پەناخوازەکانی کوردستان لە پشکی نەوت بێبەش دەکرێن

 

کوردستانیوز

 پەناخوازەکانی کوردستان لە وەرگرتنی سوتەمەنی بێبەش دەکرێن و نوێنەرایەتی یوئێن لە کوردستان بەبەرپرسیار دەزانرێت.
بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماو سۆلەی زستانەوە نوێنەرایەتی یوئێن لە کوردستان بریاری پێدانی یەک بەرمیل نەوتی بە وپەناخوازانەداوە کە بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن یوئێنەوە لە کوردستان دالدە ئەدرێن، بەلام نوێنەرانی یوئێن لە شاری سلێمانی پێدانی ئەوبرە لەسوتەمەنی بە مەرج دەداتە پەناخوازەکانی شاری سلێمانی و لە شاری هەولێریش ژمارەیەکی زۆر لە خێزان لەو خزمەتگوزاریە بێبەشکران.
ژەمارەیەک خێزانی پەناخوازە کوردستانیەکان لەوەرگرتنی بەرمیل نەوتی سپی بێبەشکران بەبیانوی ئەوەی کە باری گوزەرانیان باشە،بۆیە نوێنەرایەتی یوئێن لە شاری سلێمانی بریاری پێدانی ئەوبرە نەوتەی بەو خێزانانە هەلوەشاندەوە کە باری گوزەرانیان باشە لە کاتێکدایە کە لەشاری هەولێر بەبێ جیاوازی سەرجەم پەناخوازەکان مافی سودمەندبوونیان لەو برە نەوتە هەیە.
هەرچەندە لە شاری هەولێر ژمارەیەک خێزان لەو بەرمیەل نەوتە بێبەشکران بەهۆی رانەگەیاندنی هەوالی پێدانی ئەو برە نەوتە بەشێوەی ئاشکرا لە رێگەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ترەوە بە خێزانە پەناخوازەکانەوە.بۆیە زۆرێک لە خێزانەکان دەستیان رانەگەشت بەو بەرمیلە نەوتەوە لەوەرگرتنی بێبەش بوون.
ئەوە جاری یەكەم نیە كە نوینەرایەتی یوئێن لە كوردستان كاریكی وا قێزەونانە دەكات وبۆ پر كردنی گیرفانیان هەر ئەوندە مافەی كە بە پەنابەروپەناخواز دەدرێت پێشێلی دەكەن.
زۆربەی ئەو پەناخوازانەی كە رو لە هەرێمی كوردستان دەكەن كوردستان وەكو ولاتێكی كاتی هەلدەبژێرن بۆ تیپەربون وگەیشتن بە ولاتیكی ئەمن. بەلام زۆرینەی پەناخوازەكان لە كوردستان نیشتە جێ دەبن و لە رێگای خۆناساندن بە نوێنەرایەتی یوئێن لە شارەكانی سلێمانی و هەولیر مقابلە لە دەكرێن و كارتی كاتی پەناخوازی وەردەگرن
ئەوپەناخوازانەی كە لە هەریمی كوردستان نیشتەجێن هیچ جۆرە ئیمكانیاتێكی مادی ومەعنوی یان لە لایان حكومەتی هەرێم كوردستان پێ نادرێت ونوێنەرایەتی یوئێن لە كوردستان هیچ خزمت گوزاریە كی بو پەناخوازان وپەنابەران دابین ناكات ونەكردوە ولە بارەدۆخیكی خراپ دا دەژین .
ئەوە لە حالێك دایە كە بە هۆی هاوسنور بوون و پەیوەندی نزیكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی عێراق لەگەل حكومەتی ئیسلامی ئێران گیان وئەمنیەتی سەدان چالاكی سیاسی كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە لە مەترسی دایەو زۆر جار شایەدی زیندانی كردن وشكەنجە وئازار وئەزیەت دان ودیپۆرت كردنەوەی پەناخوازانی ئێرانی بوینە ولە سەرەتای سالی 2011 دا زیاتر لە 45 پەناخواز ی ئێرانی كە بەشێكیان چالاكی سیاسی بوون وبێ دادگایی لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان دیپۆرتی ئێران كرانەوە.

شایانی باسە كەلە كوردستان پەناخواز وپەنابەر لەروی ئەمنیەت وگوزەران ومافی ئینسانی وكۆمەلایەتی هیچ جیاوازیەكیان نیە ئەوە لە حالێك دایە كە دەبیت رێكخراوی یوئێن وحكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئەوكاتەی كە پرۆسەی پێداچونەوەی دۆسیەی پەناخواز كوتایی دێت ئیماكاناتی ژیان بەتایبەت ئەمنیەت شوێنی نیشتەجێبوون ,خواردەمەنی و دەرمانی پێویست دابین بكات وكاتێك كە پێداچونەوەی دۆسیە تەواو بو وپەناخواز وەكە پەنابە قەبول كرا دەبیت هەمومافەكانی هاولاتی پێبدرێت وئەمنیەتی تەواوی بۆ دابین بكرێت بەلام لە هەرێمی كوردستان هیچ پەناخواز وپەنابەرێك ئەو مافە یان پێنادرێت و تەنیا جیاوازیەك كە لە نێوان پەناخوازوپەنابەر بەدی دەكرێت گۆرینی ئەو وشەی پەناخواز بۆ پەنابەرە.وهوی ئەو كەم كاری و پێرانەگەیشتنە نوێنەرایەتی یوئێن لە هەرێمی كوردستانە كە ناتوانێت بەكاروباری تایبەت بەپەناخوازان رابگات و دەبیت بەزوترین كات پاناخوازانی هەیمی كوردستان ڕادەستی وڵاتێكی ئەمن بكات.

راگەیاندنی کەمپینی نا بۆ دیپۆرت
7/1/2012
بۆ پەیوەندی   deportno@gmail.com

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved