بۆچونی یه‌كێتی له‌باره‌ی بۆردومانی حزبی دیموكرات

 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌، راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ناڕازین له‌بۆردومانه‌كان.

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراو‌ی یەکیەتی

 

پێشینوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ(٨/٩/٢٠١٨ )له‌ناكاو بۆردومانی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كراوه‌و سه‌ره‌نجام زیانی گیانی‌و مادی به‌رچاو، رویداوه‌.

 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ساڵانی رابوردودا، سیاسه‌تی رۆشن بووه‌ كه‌:

 

یه‌كه‌م: هه‌موو چه‌شنه‌ چالاكیه‌كی عه‌سكه‌ری، كه‌ له‌باشوری كوردستانه‌وه‌و له‌په‌نای سه‌روه‌ری یاساو ئاسایشی هه‌رێمه‌وه‌، پێشێلكردنی هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌یه‌، كه‌ به‌راشكاویی، به‌لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانمان گه‌یاندووه‌.

دووه‌م: ئه‌م بۆردومانكردنه‌ش، دوورونزیك، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ك ئاگادارنه‌كراوه‌، به‌ڵكو مایه‌ی ناڕه‌زایی یه‌كێتیشه‌، كه‌ زیاتر له‌ (٣٥) ساڵه‌، هه‌وڵمانداوه‌، روداوی چاوه‌ڕوانه‌كراو، نه‌ به‌رامبه‌ر میوانداری‌و نه‌ به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری یاسا، رونه‌دات.

سه‌ره‌خۆشیی له‌كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین‌و هیوای زوو چاره‌سه‌ری برینداره‌كانیش ده‌خوازین.

 

وته‌بێژی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

٨/٩/٢٠١٨

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved