| ||
|
||
یه‌كێتی: ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی كۆڵنه‌دان ده‌بێت
ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٩/٣/٢٠١٨ راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌ژێر ناوی نه‌ورۆزی كۆڵنه‌دان بڵاوكردە‌وە سه‌بارە‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆز و عه‌فرین.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
نه‌ورۆزی كۆڵنه‌دان! گه‌لی كوردستان هه‌موو ساڵێك له ساڵیادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، یادی خه‌بات و سه‌ركه‌وتنی گه‌لێكی بنده‌ست و بۆ ئازادی و سه‌رفرازی و به‌هاری ئازادی و راپه‌ڕین و یادی رزگاركردنی كه‌ركوكی كوردستان ده‌كاته‌وه. هاوكاتیش وه‌ك بۆنه‌ی جۆشدانه‌وه‌ی خه‌بات بۆ رزگاری و ئازادی به‌رز راده‌گیرێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ هاوكاتی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆزو راپه‌رین، به‌هۆی پیلان و سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی هه‌ندێك له وڵاتان و هاوكات، خۆ بێده‌نگكردن و بی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و به به‌رچاوی ئازادیخواز‌و دیموكراسیخوازو مرۆڤدۆستانی دونیاوه، كانتۆنی عه‌فرین و گه‌لی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌روی داگیركاری و كۆمه‌ڵكوژی سوپای توركیا‌و ملیشیا توندڕه‌وه‌كان و پیلانێكی ڕه‌شی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش پێده‌چێت مێژوو راستی گووتبێت "گه‌لی كوردستان ته‌نها چیاكان دۆستیانن".
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌رچی جۆره شه‌ڕو پێكدادن و خوێنرشتنێك هه‌یه به ناڕه‌واو نادروست ده‌زانین، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، خوازیاری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. دڵنیاشین، كه خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌و دیموكراسیانه‌و گیانی به‌رگری و ئێراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا، درێژه‌ی ده‌بێت. مێژوویش سه‌ڵماندوویه‌تی، كه به پیلان و شكستی سه‌ربازی، دۆزی ڕه‌وای گه‌لانی بنده‌ست چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو سه‌ڵماندنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیه‌كانیان و رێگاچاره‌ی ئاشتیانه تاكه چاره‌سه‌ره.
ئه‌گه‌رچی له ئێستا‌و عه‌فرین داگیركراوه‌و گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا رووبه‌روی په‌لامارو نه‌هامه‌تیی بۆته‌وه، به‌ڵام ئاینده هه‌ر بۆ مافی ڕه‌وای گه‌لانی بنده‌ست و چه‌سپاندنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌له ئازاد‌و دیموكراسیخوازه‌كان ده‌بێت.
گه‌لی رۆژئاوای كوردستان و هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی، له چوار ساڵی ڕابوردودا، جوامێرانه رووبه‌روی تیرۆریستانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌و هه‌موو ئه‌و توندڕه‌وانه بوونه‌وه، كه ئه‌مڕۆ به‌شێكیان به‌ناو و ناسنامه‌ی تر په‌لاماری عه‌فرین ده‌ده‌ن، كه مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. ئه‌وكاتیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، كه گه‌لی كوردستان خوازیاره ته‌نها وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئازا ته‌ماشا نه‌كری، به‌ڵكو له سه‌ڵماندنی مافه دیموكراسیه‌كانیشیدا پاڵپشتی بكرێ.
داواكارین كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رامبه‌ر پێشلكارییه‌كان و داگیركردن و په‌لاماردانی عه‌فرین و گه‌لی رۆژئاوای كوردستان بێنه ده‌نگ. له‌رووی مرۆییه‌وه به‌هانای ئاواره‌و برینداره‌كان بچن. فشاری ڕاسته‌قینه بكه‌ن بۆ راگرتنی په‌لاماره‌كان و لێكۆلینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ش له پێشلكاریی و تاوانه‌كانی جه‌نگ بكه‌ن.
خوازیارین، گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسیه‌كانی، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بكه‌ین به نه‌ورۆزی كۆڵنه‌دان و بۆنه‌ی رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی رێزه‌كانمان، بۆ به‌رده‌وامیدان به خه‌باتی دیموكراسیانه، بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
له نه‌ورۆزی كۆڵنه‌داندا، سڵاو بۆ (عه‌فرین)ی بریندار‌و خۆڕاگر ده‌نێرین. سڵاو بۆ كه‌ركوكی كوردستان، كه نه‌ورۆز هاوكاتی یادی (٢٧) ساڵه‌ی رزگاركردنێتی، سڵاو خانه‌قین و خورماتوو و شه‌نگال و هه‌موو ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان، كه هه‌میشه به كوردستانی ده‌مێننه‌وه. سڵاو له‌گه‌لی كوردستان، له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ره قاره‌مانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ١٩/٣/٢٠١٨
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||