|
| ||
|
|
||
|
لەپژاکەوە بۆڕای گشتی
هەروەک دەزانرێت، وەک PJAK هەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە هەتا ئێستا لە پێناو چارەسەری کێشەی کورد، خەبات و تێکۆشانێکی بەرفراوانمان بەرێوە برد و ئەم تێکۆشانە لە ناو گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هیوایەکی نوێ خولقاندووە. دەوڵەتی ئێران لە بەرامبەر خەبات و تێکۆشانی پارتیمان دا بە جێی چارەسەری دیمۆکراتیانەی کێشەی کورد، بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرێوە برد و کۆنسێپتی قڕ کردنی گرتە بەر. سەرەرای ئەمە، وەک PJAK هەرکات لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا و مافی وەڵامدانەوە، هەڵسووکەتمان کردووە. هەتا ئێستاکە بۆ پێکهاتنی چارەسەری کێشەی کورد، بەجاران قۆناخی بێچالاکیمان راگەیاند. بەتایبەت لە ساڵی رابردوودا هیچ چەشنە چالاکی گەریلاییمان بەرێوە نەبردووە. ئێمە هەرکات لەو باوەرەداین کە چارەسەری کێشەی کورد، نەک بە رێبازی شەر و پێکدادان، بەڵکوو بە رێبازی دیمۆکراتیانە و ئاشتیانە مسۆگەر دەبێـت و لەم پێناوە دا دیالۆگمان بە بنەماوەرگرت. سەرەرای هەموو نیەت پاکی و هەوڵدانەکانمان، دەوڵەتی ئێران لە ساڵی رابردوو، ئیعدامەکانی بەردەوام کرد، ئەشکەنجەکانی پەرە پێدا، زەخت و زۆری لەسەر گەل فراوانتر کرد و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بێپسانەوە بەردەوام کرد. هەری دوایی لە رێکەوتی 16 ـ 7ـ 2011 هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئارمانجی لە ناو بردن، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانیان دەست پێکرد و لە ئەنجامدا، شەر و پێکدادانێکی مەزن هاتە ئاراوە. گەریلاکانی پارتیمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بەرخۆدانێکی مێژووییان دەست پێکرد و دەوڵەتی ئێران تێگەییشت بە شەڕ وهێرش ناگاتە ئامانجەکانی خۆی. لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانە سەرکەوتنی مەزن بە دی هات و دەسکەوتی سیاسی فراوانی بۆ گەلی کورد خوڵقاند. لەم قۆناخەدا بۆ راوەستانی شەڕ، هەندێک لایەن و کەسایەتی دۆست لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی ئێران ناوبژیوانیان کرد و رۆڵیان بینی. ئەم کەسایەتی و لایەنانە داوای راوەستاندنی شەڕیان لە ئێمە کرد. ئێمەش هەم لە سەر بنەمای داخوازی ئەم لایەنانە و هەم لە سەرئەساسی باوەریمان بۆ چارەسەری دیمۆکراتیانە و ئاشتیانە، بڕیاری راگەیاندنی قۆناخی ئاگربەستمان گرت. لە سەر ئەم بنەمایە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ئاگر بەستە قەبووڵ بکات و بە بنەمای وەربگرێـت، ئەم بریارەی ئێمە لە رێکەوتی 5 ـ 9ــ 2011 لە کاتژمێر 12ی دوا نیوەرۆوە پێک دێت و ئەم قۆناخە دەست پێدەکات.لە رەوشی پێچەوانە دا لە بەرامبەر هەر رووداوێکی داهاتوو دا، کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیار دەبێت.هیوادارین ئەم بڕیارەی ئێمە خزمەت بە ئاشتی و ئارامی و چارەسەری دیمۆکراتیانە بکات. رووداوەکانی دوایی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەم شەڕ و پێکدادانانەی کە روودەدەن جارێکی تر ئەم بابەتە دەسەڵمێنێ کە شەڕ و پێکدادان کێشەکان قووڵتر دەکاتە و ئەم رێبازە تواناکاری خوڵقاندنی چارەسەری نیە. تاکە رێبازێک کە توانای خوڵقاندنی چارەسەری هەیە، رێبازی پشت بەستوو بە دینامیزمی ناوخۆیی و رێبازی دیمۆکراتیک و ئاشتیانەیە. وەک PJAK لەم باوەرەداین کە دەستێوەردانی دەرەکی کێشەکان چارەسەر ناکات و بە پێچەوانەوە دەبێـتە هۆی قووڵتر بوونەوە کێشەکان. هیوادارین کە دەوڵەتی ئێرانیش رێبازی ئاشتی و دیمۆکراتیانە بۆ چارەسەری کێشەی کورد بگرێتە بەر.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||