| ||
|
||
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به بۆنه‌ی ئازادكردنی شه‌نگاله‌وه پیرۆزبایی له‌پێشمه‌رگه‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان و هاوپه‌یمانان ده‌كات.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه.... هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ! ئیزیدیه سته‌ملێكراوه‌كان ! كه‌سوكاری شه‌هیدان ! له‌دوێنێوه (12-13/11/2015) به‌هه‌ڵمه‌تی قاره‌مانانه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان له گه‌ریلاو شه‌ڕڤانان، به‌پشتیوانی بێ درێغی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان، رۆژێكی سه‌ركه‌وتنی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئیزیدیه‌كان و ئازادیخوازان، دژی سه‌له‌فییه ره‌شه‌كوره‌كان، تۆمار ده‌كرێ. بۆ دوو ساڵ ده‌چوو، ویژدانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و دۆسته‌كانی، ژانی رۆژمێری ره‌شه‌كوژی ده‌ژمارد. به‌ڵام ئه‌و مرۆڤكوژانه، به‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تی دوو رۆژی قاره‌مانانی كورد‌و كوردستانیان نه‌گرت. به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش، نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌مێژووی نوێی خۆیدا، بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌م دوو ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعشدا، سه‌لماندی كه چیكه رێگه نادات، وه‌كو سه‌ده‌كانی رابوردوو، سه‌ركه‌وتنی دوژمنانی درێژه‌بكێشێ و تۆڵه‌ی خاك و خه‌ڵك و مافه زه‌وتكراوه‌كانی، زوو ده‌سه‌نێته‌وه. به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش، جگه‌له‌وه‌ی شه‌نگال ئازادكرا، ناوچه‌یه‌كی جوگرافی- سیاسی- چاره‌نوسازی عه‌سكه‌ریش له‌ده‌ست تیرۆرسته‌كان نه‌ما، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی نه‌خشه عه‌سكه‌ریه‌كان له‌عیراق و سوریادا ده‌بێ و ئیتر توانای لۆجستی داعشه‌كان تێكده‌چێ. گه‌لی كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان ! مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا پیرۆزبایی گه‌رمی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌كات، كه هێزی سه‌ره‌كی ئازادكردنی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بون، له‌هه‌مانكاتدا، به‌ئه‌مه‌كه‌وه، ده‌ڕوانینه رۆڵی شه‌ڕڤانان كه له‌رۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی شه‌نگاله‌وه، گیانیان به‌خت ده‌كرد، هه‌تا ده‌یان هه‌زار ئێزیدی گه‌مارۆدراوی چیای شه‌نگال به‌هاوكاری پیشمه‌رگه رزگار بكه‌ن و كردیشیان. هه‌روه‌ها، سوپاسی گه‌ریلاكانیش ده‌كه‌ین كه ئه‌مانیش، ئه‌ركی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا راپه‌ڕاندووه. ئه‌وه‌ی له‌م رووداوانه‌دا، له‌م ساڵانه‌دا جێگه‌ی بایه‌خه‌و ده‌شبێ بكرێته سه‌رمه‌شقی خه‌باتی ئازادی، ئه‌وه‌یه كه: كاتێك كۆبانی گه‌مارۆده‌درێ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشوری كوردستان به‌هانایانه‌وه ده‌چێ و له‌ئاسمانیشه‌وه، كۆمه‌كی هێزی دژه تیرۆر‌و پێشمه‌رگه فریایان ده‌كه‌وێ. كاتێك، شه‌نگالیش داگیرده‌كرێ، سه‌ره‌تا شه‌رڤانان شێرانه له چیای شه‌نگال رێڕه‌وێك بۆ ده‌ربازبونی ئێزیدیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئینجا گه‌ریلا فریاده‌كه‌وێ و پێشمه‌رگه‌ش خۆی رێكده‌خاته‌وه‌و به‌نداوی موسڵ رزگارده‌كات و هه‌موان پێكه‌وه، خۆیان بۆ رزگاری شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ئاماده ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆڵنه‌دان و هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تانه تێكڕا، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیانه‌وه، كاری مێژوویی ده‌گمه‌نن و له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، زیندوو ده‌مێننه‌وه. كه‌وابێ: ده‌مێنێته‌وه دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه، به‌روبومه‌كه‌ی بچنینه‌وه كه به رای یه‌كێتی، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م.. چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی هێزه‌كان شه‌نگال، به‌شێكی دانه‌بڕاوی باشوری كوردستانه. له‌پێناوی ئازادكردنیدا، له‌سه‌ده‌ی رابوردوه‌وه، قوربانیه‌كی بێ‌شومار دراوه، هه‌رلایه‌ك، هاوكاری خه‌ڵكی ئێزیدی و پێشمه‌رگه‌ی كردبێ، ده‌بێ رێزیان لێبگیرێ و پێیانبزانرێ و له‌كاتی پێویستیشدا، هاوكاریش بكرێن. بۆیه، داوامان وایه، په‌یوه‌ندی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤان و گه‌ریلا، له‌ئاستی خوێنی پێكه‌وه‌رژاویان له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا بێ. سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌شانازی نه‌ته‌وه‌یی بزانرێ، نه‌ك به ده‌ستكه‌وتی حیزبی و ئایدیۆلۆژی.
