| ||
|
||
بەبۆنەی ئازادکردنی شەنگالەوە، پژاك پەیامێك بڵاو دەکاتەوە
دەقی پەیامەکەی پژاك: هه‌ڵمه‌تی رزگارکردنی شه‌نگال دوای تێکۆشانێکی یه‌ک ساڵه، ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێمه به تایبه‌ت ئێزیدیه‌کانی له‌شه‌نگال دڵخۆش کرد و گه‌لی کورد رۆژێکی تری مێژوویی، له‌مێژووی هاوچه‌رخی خۆیدا تۆمار کرد. ئێمه رزگارکردنی شه‌نگال له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت ئێزیدیه‌کان پیرۆز ده‌که‌ین و له‌هێزه‌کانی گه‌ریلا، شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه ده‌ستخۆشی ده‌که‌ین، که ماوه‌ی ساڵێکه له‌پێناو رزگارکردنی شه‌نگال به رۆحی به‌رخۆدانی کۆبانێ له‌سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕدان. هاوکات به‌شداری هێزه‌کانی هه‌ر چوار لای کوردستان له‌پڕۆسه‌ی رزگارکردنی شه‌نگال، به خاڵێکی گرنگ و مێژوویی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و پیرۆزباییش له‌سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به‌شداربوون، ده‌که‌ین. تراژیدیای شه‌نگال ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که شه‌نگالی راده‌ستی داعش کرد و پاراستنی شه‌نگالیان نه‌کرد. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه گه‌لی ئێزیدی جارێکی‌تر رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی بوویه‌وه، به‌ڵام هێزه‌کانی گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان بۆ خاوه‌ندارێتی له‌گه‌لی ئێزیدی خۆیان گه‌یانده چیای شه‌نگال و تا رزگارکردنی شه‌نگال لهئیزیدیهکان به‌رگرییان کرد. به‌داخه‌وه سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌ی که گه‌لی شه‌نگالی راده‌ستی داعش کرد، مانه‌وه‌ی گه‌ریلای له‌ناوچه‌که‌دا پێ هه‌زم نه‌کراو به‌رده‌وام داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی گه‌ریلایان له‌و ناوچه‌یه‌دا کرد. به‌ڵام هێزه‌کانی گه‌ریلا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به گه‌لی شه‌نگال و کوردیان دابوو، ئه‌مڕۆ به‌ڵێنه‌که‌یان به رزگارکردنی شه‌نگال پێک هێنا. ئه‌وه‌ی که نیگه‌رانی له‌لای گه‌لی کورد دڕوست ده‌کات هه‌مان لایه‌ن که له‌سه‌ره‌تای داگیرکردنی شه‌نگال تا رزگار کردنی ئاماده نییه، هه‌بوونی هێزه‌کانی گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان له‌ناوچه‌که‌دا قه‌بووڵ بکات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه، بۆ ته‌واوی رای گشتی ئاشکرا بوو که گه‌ریلا و شه‌ڕڤانان رۆڵی سه‌ره‌کییان له‌رزگارکردنی شه‌نگال گێڕاوه و ئه‌و سیاسه‌ته‌یان مایه‌پووچ کرده‌وه. له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئیدی ده‌بێت رێگا به‌وه بدرێت که گه‌لی شه‌نگال و ئێزیدیه‌کان بڕیاری دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. هه‌ر چه‌ند هێزه‌کانی گه‌ریلا، شه‌ڕڤانان و هێزه کوردیه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌نگالیان رزگار کرد، له‌هه‌مان کاتدا له‌باکووری کوردستان گه‌لی کورد له‌شاری فارقین رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی بووه‌ته‌وه و چه‌کداره‌کانی ئه‌ردۆغان به تۆپ، تانک و کۆپته‌ره‌وه هێرشی کردوه‌ته سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که‌و به ده‌یان هاوڵاتی بریندار و شه‌هید کراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشانه گه‌لی کورد چۆکی له‌به‌رده‌م AKP دانه‌نواندوه و پێداگری لهخۆبهڕێوهبهری دیمۆکراتی خۆی ده‌کات. بۆیه داوا له‌هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌که‌ین که به‌رۆحی به‌رخۆدانی کۆبانێ و شه‌نگال خاوه‌ندارێتی له‌شاری فارقین بکه‌ن، پەژاک هه‌ر چۆن له‌کۆبانێ یارمه‌تیده‌ری به‌رخۆدانی هێزه‌کانی کۆبانێ و شه‌نگال بووه، به هه‌مان رۆحه‌وه پشتیوانی شاری فارقینیشه.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) 13\11\2015
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||