سهرۆکى پژاک: پەیوەندى لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کارەسات نییە

 هاووڵاتی ؛حاجى ئەحمدى سەرۆکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) ڕەتیکردەوە کەپارتەکەى لەبەرژەوەندى ئەمریکا کاربکات،

 جهختیشیکردهوه پەیوەندى لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کارەسات نییە.

حاجى ئەحمدى لەمیانەى بەرنامەیەکى کەناڵى نەورۆز تیڤى وتىبۆچى هەموو دنیا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پەیوەندییان هەیە ئێمەش

 مافى خۆمانە پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل”.

ئهوهشى خستهڕوو که ئهوان خاڵى هاوبەشیان هەیە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەڵام خاڵە هاوبەشەکانى دەستنیشاننەکرد.

ههروهها وتىئهو تۆمهته هەر بۆ پەژاک نیە بەڵکو هەر هێزێک نەیارى ئێران بێت مۆرى ئەمریکا و ئیسرائیلى لێدەدرێت، تۆمهتى

 پهیوهندى لهگهڵ ئیسرائیل و ئهمهریکا بۆ موسەوى و خاتەمى کوڕانى خۆشەویستى ئیمام خومەینیش دروستکرا”.

حاجى ئەحمدى سەبارەت بەو تۆمەتانەى ئێران بۆ پژاکى دروست دەکات دەڵێتئێران ئامانجى ترى هەیە وەکو ئەوەى دەیەوێت بەتورکیا

 بڵێت ئەوە ووڵاتانى ئەوروپا هاوکارییان بۆ دروستکردنى کوردستان دەیەوێت ووڵاتانى ئیسلامى لەبەرامبەرى ئێمە ڕاست بکاتەوە بۆ

 ئەوەى دژایەتیمان بکەن بەڵام زۆربەى ووڵاتانى ئیسلامى دژى ئەمریکا وئیسرائیل نین”.

سەرۆکى پژاک سەرسوڕمانى خۆى نیشاندا لەوەى کەپژاک لەلیستى ڕەشى تیرۆرى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکادایە، وتىئهگهر وایه

ئهمهریکا چۆن دەتوانێت هاوکارى پژاک بکات”.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved