|
| ||
|
|
||
|
هەواڵەکەی تورکیا دوورە لەڕاستیەوە
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، رۆژنامه‌ی ئه‌كشامی توركی، نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، به‌ووته‌ی خۆیان ٦ مانگ پێش ئێستا ئۆجه‌لان بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ناردوویه‌تی و پشتیوانی په‌كه‌كه‌ی بۆ ده‌ربڕیوه و سوپاسی كردووه له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری كردنی كورد له سوریا، له نامه‌كه‌دا كه به‌شێكی میدیاكانی باشوری كوردستان بڵاویان كردوه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئۆجه‌لان داوای كردووه سوریا كه‌مپێك بۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سوریا دروست بكات. به‌رپرسێکی په‌که‌که ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌فی به ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا زانی که کار له پێناو دوژمنایه‌تی کورد ده‌کات. له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ندیل، به‌رپرسێكی كۆماجڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه و به‌شه‌ڕی ده‌روونی توركیا له دژی كورد ناوی ده‌بات . ئه‌حمه‌د ده‌نیز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" له لێدوانێكی تایبه‌تدا، به ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ندیلی راگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆته‌وه دووره له راستی، ئه‌وه شه‌ڕێكی ده‌روونی توركیایه له‌دژی گه‌لی كورد و له‌پێناو ره‌شكردنی كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئۆجه‌لانه، به‌داخه‌وه كه میدیاكانی باشوری كوردستان ئه‌و بابه‌ته ساختانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه . ده‌نیز ووتیشی: نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئۆجه‌لان ئاڕاسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا كراوه، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌و نامه‌یه نێردراوه كه ئه‌سه‌د پشتیوانی توركیای ده‌كرد و به‌رپرسانی توركیا وه‌ك برای خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌كرد و هاوپه‌یمانی یه‌كتربوون، به‌ڵام ئێستا توركیا واخۆی نیشانده‌دات كه دژی سوریایه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل لیبیا ده‌كرد و دیاری قه‌زافییان وه‌رده‌گرت و ئه‌و ماوه‌یه‌ش دژایه‌تییان ده‌كرد . ئه‌و به‌رپرسه‌ی "كه‌جه‌كه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌هیچ جۆرێك ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بۆ سه‌رۆكی سوریا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه توركیا باسی ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیاسه‌تی په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان ئاشكرایه، ئێمه رێكخستنێكی سه‌ربه‌خۆیین و مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك نامه بنێرین و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام نه ئۆجه‌لان و نه په‌كه‌كه پشتیوانی سوریایان نه‌كردووه و هیچ جیاوازییه‌كیش له‌نێوان دیكتاتۆره‌كاندا نابینین، به‌تایبه‌ت ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د، یان مه‌مه‌ڵه‌ی توركیا و سوریا له‌گه‌ڵ كورد . روونیشی كرده‌وه، په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای له سوریا نه‌كردووه كه‌مپێك بۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سوریا بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا باسی ده‌كات. ئه‌حمه‌د ده‌نیز، رایگه‌یاند: په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خه‌بات ده‌كات، له دژی زوڵم و زۆرداری له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان درێژه به تێكۆشان ده‌دات و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هێڵه‌گشتیانه‌ش لانادات . نەوا |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||