ڕوون کردنەوەییەك بۆ ڕای گشتی

 

کۆمیتەی رێکخستنی فینلاندا

سڵاو بەرێزان..

بابەت/  ڕوون کردنەوەییەك بۆ ڕای گشتی

بەروار / ٧ / ٣ / ٢٠١٥

ڕوون کردنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ووڵاتی فینلاندا سەبارەت بەو نامەییەی لەلایەن مەجید حەقی ییەوە ئاراستەی ئەندامان و دۆستان وڕاگەیاندنەکانی یەکێتی کردوە بەڵکو بۆ سەدەها کەسیش ڕۆیشتووە، بۆییە پێمان باشە ئەم ڕوونکردنەوەییە بۆ ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە.

هەروەك چۆن ڕوون و ئاشکراییە بۆ هەموولاییەك دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگەوەهاتنێکی گرنگی پێویستی بزاڤی ڕزگاری خوازی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو، لەڕۆژگارێکدا گەڵی کوردستان لەو پەری نائومێدی دەژییا وە پێویستی گەڵی کوردستانیش لە پێناوی ڕزگاری بوون لە دڕندەترین ڕژێم گەیشتن بە مافەڕەواکانی وەك هەر گەلێکی تری دونیا.

وە ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شۆرشی نوێی گەلەکەمان لە خەباتی ڕێکخراوەی و ئازادی ڕادەربرین میدیای ئازاد و ئازادی پێکەوە نانی حزب و یەکسانی وجەخت کردن وخەبات کردن لە پێناوی دیموکراس ی ومافی چارەنووس، خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان وشەهیدە نەمرەکان شایید حاڵن لە مێژوو وە تاوەکو ئێستا کە پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان دژی تیرۆرستانی داعش دژی دوژمنانی گەلی کوردستان ڕووبارێك خۆێنی ڕێشتووە ، هەمیشە یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەترێك بووە هەموو بیرو بۆ چوونە جیاوازەکان لەژێر سێبەری یەکێتی کۆبوونەتەوە یەك ستراتیجی و یەك پیلانی هەبووە لەرێ خەباتی ڕزگاری نیشتمان پاراستنی خاکی کوردستان.

بۆییە لە هیچ کەس قەبوول ناکەین کە بەبێ بنەماو بەڵگە تومەت بوختان درۆ قسەی ناشیاو ووشەی گێرەشێوەن بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست بکات بەتایبەتی مەجید حەقی ئەمە یەکەم جارو دووەم جاری نیییە دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تومەت بوختان دروست ئەکات، بۆییە ئێمە ناوەندی دەرەوە و مەکتەبی رێکخستن و سەرکرداییەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕێگای ئەوانەوەش ئاسایش ی هەرێمی کوردستان و ئاسایش ی قەزای کۆییە وئاگاداربکەنەوە کە مەجید حەقی بەبێ بەڵگە درۆ و بوختان و تەشهیرکردن و ناو زەراندنی سەرکردەکانی یەکێتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گشتی درۆ و بوختان بۆ ئاسایش ی قەزای کۆییە، ئەم خەڵکانە وەك ئاژاوەچی و دروست کردنی دووبەرەکی و تێکدانی یەك ڕیزی گەلی کورد کارئەکەنچونکە کەس ی بوختان کەر بە تاوانبار لە قەڵەم دەدرێت بێگومان تاوانباریش ئەبی سزای یاسایی خۆی وەرگرێت.

داوا لە ئاسایش ی گشتی کۆییەش ئەکەین ئەو بەڵگەنامانە ڕوون بکرێتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ مەجید حەقی لەسەر چی دەست گیرکراوە؟ چونکە ئاسایش ی هەرێمی کوردستان هەرکرسێك تاوانبار بێت یا خود تاوانی ئەنجام دابێت دەست گیردەکرێت ، بۆیە داوا ئەکەین ئەو بەڵگەنامانەی ئاسایش ی هەرێمی کوردستان دووبارو سکاڵای یاسایی لە سەر تۆمار بکرێت وە ئەگە ر بەردەوام بێت ئەم سکاڵاییە لە دام ودەزگاییی ئەمنی فینلاندی ئاگادار بێت ،چونکە مەجیدحەقی و نموونەکانی ئەو تومەت و تەشهیرکردن بە لایەنێکی وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ساڵەهای ساڵە خەبات و قوربانی داوە بۆ خاك و گەلی کوردستان ، بۆیە نابێت هەروا بە ئاسانی بروانینە ئەم تومەت و بوختانانە چونکە تەنها لەدژی لایەنێکی سیاس ی دیاریکرا ونییە بەلک ۆ هەڕەشەکردنە بۆ سەرئاشتی و ئارامی تەواوی هەرێمی کوردستان و سەرجەم

پێکهاتە سیاسیەکانی کوردستان.

تێبینی// هەر بۆ زانیاری مەجید حەقی ئەندامی حزبی دیموکراتی ئێران بووە لە سەرپێچی کاری ناڕەوا ناپاکی دەرکراوە لە حزبەکەی خۆی لە ناو ڕەوەندی کوردستان لە فینلاندا ناوبانگی باشیش ی نیییە، ئەمانە هەموو بەبەڵگە هەیە ، تەنها ئێمە مەبەستمان لەڕێگای یاساییەوە کارەکان ئەنجام بدرێت.__

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved