|
| ||
|
|
||
|
بانگ لە هەموو گەلانی ئێران و بەتایبەت لە گەلی كورد دەكەین كە بەشداری لە هەڵبژاردن نەكەن
بۆ
رای
گشتی: قەیرانی سیستەم، سیاسەتی سەركووت و لەناو بردن، چارەسەر نەكردنی كێشە كۆمەڵایەتێكان و گرینگی پێنەدان بە داخوازێكانی كۆمەڵگا، رێی نەدان بە بەشداری دیمۆكراتیانەی گەلان، یەك دەست كردنەوەی حكوومەت و لەناو بردنی هەر چەشنە نارەزایەتێك و بە دەیان و بەسەدان كێشەی هاوشێوەی تر لە ناو كۆماری ئیسلامی ئێران دا نارەزایەتێكی یەكجار بەرفراوانی لە لایەن گەلانی ئێرانی لێكەوتۆتەوە و ئەم بابەتە لە لایەن هێزە دەرەكییەكانەوە وەك هەلێك بۆ دەستێوەردان دەنرخێنرێـت. هەڵسووكەوتی كاربەردەستانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر نارەزایەتی گەلان و گۆیا رێی گرتن لە دەستێوەردانی دەرەكی، "یەكدەست كردنەوەی رژێم، پەرەپێدان بە سیاسەتی سەركووت و لە ناوبردن و نانەوەی زەختی زیاتری كۆمەڵایەتی لەسەر گەلانی ئێران بوو". بە لە بەر چاو گرتنی ئەم راستییە كە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تاكە رێگای رزگار بوون لەم قەیرانانە، پشت بەستن بە گەل و كردنەوەی هەر چەشنە زەمینەیەك بۆ بەشداری دیمۆكراتیانەی گەل لە هەموو گۆرەپانەكانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی مسۆگەر دەبێت و هەر سیستەمێك بەم شێوازە رەوایەتی پێدەبخشرێت، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی ئەم بابەتە هەڵسووكەوت دەكات و بەتەواوی رێگری لە بەشداری ئازادانەی گەڵان دەكات. بەم چەشنە چینی ئەلیتی دەسەڵاتدار و دەوڵەتی لە ئێراندا نەتەنیا خۆی بەتەواوی گۆشەگیر كردووە بەڵكوو بەتەواوی دژایەتی گەلانی ئێرانی كردووە بە ئارمانجی سیاسەتەكانی خۆی. لە رەوشێكی وەها دا و بە نزیك بوونێكی وەها، رژێم ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی نۆهەمی پارلەمان دەكات و چاوەروانی بەشداری گەلانی لەم هەڵبژاردنە هەیە. لەناو سیستەمێكی دیمۆكراتیانەدا، پارلەمان دەتوانێ ببێت بە شوێنی بڕیارگرتن بۆ تێپەر بوون لە قەیرانەكان، چارەسەری كێشەكان و پێشخستنی ئاستی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و... . بەڵام لە سیستەمی پارلەمانی دامەزرێنراو لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، نەتەنیا هیچ یەك لەم بابەتانە نابینرێت، بەڵكوو پێچەوانەی ئەم رەوشە لە ئارادایە و سیستەمی سانسۆر و فیلتێرینگی زاڵ بەسەر هەڵبژاردنەكان و پارلەمانی ئێستاكە تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی رژێم كار دەكات و شوێنێكە بۆ نانەوەی زەخەتی زیاتر لەسەر كۆمەڵگا و ئەرێ كردنی كردەوەكانی رژێم لە دژی كۆمەڵگا و خنكاندنی هەر چەشنە دەنگێكی نارازی. هەڵبژاردن كە یەك لە سەرەكترین مافی دیمۆكراتیانەی گەلە، لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەك ئامێرێك بۆ رەوایەتی بەخشین بە هەبوون و دەسەڵاتداری خۆی كەڵكی لێوەردەگیرێت و بۆ ئەوان هەڵگری پەیامی سیاسی بۆ دژبەرە دەرەكییەكانیەتی. جیا لەم بابەتەتانە و لە دەرەوەی مژاری هەڵبژاردن و پارلەمان، كردەوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو گەلانی ئێران و بەتایبەت لەبەرامبەر گەلی كورد خاوەن گرینگیەكی تایبەتە. رژێم نەتەنیا هیچ هەوڵدانێكی لە پێناو چارەسەری كێشەی گەلانی نییە، بەڵكوو لە پێناو بێ دەنگ كردن و قڕ كردنی گەڵان هەر چەشنە رێبازی دژ مرۆڤانە و كردەوەی نادیمۆكراتیانە بەتاقی دەكاتەوە. گوشار بۆ زیندانیانی سیاسی و رەوشی ناڵەباری ئەوان، بەرفراوان بوونەوەی گرتنەكان و زەختی سیاسی و كۆمەڵایەتی بێوێنە و بەتەواوی ملیتاریزە كردنی كۆمەڵگا، پێناسەی رەوشێكی مەترسی دار لە دژی كۆمەڵگایە. هەمووی ئەم كردەوانە بەتایبەت لە بەرامبەر گەلی كورد لە ئاستی لوتكەدا بەرێوە دەچێت.
بێ
گومان
بە
پێی
رەوشی
سیاسی
زاڵ
بە
سەر
هەرێمەكە
و
رووبەروو
بوونەوەی
وڵاتی
ئێران
بە
قەیرانی
تا
ئەم
ئاستە
قووڵ،
چاوەروانی
لە
دەوڵەتێكی
بەرپرسیار
ئەوە
بوو
كە
هەری
كەم
نیاز
پاكی
خۆی
بۆ
چارەسەری
كێشەكان
و
هەنگاو
نانەوە
لەم
پێناوەدا
نیشان
بدات
و
كرانەوەی
پێویست
لەم
بوارە
دا
پێك
بێنێت،
بەڵام
بەداخەوە
ئەم
بابەتە
هەتا
ئەمرۆكە
لە
لایەن
كۆماری
ئیسلامی
ئێرانەوە
وەدی
نەهات.
تەنانەت
لە
مەیدانی
هەڵبژاردنی
ئەم
جارە
تەنیا
و
تەنیا
لایەنی
دەسەڵات
بەشداری
دەكات
و
زەمینەی
هەڵبژاردنێكی
دیمۆكراتیانە
لە
ئارادانیە.
بۆیە
وەك
پارتی
ژیانی
ئازادی
كوردستان
بە
هۆی
هەستیاری
و
بەرپرسیاریەتیمان
لە
ئاست
چارەنووسی
گەلەكەمان
هەلبژاردنی
ئەم
خولەی
پارلەمانی
كۆماری
ئیسلامی
ئێران
بایكۆت
دەكەین.
سـڵاو
و
رێزی
شۆرشگێری |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||