| ||
|
||
ژماره‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کانی شاری پاوه گه‌یشته ١٢ که‌س
دوێنێ شه‌ممه ٩ی ئادار ( ٥ ) هاوڵاتی شاری پاوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی شاره‌که‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران . فورات نیوز/ئاژانسی هرانا ناوی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کانی ئه‌مڕۆی وه‌ها راگه‌یاندووه؛ ( قانع حاتمی، محمه‌مه‌د نگاری، بابه‌ک عه‌باسی، موعته‌سه‌م شافعی و جهانبه‌خش ئه‌حمه‌دی ) . شایانی باسه تاوان و هۆی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌م هاوڵاتیانه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رژێمه‌وه تا ئێستا رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که له‌سه‌ر کار‌و باری ( سایبری ) ده‌سبه‌سه‌ر کراون . کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی پاش ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌ست به‌پشکنینی ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و کۆمپیۆتر و شته‌کانی دیکه‌دا گرتووه . ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌رکردنی گه‌نجان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی شاری پاوه له هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستیپێکردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هه‌فته‌ی رابردوو دوو چالاکوانی کولتووری و وێژه‌یی به‌ناوه‌کانی ( داوود غه‌فاری و که‌یهان عه‌زیزی ) به‌هۆی سکاڵای ( ئیمام جومعه‌ی پاوه ) به‌هۆی به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌بووری که به‌زمانی کوردی بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند که‌سی دیکه به ناوه‌کانی ( فه‌ردین ره‌سولی، به‌ختیار ره‌سولی، ستار ئه‌حمه‌دی، مختار ئه‌حمه‌دی و یاسر کاکایی ) به تۆمه‌تی نادیاره‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی رژێم ده‌سبه‌سه‌ر کراون . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی نزیکی ( ١٢ ) هاوڵاتییان له‌شاری پاوه ده‌سبه‌سه‌ر کردووه .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||