دووه‌م.. چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی شه‌نگال شه‌نگال و ئێزیدیه‌كان، سه‌دان ساڵه "فه‌رمان"یان دژ ده‌درێ. به‌شی زۆری فه‌رمانه‌كان له‌لایه‌ن شۆڤێنییه عه‌ره‌به‌كانه‌وه له‌سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی بیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی فاشی به‌عسی عه‌ره‌بی، دراوون. داعشه‌كان، دوا میراتگری سه‌له‌فیه‌ت و شۆڤێنیه‌تی ناوچه‌كه‌ن. بۆیه، هیچ بیانویه‌ك به‌ده‌ست حكومه‌تی به‌غدادو ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای موسڵه‌وه نه‌ماوه، هه‌تا هه‌تایه، كێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، كه ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌كرێ ماده‌ی (140)ی ده‌ستور، له ناوچه‌كانی شه‌نگال و زۆرینه كوردنشینه‌كان، جێبه‌جێ بكرێ و شه‌نگالیش بكرێته پارێزگایه‌كی كوردستانی. روداوه‌كان هه‌موو بیانویه‌كی له‌مێژینه‌ی داگیركاریان نه‌هێشتووه، كاتی چاره‌سه‌ری كێشه له‌مێژینه‌كانه، نه‌ك كێشه داتاتشینی نوێ! حكومه‌تی كوردستانیش، ده‌ستبه‌جێ، خۆی و له‌رێگه‌ی وڵاتان و خێرخوازانه‌وه، ده‌بێ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه، بكاته به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان. نابێ بیرمان بچێته‌وه، ئێزیدی برینیان قوڵه! سێهه‌م... شه‌ڕی فراوانی داعش حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، ده‌بێ دڵنیابێ كه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی، ده‌ستوری، ئابوری عێراق و په‌یوه‌ندی عێراق به باشوری كوردستانه‌وه، به كێشه‌ی نه‌وت و بودجه‌شه‌وه، یارمه‌تیده‌ری كاریگه‌ره بۆ له‌ناوبردنی داعش و داعش ئاساكان. بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك، خانه‌قین، مه‌خمورو ئێستاش له شه‌نگال، له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له رومادی و سه‌لاحه‌دین و موسڵیش، به‌زووترین كات پێكه‌وه بهێنینه‌دی، پێویسته به‌ده‌ست وبرد، حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند، هه‌روا هێزه عێراقی و كوردستانیه‌كان، بێ درێغ بكه‌وینه كار بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به كێشه‌ی ده‌ستورو ماده‌ی (140)یشه‌وه. ده‌ركه‌وت هه‌تا كات به‌فیڕۆ بدرێ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، دوژمنانی عێراقی فیدراڵ، سودی لێوه‌رده‌گرن. چواره‌م.. چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی باشوری كوردستان باشوری كوردستان، به‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر داعشدا به‌دیهاتون، ساڵیك زیاتره، بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی هێزه گه‌وره‌كانی جیهان. ئه‌م متمانه‌یه‌ش، به چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی، به كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه، زیاتر ده‌كات. ئه‌م ئه‌ركه‌ش هێنده لای گه‌وره وڵاتان بایه‌خی هه‌یه رۆژی (12/11/2015) ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ته‌واوی ئه‌ندامانیه‌وه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه‌و رایانسپارد كه ده‌بێ كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دیموكراسیانه چاره‌سه‌ر بكرێ. كه‌وابێ: كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌هه‌موو بارێكه‌وه هاتوه‌و پێویسته به‌گشتی، له‌ناو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا، چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش بكه‌ینه