی ئەو هێرشە بەم شێوەیە ئەنجام بدات، لێرەدا دەڵێین، ئەوانەی کە چاویان داخستووە بە سەر کۆمەڵکوژکردنی عەفریندا، ئەوانەی پشتگیرییان کردووە و بێدەنگ ماونەتەوە، جارێکی دیکەوە بە خۆیاندا بچنەوە، چونکە ئەوەی دوێنێ داعش بە هێرش بۆ سەر کۆبانێ ئەنجامدا، ئەمڕۆ سوپای ئوردۆغان لە عەفرین ئەنجامی دەدات.

 

ئاشکرایە کە هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، نەک تەنیا بۆ سەر خەڵکی عەفرین، بەڵکو بۆ سەر هەموو گەلی کورد، گەلانی ناوچەکە و هێزە دیموکراسیخوازەکانە، بەڵام عەفرین بەرخۆدان دەکات، عەفرین بۆ پاراستنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری کوردستان بەرخۆدان دەکات، دەیانەوێت کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیموکراتی بکەن و سەدەی ٢١ بکەنە سەدەی ئازادی و دیموکراسی، هەوڵ دەدەن کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیی رێبەر ئاپۆ پێک بێنن، ڕاستیی بەرخۆدان و ئازدیی نەورۆز لەم ڕۆژانەدا دەگەیەننە واتای خۆی.

 

 لەو بەرخۆدانێکی وەها گەورەوە دەتوانی ئیلهام وەربگرین، پاشان هەڵوێستێکی هاوبەش و یەکگرتوو پیشان بدەین، ئەوە دەبێتە جێبەجێکردنی ئەرکێکی مێژوویی، گەلی عەفرین و هێزەکانی بەرگری لە گەل ماوەی دوو مانگە بەرخۆدان دەکەن، ئێستاش ئەرک کەوتووەتە سەر شانی هەمووان، کە هەموو شوێنێک بکەنە عەفرین و هەموو کاتێکیش بکەنە بەرخۆدان، ئەگەر بەرخۆدان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا بڵاوببێتەوە، هەروەها لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهانیش بەرخۆدان تەشەنە بکات، هێرسی حکومەتی فاشیستی تێکدەشکێت و، بەتایبەتی هەنگاوی شۆرش لە باکوری کوردستان دەبێت لە سەر ئەو بنەمایە دەستپێبکات، کە دەسەڵاتداریی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە تێک بشکێنێت کە بووەتە بەڵای سەری مرۆڤایەتی.

 

لە سە رئەو بنەمایە بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین جارێکی دیکە بەرز دەنرخێنین، نەورۆز لە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدێرانی عەفرین پیرۆز دەکەین و بە هەموان دەڵێین، کە لە دژی داگیرکاریی حکومەتی تورکدا بێدەنگ نەبن و بانگەوازیی هەموو کەسێکیش دەکەین، کە داگیرکاریی حکومەتی تورک تێک بشکێنن بە عەفرینێکی ئازادەوە هەوڵ بۆ ئازادکردنی سەرتاسەری جیهان بدەن.

 

کۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved