|
| ||
|
|
||
|
بەرگری لە بەشار ئەسەد ناکەین
به‌رپرسێكی په‌كه‌كه ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین بۆ به‌رگری كردن له‌رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ك هه‌ڵبگرن. كاروان ئازادی به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لێدوانێكدا به‌رۆژنامه‌ی شه‌رقل ئه‌وسه‌تی راگه‌یاند، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین بۆ به‌رگری كردن له‌رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ك هه‌ڵبگرن، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه توركیا ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه كه سوریا په‌كه‌كه وه‌كو كارتێك له‌دژی ئه‌نقه‌ره به‌كار بهێنێت. وتیشی، په‌كه‌كه ته‌نها بۆ به‌رگری كردن له‌گه‌لی كورد چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و خه‌بات ده‌كات و خۆشه‌ویستیشی ته‌نها بۆ ئه‌و گه‌له ده‌بێت كه له توركیا سه‌ركوت ده‌كرێت ، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌و دوورن له راستیه‌وه. ئازادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌كه‌كه ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی ئه‌و گه‌لانه‌ی دیكه‌ی جیهان كه داوا له به‌شار ئه‌سه‌دی دیكتاتۆر ده‌كه‌ن كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی وڵاته‌كه‌ی رابگرێت و دوپاتیشی كرده‌وه، په‌كه‌كه گروپێكی مافیا نیه تاوه‌كو به‌رگری له رژێمێكی دیكتاتۆر‌و تاكڕه‌و بكات له كوشتنی هاوڵاتیه‌كانیدا. پێشتر، حكومه‌تی تورکیاهۆشداریدابووه حكومه‌تی سوریا كه په‌كه‌كه وه‌كو كارتێكی فشار به‌كارنه‌هێنێت له‌دژی، ئه‌ویش له‌ژێر ناوی پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردانی سوریا. هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نساش بڵاویكردبووه‌وه كه حكومه‌تی دیمه‌شق به‌نیازه ئۆتۆنۆمی بداته كوردانی سوریا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆی كردووه له‌گه‌ل پارته كوردیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی پارتی " په‌یه‌ده" كه له‌لایه‌ن " محه‌مه‌د سه‌لیم" ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به پارتێكی نزیك له‌په‌كه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. نەوا |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||