مژده‌یه‌كی تری سه‌ركه‌وتنی سیاسی و یاسایی، هه‌تا پێكه‌وه، سه‌ركه‌وتنه عه‌سكه‌ریه‌كان به سه‌ركه‌وتنی سیاسی و یاسایی، بچه‌سپێنین و ئه‌زمونه‌كه‌شمان بۆ قۆناغی باڵای ده‌ستوریی بگوازینه‌وه. به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسی و یاساییه‌كانیش، نیگه‌رانیه‌كان له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا، هه‌ر ده‌مێنن و ره‌نگیشه، رووداوی خراپیشیان لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌قازانجی دوژمنانه. ده‌مێنێته‌وه، له‌كۆتاییدا، به‌راشكاوی بڵێین: له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی شه‌نگالدا، هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و پسپۆڕه عه‌سكه‌ریه‌كانیان، پشتیوانی بێ درێغی گه‌له‌كه‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو شه‌رڤانان بون، چ له شه‌نگال و چ له رۆژئاوای كوردستان و كوبانیشدا. پێشتریش له‌پارێزگای كه‌ركوكدا. یه‌كێتیی نیشتمانی، له‌كاتێكدا سوپاسی بێسنوریان ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو لایه‌كی تر كه له‌م شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌دا، له مه‌خمورو خانه‌قین و دوزخورماتودا، هاوكارییان كردین، ده‌كات. له‌هه‌مانكاتدا، به شیاوی هاوكێشه‌كانی ده‌زانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه: نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هێزه ئازادیخوازه‌كانی، له‌پێناوی رزگاری و دیموكراسیدا له‌مێژه قوربانی ده‌ده‌ن. بۆیه، ئومێده‌وارین، له‌لایه‌كه‌وه، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا، هێزه كوردستانیه‌كان كێشه ناوخۆییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌هێزی یه‌كگرتوه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ بۆ سه‌لماندنی مافه دیموكراسیه‌كانمان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، داوا ده‌كه‌ین كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، وه‌كو هێزی یه‌ده‌كی شه‌ڕ دژی داعش و تیرۆریستان، نه‌ڕواننه خه‌باتی كوردایه‌تی. چونكه ئه‌و تێڕوانینه، پاشماوه‌ی تێڕوانینی سایكس پیكۆو رێكه‌وتنامه‌ی 6/ی شومی جه‌زائیره. گرنگه به‌لامانه‌وه، له كۆبونه‌وه باڵاكانی (جنێف) و (ڤیه‌ننا)و (مۆسكۆ)و (نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان)یشدا، پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و بیسته‌م، كه هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی كورد، كراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، وردتر ره‌چاوی مافی دیموكراسی راسته‌قینه‌ی كوردستان بكرێ. له‌چاوی حكومه‌ته ئیقلیمیه‌كانه‌وه سه‌یری چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردستان نه‌كرێ. چونكه ئه‌و سه‌یركردنانه، ته‌نها داعش و كاره‌سات به‌رهه‌مدێنێ. ئاشكراشه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا، ده‌سته‌به‌رێكی گرنگی ئاشتی و ئاشته‌وایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته. نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاماده‌شه بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی و ئازادی و نوێگه‌ری.
- هه‌زاران سڵاو له نه‌مران. - سڵاو له پێشمه‌رگه‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان. - سڵاو، له فڕۆكه‌وانه داعش به‌زێنه‌كانی هاوپه‌یمانان.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 13/11/2015 |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||